موساد دیوێکی شاراوەی مەلا مستەفامان پێ دەناسێنێت! (بەشی چوارەم و کۆتایی)

Thursday, 19/04/2012, 12:00

3528 بینراوە


کورد هەمووی چەکدارە بەهەموو تەمەنەکانییەوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نێیە کە گەلێکە شەڕانیی بێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە گەلێکی زۆر هێمن و سەرەتاییە.
باری ئابوریی ئەو دەمەی کە ئیسرائیلییەکان لەوێ بوون زۆر خراپ بووە، بۆتە هۆی ئەوەی پەندێکی کە کەسمان نازانین هی چ نەتەوەیەکە هاتۆتە ناو چیرۆکەکانی ئەو کاتەمانەوە کە (لە دەستەوە بۆدەم) ئیتر سەرچاوەی ژیانی گوندەکان دانەوێڵە و سپین دار بووە، بۆردمانی زاڵمانەی ڕژێمی عێراقیش دانەوێڵەکانی سوتماک کردووە.
ئیسرائیلییەکان، خەستەخانەیەکیان کردۆتەوە لەویێدا چەندین کادێریان پێگەیاندووە، سەمەرەکە لەوەدایە تاکو ئیستا کەسێک نەهاتووە باس لەوە بکات و یاداشتی خۆی بگێڕێتەوە بۆمان، پاشان بۆ گرتنی ڕەواندز لە پلانێکی چاکدا بوون تا ناوچییەکی فراوان تر ئازد بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ئیسڕائیلییەکان دەورەیەک دەکەنەوە لەهەمەدن ئاوا باسی چەکدارە کوردەکانمان بۆ دەکەن" لە خولەکەی هەمەدانی ئێراندا لەوە و تێگەیشتم کە کوردەکان توانایان زۆر نزمە، ڕەبایەیەکمان دروست کرد و ڕامان هێنان کە تێکی بشکێنن، خستمانە بەر بۆمبارانی چەکی قورس، کە ٧٠ بۆ ٨٠ مەتر لێیانەوە دووربوو، هەستم کرد کە زۆر دەترسن بەتایبەت کاتێک یەکێکیان لێ کوژراو، دانەیەکیان برینار بوو و بە پارچەیەکی بچوک.
لای "دیڤیدی" شيڕکەری باش بە پێی پێوەرەکانی ئەو سەربازەیە، کە عەقڵی ناوەستێ لە چرکە ساتە سەخت و یەکلاکەرەوەکاندا.
لێرەدا دەبێت هەڵوێستە بکەین، کە یەکێتی و سەرکردایەتییەکەی غەدر لەقوربانی دانی ئەو هەموو قارەمانانە دەکەن کە نەک ڕەبایەک، بەڵکو سەدان ڕەبایە بە چەند کاژمێرێک پاک دەکرایەوە. خۆشبەختانە منیش ئەو شەرەفەم پێ بڕاوە کە لە زۆر جێگادا بەکردار بەشداری ئەو دومەڵە نەبم بۆ پاککردنەوەی، ئەوانەش دابان هەلاج، داستانی ڕزگاری، فەوجی کۆردۆ لە ڕەواندزدا کە خەونی مەلامستەفا بووە بیگرێ، کەچی ئەمڕۆ کۆمەڵێ خەڵکی نانیشتمانی و خائین لەسەر ئەو ماندووبوون و خوێن ڕشتنە بازرگانی دەکەن.
لە جێگەیەکدا بەچکە ورچێک دەدەن بە ئیسڕائیلییەکان، ئەوانیش دەیبەن بۆ باخچەی ئاژەڵ لە ئیسرائیل، پێکەنیناوی ئەوەیە کە مەلامستەفا هەمیشە چیرۆکی شەڕکردنی لەگەڵ وورچا بۆ میوانەکانی گێڕاوەتەوە. مەلامستەفا دەڵێ بەگوللەیەک هەشت ورچی کوشتوە و جارێکی تر دەڵێ بەفیشەکێک لەسەری وورچێکی داوە و کوشتوێتی، چەند چرکەیەک بەر لەوەی هاوڕییەکی ڕاوبکات و بیخوات. لاپەڕيی ٢٤٨ هەمان سەرچاوە.
بەر لەماوەیەک لەسەر نەوەکانی بارزانی و وورچ و وتارێکمان نووسی فەرموون .
ئیسڕائیلییەکان هەست دەکەن کە ئێرانییەکان وەک پێویست بەدەم کار کردنی ئەوان کوردەکانەوە ناچن، بۆیە پێشنیار بۆ مەلامستەفا دەکەن کە هەوڵ بدات لەگەڵ "شا" کۆبێتەوە و نێتی خۆی پێ بڵێتی مەلا مستەفا بە توندی ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێ: ئێرانیەکان ڕازی نابن بێمەوە، هەتا سەرۆکی سواک بەڵێنی دا کە بەسەلامەتی دەگەڕێتەوە.

ساڵی ١٩٦٦ ئەبرەهام تەدمور، عەزیز عەقراوی و د. مەحمود عوسمان

لێرەوەیە کە کەیسی مەلا ئاوارە، سڵێمانی موعێنی و هاوڕێکانی دەست پێ دەکات! ئەمە تەنها بۆچوونە ڕەنگە هەڵەبم، چونکە ئێرانییەکان کەیسی مەلامستەفایان لابووە لە کاتی کۆماری مەهابادا، دیارە ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، داگیرکەرانی کورد لەو کەسانە خۆش نابن کە ڕۆژێک لە ڕۆژان دژیان بوون، با نمونەیەکی زیندوو باس بکەین کە کەیسی (عەزیز وەیسی) کە ماوەیەک لای پەکەکەبووە
ئیستا تورکیا نەیهێشت ببێتە وەزیری ناوخۆی هەرێم، گەرچی دڵنیاشە کۆیلەیەکی بنەماڵەیە بەڵام !


ئەوە تەنها مەلامستەفا نەبووە کە خەوی بەئۆتۆنۆمیەوە دیوە، بەڵکو ئیسڕائیلییەکان بۆمان دەگێڕنەوە کە د. مەحمود لە خەوی ئەوەدابوە کە ڕۆژێک ببێتە وەزیر لە عێراق، وەزیری بۆ مەحموود وەک سێبەری خۆی لێ هاتووە بە ئیستاشيەوە هەر پێی نەگەیشتوە و لەهەموو کەس زیاتر لەمێدیاکانەوە دەردەکەوێت و قسەی لەسەر هەمووشتێک هەیە .
"کێرن" بەرپرسێکی تری سەربازی ئیسرائیلی ئاوا باسی بۆردومانەکانی فڕۆکە عێراقییەکانمان بۆ دەکات .
"بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا ئەوەم دی، کە پێی دەڵێن (لەناوبردنی گەلێک) فڕۆکە عێراقییەکان بەبێ وەستان بۆردومانی کوردەکانیان دەکرد، ناتوانرێت ژمارەی پێکراوەکان دیاری بکرێت، ئەوان کێڵگە و ماڵەکانی کوردەکانیان ڕووخاندبوو، وەسوتابوو، وەک ئەوەی هاووڵاتی ووڵاتێکی دوژمن بن"
لێرەدایە ئێمە دەبێ هەڵوێستە لەسەر ئەنفال بکەین و بڵێین بەڵێ ئەنفال لە یەکەمین ڕۆژەکانی بەعسەوە پرۆسەیەکە و دەستی پێکردوە، بەڵام چونکە ئێمە گەلێکین تاکو ئیستا نەمان توانیوە قسە لەسەر خودی تراژدییەکانمان بکەین دێن خۆمان لەمەسەلە گشتییەکان دەدەزینەوە و کێشەکانمان فەرامۆش دەکەین، ئەوانەی ئەودەمە لەناو ئەو بزووتنەوەیەدا بوون دەبێت جارێکی تر بێن بەر لە مردنیان باسی ئەو هەموو ئازارانەمان بۆ بکەن، مێژوومان خوێنی لێ دەچۆڕێ و ئێمە هەست بەئازاری جەستەی گەلێک و خاکێک ناکەین !
سادەیی مەلا مستەفا لە پێشنیارێکەوە دەر دەکەوێت کە داوادەکات لە ئیسڕائیلییەکان، تا بەئەمەریکییەکان بڵێن، تەنها خەرجی سێ ڕۆژی شەڕی ڤێتنامان بدەنێ، ئێمە هەموو شتێک دەکەین لەعێراقدا.
لە جێگەیەکی تردا دەڵێ بەردەوامی شۆڕشەکەمان بەندە بەدان پیانانی ئەمەریکاوە . ناشی شارێتەوە کە دەڵێ تەنها ئیسرائیل دەتوانێت وابکات ئەمەریکا بەو ئاراستەیە بەرێت و وابکات گرنگی کورد بۆ ڕۆژئاوا بهێنێت، لای مەلا مستەفا وابوە کە ئەمەریکا دانی پێدابنێت ئەوە ئیرانییەکانیش مامەڵەیەکی شیاو دەکەن لەگەڵیدا .
کاتێک میسرو سورییەکان هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، لە دیسەمبەری ساڵی ١٩٧٢دا مەلامستەفا زۆر ناشییانە پشتی لە دۆستەکەی کردو پشتگیری لەعەرەبەکان کرد و هیچ هەڕەشيی نەکردە سەر یەکپارچەی خاکی عێراق، بەڵکو پاڵپشتی خۆی بۆ ووڵاتە عەرەبییەکان دەربڕی، فەرمانی دا بەهێزەکەی کەواز بهێنن لە هێرش بردنەسەر سوپای عێراق . چونکە عێراق بانگەوازی ئەوەی کردوە کە هێزی پشتیوان بۆ شەڕی ئیسرائیل دەنێرێت. لەگەڵیشیا نامەی ناردوە بۆ ئەحمەد حەسەن بکر، بۆ درێژە پێدانی ووتوووێژ .

شای ئێران و ئەحمەد حەسەن بەکر

ئیسڕائیلییەکان دەڵێن "بڕوامان وابوو کوردەکان شتێک هەر دەکەن، واتە چالاکی دژی سوپای عێراقی، چونکە نەهێشتنی هەر هێزێکی عێراقی لە ڕۆیشتن بۆ شەڕەکە سودی خۆی هەبوو، بە نیسبەت ئێمەوە، بەڵام کوردەکان بێ هیوایان کردین، هیچ هەنگاوێکی لەو شێوەیەیان نەنا ".

شا دوای ئەوەی دەزانێت کوردەکان جێگەی متمانە نین، ئاوا لەگەڵ ئەو ترسەی دەر دەبڕێت، ئایا ڕێخستنی هێزێک لەکورد لەعێراقدا گونجاوە؟

کوردەکان لەئازاری ١٩٦٩دا لە دامەزراوە نەوتییەانی کەرکوک دەکەن، عێراق و زۆری مێدیاکان لەجیهاندا دەڵێن ئیسڕائیلییەکان لەپشتی ئەو کارەوەن.

مەلا مستەفا لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی ئیسرائیلیی و د. مەحمود عوسمان

کوردستان بەتایبەتی بەشی باشوری لە مێژە ئیمپریالییستەکان گرەوی لەسەر دەکەن. بۆیە ئەمەریکییەکان لەمانۆڕییەکی هەزەلیدا وەک ئیسڕائیلییەکان باسی دەکەن خۆیان نمایش کردوە، گەلی زیندوو سەیری قەبارە ناکات، عەقراوییەکان، عەزیز و ڕەشید و هاشم، کەسانێک بوون گەرچی عەزیز لەساڵی ١٩٦٣وە پەیوەندی کردبوو بە بزووتنەوەوە بەڵام پێی نەبڕیبوو لەگەڵ ڕژێمی عێراقداو هەموو ئەو نهێنیانەی گەیاندە دەستی عێراقییەکان، ئیسڕائیلییەکان دەڵێن بۆ گەورە لێپرسراوە عێراقییەکان پەردەی لەسەر هەموو شتیک لاداوە. کاتێک مرۆڤ بەمێژووی کۆن و نوێی کوردیدا ڕۆ دەچێت دەبینێت بۆ تاکە چرکەیەک ئێمە گۆڕان لەسەر هەڵوێستمان نەکراوە، خۆفرۆشەکان بەس بگەنەوە لامان، ئیتر پاک دەبنەوە و لەهەموو شتێکیان دەبوورین، کێ ناڵێت ئەوە یەکێک نییە لەشکستە یەک لەدوای یەکەکانمان؟
ئیسڕائیلییەکان بۆمان دەگێڕنەوە کە نزیکی ٣٤٠٠ هێرشی ئاسمانی لە ماوەی ئەوساڵەدا کراوەتە سەر ناوچە ئازادەکان، ئەی خۆمان چیمان لە ئەرشیفماندا تۆمار کردوە؟ ئەوە زیرەکی و لێوەشاوەیمان نیشان دەدات .
کاتێک ڕەواندز گیرا و زۆزک کەوتە مەترسییەوە، مەلامستەفا لەوە تێگەیشت هەندرێنیش دەگیرێت، بۆیە خۆی گەیاندە تاران و لەشای داواکرد کە کۆمەکی بکات، ئەویش لە دیوی خانێوە تۆپ بارانی دەست پێکرد هەناسەیەک گەڕایەوە بۆ ناو گیانی چەکدارە یاخی بووەکانی کورد، وەک ئیسڕائیلییەکان دەڵیت، بەڵام دوژمنان وریاتر لە سەر گیانی میللەتێک قوماریان کرد و سەرئەنجام ئاشبەتاڵی بەدوادا هات، ئەمە بووە ناسنامەی گەلێک .
ئیسڕائیلییەکان لە مێژبوو داوایان لە مەلامستەفا کردبوو باکۆرەک بگیرێت، مەلامستەفاش ئاوا وەڵام دەداتەوە .

ساڵی ١٩٦٨ مەلا مستەفا، لیڤی ئیسکۆل، دڤید کرون، شەمسەدین موفتی، د. مەحمود عوسمان، مائیر عمیت، ئالوف هروبن

"ئەگەر ئێوە وازمان لێ بێن و ئێرانییەکانیش خیانەتمان لێ بکەن، ئەوە ٤٠ چەکدار دەبەم و ڕوو لە چیا دەکەم "
کاتێک مەلامستەفا ڕۆیشتوەو جێی هێشتوون، ئیسڕائیلییەکان دەست دەکەنە پێکەنین و قاقالێدان و دەڵێن سەیرە، مەلا مستەفا دەیەوێت سەرکەوێتە سەر چیا ؟ بۆ پێی وایە ئیستا ئەو لەکوێیە؟ ئایە لە دەشتدایە، ئیتر هەموویان دەست دەکەنە پێکەنین. لاپەڕەی ٢٥٨ هەمان سەرچاوە.
ئاشبەتاڵ، دەکرێت بەشداربووان و نزیکەکان لەو ڕووداوە بێنە دەنگ و مەلامستەفامان لێ نەکەن بە کەسێکی غەدرلێکراو، یان پاڵەوانێک بووە زەهری دراوەتێ بەر لە چوونی بۆناو مەیدانی شەڕ.
بەڵکو ئەو خەونەکەی هێندە بوە کە لە سنوری گوندی بارزان زیاتر نەڕۆیوە، ئیستا کە کەسێکی وەک عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ و کەریم زەندو، کەمال مەزهەر، ئەو هەموو درۆیە بەدەم ئەم پیاوە دەکەن غەدر لەخۆیان و گەلەکەیان دەکەن، ئێوە کەسانێکن بەر لەوەی مێژوو دادگاییتان کات، خۆتان خۆتان دادگای دەکەن، وێنەکەی شێرکۆ بێکەسم دی، ئەی تەریق بوونەوە لە کوێدایە کە دەیووت:

پیشانی زۆزک دەدا و چڕتیان بۆ هەندرێن لێ دەدا.
ئیستا خەڵات دەبەخشێتەوە.

تسوری ساجبی و بارزانی
کاتێک گەلێک دەمرێت، سەرکردە دەبێت دەست بەجێ خۆی بکوژێت، کەچی مەلامستەفا وای نەکرد، چونکە ئەو لە زەتی لە مردنی گەلەکەی دەبینی ئەو بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە ئامادە نەبوو سەردانی برینارێک گوندێکی ڕوخاو، لێقەومانێ بەرەیەکی شەڕ بکات، ئەو تەنها و تەنها خەریکی جگەرە پێچانەوە بووە، ئیسڕائیلییەکان بۆمان دەگێڕنەوە، کە بەنهێنی سەفەرێکی بۆ ئیسرائیل پێدەکەن دیارییەکەی دەستی ئەو جگەرانە بووە، کە خۆی دروستی کردوون. دیارە دووجاران چۆتە ئیسرائیل .
عێراقییەکان دەڵێن ١٣٥هەزار کورد سنوری عێراقیان بڕیوە و چونەتە ئێران، مەحمود عوسمان دەڵێت زیاتر لە ٥٠٠٠ هەراز کەس لە ژن و منداڵ و پیاوی پیر گیانیان لەدەست دا لە کاتی هەڵزنانیان بەچیاکاندا، ئێمە گفتوگۆی شای ئێران و مەلامستەفامان لە دەمی د. مەحمودەوەو بیستووە، من بەش بەحاڵی خۆم باوەڕم بەو کەسایەتییە نییە کە ئیستا لێی دەڕوانم باوەڕم بەقسەکانیش نەماوە، بەڵام دەزانم و گومانم نییە کە مەلامستەفا لە ژیانیدا هەر هەوڵی داوە بەکۆڵی خەڵک بپەڕێتەوە.
دوا قسەمان لەسەر ئاشبەتاڵ قسەی ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆک کۆماری ئەو دەمەی عێراق دەبێت کە ووتوێتی "ئەمە ڕووداوێکی مێژووی گەورەیە، بزوتنەوەی ترسناکی یاخبوونی کۆنە پەرستیمان بە تەواویی سەرکوتکرد و لەناو برد کە لەچەند بەشێکی باکوری عێراقدا ڕەگیان داکوتابوو"

خەستەخانەی ئیسڕائیلەکان لە حاجی هۆمەران

هاوکارییەکان لەسەر خواستی شا پێشکەش بەکورد کرا، هەر لە سەر خواستی شاش وەستێنرا.
هیوادارم، کە هەموو تاکێکی کورد ئەم کتێبە بخوێنێتەوە، چونکە، پڕێتی لەوانەی مێژوویی کە دەزانین دوای ئەو هەموو ساڵە ئێمە هەر ئەو گەلە سادەیەین، کە سەرکردەکانمان، بوونەتە دەموچاوێکی دزێو نوێنەرێکی ساختەکاری گەلێک، کە تابێت لە خۆری ئازادی دور دەکەوێتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە