هه‌ڵبژاردنی مه‌کۆی ڕانیه‌ ی گۆڕان چۆن به‌ڕێوه‌ چوون؟ وه‌ڵامه‌که‌ بخوێنه‌وه‌ سه‌رت ده‌سوڕمێت!

Tuesday, 01.13.2015, 12:00

850 بینراوە


مسته‌فا سه‌ید قادر چۆن تداخولی کرد؟
نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن تداخولی کرد؟
مسته‌فا سه‌لیم چۆن سه‌پێندرا به‌سه‌ر مه‌کۆی ڕانیه‌ دا؟ و کاندیده‌کانی تر چۆن دوورخرانه‌وه‌؟
گه‌نجه‌ گۆڕان خوازه‌کانی ڕانیه‌ به‌ چی تۆمه‌تبار کران؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی ته‌واو ئاگاداره‌وه‌ وه‌ربگرن!

دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌کان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕۆژی‌ هه‌مینی 12-12-2014 بڕیار وابوو هه‌ینی داهاتوو هه‌ڵبژاردن بۆ لێپرسراوی مه‌کۆ و ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا بکرێت، دوو که‌س کاندیدبوون بۆ لێپرسراوی مه‌کۆ به‌ ناوه‌کانی (کاک ستار و کاک شوانه‌) هه‌تا کاتی خۆپاڵاوتنیش کۆتایی هات هه‌ر ئه‌و دوو که‌سه‌ بوو، هه‌روه‌ها (مسته‌فا سه‌لیم- که‌ پێشتر قایمقام ودوای لێپرسراو وجێگری مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی وله‌ناو گۆڕان یش به‌رده‌وام یان مه‌سئولی مه‌کۆ یان ئه‌ندامی چڤاتی نیشتیمانی بوه‌ وکه‌س نازانێ خه‌ڵکی کوێ یه‌ و له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا شکتی هێناوه‌) تا دوای ماوه‌یی خۆ کاندیدکردن سیڤی بۆ مدیری ئیداره‌ تقدیم کردبوو، به‌ڵام (نه‌وشیروان مسته‌فا) بۆ ئه‌وه‌ی ئامۆزاکه‌ی خۆی (مه‌حموود ره‌زا) له‌ شوێنی (قادر به‌کر- کاندیدی پڕکه‌ره‌وه‌ی شوێنی د. ده‌رباز) بنێرێته‌ به‌غدا بڕیاری دابو، قادر به‌کر بکرێته‌ مدیری ئیداره‌، به‌ڵام دواتر ئێواره‌ی 5 شه‌مه‌ کاتێک مسته‌فا سه‌لیم ئه‌مانه‌ ده‌زانێ فێ ده‌یگرێت و، په‌یوه‌ندی به‌ مسته‌فای سه‌ید قادر ه‌وه‌ ده‌کات ده‌ڵێت من ڕانه‌هاتوم بێ پۆست دابنیشم، به‌ زه‌غتی ئه‌وان هه‌ڵبژاردنه‌که‌ دواده‌خرێت بۆ حه‌فته‌ی ئاینده‌، ئئه‌مه‌ ناره‌زایی بازنه‌ و رایه‌ڵه‌کانی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ و جگه‌ له‌ دوو که‌س هه‌موویان ڕیکده‌که‌ون منداڵێکیش کاندید بێ ده‌نگی پێ بده‌ن ته‌نها مسته‌فا سه‌لیم نه‌بێ چونکه‌ دوای 25 ساڵ هێشتا هیچ سودێکی بۆ مه‌نتیقه‌که‌ و گۆڕان نه‌بووه‌. به‌ڵام دواتر مسته‌فا سه‌لیم و مسته‌فا سه‌ید قادر سیناریۆیه‌ک دروست ده‌که‌ن ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌م نه‌وشیروان مسه‌تفا گوایه‌ له‌ ڕانیه‌ هه‌ندێک منداڵ و هه‌رزه‌کار ده‌یانه‌وێت کوده‌تا بکه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر مه‌کۆدا بگرن و وا له‌ نه‌وشیروان ده‌گه‌یه‌نن که‌ ئه‌وانه‌ سه‌ر به‌ کوتله‌ عوسمانی حاجی مه‌حموودن، نه‌وشیروانیش وه‌ک پاداشتێک بۆ مسته‌فاکان و سه‌رگرتنی پلانه‌که‌ی له‌ ناردنی ئامۆزاکه‌ی بۆ په‌رله‌مان و ڕاسته‌خۆ دێته‌ سه‌ر خه‌ت و بڕیار ده‌ده‌ن تاکه‌ کاندید بۆ مه‌کۆی رانیه‌ هه‌ر مسته‌فا سه‌لیم بێت، دواتر مسته‌فا سه‌لیم و مسته‌فای سه‌ید قادر و کۆمه‌ڵیک که‌سی تر به‌ناوی خودی نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ کاندیده‌کانی تر ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکشێنه‌وه‌ بێ هیچ مه‌رجێک و داواش له‌ بازنه‌ وڕایه‌ڵه‌کان ده‌که‌ن ته‌نها ده‌نگ به‌و کاندیده‌ بده‌ن..... دواتریش هه‌ر ئه‌و مسته‌فا یه‌یان به‌ تاکه‌ کاندید هێسته‌وه‌ به‌ ناشه‌رعی و به‌بێ هیچ پێوه‌رێک بۆ باژێڕوانی ڕانیه‌، دواتر ڕۆژی 5 شه‌مه‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ کرا، هه‌موو ده‌نگۆکان وا بلاوبونه‌وه‌ که‌ له‌ ته‌نها 62 که‌س به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان کردوه‌ و، مسته‌فا سه‌لیم ته‌نها 2 ده‌نگی هێناوه‌، به‌ڵام 30 ده‌نگیان بۆ زیاد کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیوه‌+1 بێت و به‌ شه‌رعی بکه‌ن، وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانوه‌ زیاتر ده‌سکاری بکه‌ن، 30 ده‌نگ به‌ سپی ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام کاندیده‌کانی تری سه‌ر به‌و باڵه‌ ته‌نها دوو ده‌نگیان هێنا نه‌یانتوانیبوو ده‌نگه‌کانی ئه‌وان ده‌سکاری بکه‌ن




(دەنگدراوە: 0)