جەنابى سەرۆك زۆر دەمێكە لەكەداریت

Monday, 06/05/2013, 12:00

1349 بینراوە








بە هەموو هێزیان , هەرچى بوو كردیان خۆیان سورو شین كردەوە ,بەڵام بۆیان نەچوە سەر , زۆریان هەوڵ دا بۆ ئەوەى مەسعودى لەكەدار بكەنەوە بە سەرۆك بەلام نەكرا و بۆیان نەچوە سەر ,كە زانیان هیچیان بۆ ناكرێ , كە زانیان تەنها نۆكەرەكانى خۆیان و چەند نۆكەرێكى ناو مەكتەب سیاسى یەكێتى پشت گیرى دەكەن و كەسى ترى لە گەڵ نیە , ئینجا مەسعود وەكو منەت كردنێك بە سەر هەمووماندا دەڵێت (من نه‌ داوای هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تیم كردووه‌ و نه‌ داوام كردووه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی درێژ بكرێته‌وه‌ و یاخود رێگه‌م بۆ هه‌موار بكرێت خۆم بۆ ئه‌م پۆسته‌ بپاڵێومه‌وه‌)
 ئەگەر بۆت دەكرا ئەو كاتە دەمانزانى چۆنت دەكرد , ئەگەر ئەم مەسەلەیە جارانى كوردستان بوایە ئەو كاتە دەمانزانى چۆن ژێر بە ژێر بە ڕێتان دەكرد , بەڵام ئێستا ئەو باوكەتان مرد جارێكى تر بتوانن شتێكى وا بكەن , كەس نیە لەم هەرێمەدا لێتان نەهاتبێتە دەنگ ,بۆیە نەتان كرد , ئێستا خەڵكى كورد ئەو كوردەى جاران نیە , ئێستا كورد خاوەنى هێزێكى ناڕەزایى گەورەیە كە نایەڵێت بە شەویش بخەون , دڵنیا بە جەنابى سەرۆك بۆت نەكرا ئەگینا ئەتكرد.
 بیانوەكەى سەرۆك بۆ ئەمە ئەوەیە كە (ئاماده‌ نیم ناوبانگ و رابردووی خه‌بات و تێكۆشانی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م بۆ پۆست و پایه‌ له‌كه‌دار بكه‌م)
 هۆ جەنابى سەرۆك ئێوە و خانەوادەكەشتان زۆر دەمێكە و پێش ئەوەى لەم پۆستەشدا بن هەر لە كەدارن و خاوەنى قێزەونترین مێژوون , ئێوە تۆش و باوكت لە ساڵانى شەستەكانەوە لەكەدارن , ئەو كاتانەى جاشایەتى و خیانەتتان بۆ كورد هێنا , پێش سەرۆكایەتى ئێوە ئاشبەتاڵتان كرد , ئێوە پێش سەرۆكایەتى شەڕى ناوخۆو بە كوشتدانى هەزاران ڕۆڵەى ئەم گەلەتان كرد , ئێوە دەوڵەت نەماوە جاشایەتى بۆ نەكەن , ئێوە 31ى ئاب لەكەدارى كردن , بە كوشتدانى تێكۆشەرانى پارچە كانى تر و تەسلیم كردنەوەیان بە ئێران و توركیا لەكەدارى كردن , ئێوە دزینى گومرگ و نەوت و نانى هەژارانى ئەم ووڵاتە لەكەدار ى كردن , نەك خۆ هەڵبژاردنەوەتان , ئێوە پێش بێنە ئەم پۆستەوە بە خۆت و بنەماڵەكەتەوە لەكەدار بوون , ئێوە بە كوشتنى سۆران و سەردەشت و دەیانى تر لەكەدار بوون , ئەم چەند دێڕەى ((سەرۆك ئاپۆ)) گەواهى ئەوە ئەدەن كە ئێوە لە ساڵى 1962 وە لەكەدارن نەك ئێستا ((جاوپێکەوتنێکی لە گەڵ رۆژنامەی ئەلحەیات ساڵی 1995 ئۆجەلان لە بارەی بارزانی دەڵێت:بارزانی لە ساڵی 1962 ەوە پەیوەندیی بە میتی تورکییەوە هەیە و لە پێناو لەباربردنی .
.له‌ شۆڕشەکانی کورددا کۆششی کردووە، ئەمەش خاڵی سەرەکی ناکۆکیمانە. دەڵێت: بارزانی دەستی لە کوشتنی سەدان کوردی نیشتمانپەروەری پارچەکانی تری کوردستان و کوردانی باکوردا هەیە، وەک فایەق بۆجا و سەعید ئاکشی و سەعید قورمزی، کە بە ناوی پارتی دیموکراتی کوردی تورکیاوە کراونەتە پیاوی میتی تورکی.لە درێژەی ئەو قسانەی ئۆجەلاندا، کە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا له‌20 ی نۆڤەمبەری 1995 ڕۆژنامەی ئەلحەیات بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت:ئەو شەڕەی لە کوردستان لە نێوانماندا دەگوزەرێت ئەوە شەڕی کورد و کورد نییە، بەڵکو شەڕی ئێمە و تورکیایە، کە بارزانی بە کرێگیراوانە بۆ تورکیای جێ بەجێی دەکات.
 هەروەها ده‌ڵێت، که‌ چەندین جار بە بارزانیان گوتووە هەموو هێزو توانایەکیان دەخەنە ژێر ئەمر و خزمەتی بارزانییەوە لە بەرانبەر تەنیا مەرجێکدا، کە دەست له‌ هاوکاری دەوڵەتی تورکیا هەڵبگرێت)) ئێستا زانیت جەنابى سەرۆك كە ئێوە لەكەیەکه‌وە لەكەدارن؟ هەر لەو ڕۆژەوە كە باوكت لە یاخیبوونه‌وه‌ بوو بە شۆڕشگێڕ , لەو كاتەوە كە دوو گوێچكەتان ڕواوە ئێوە لەكەدارن نەك ئێستا , ئەو كاتە لەكەدار بوون كە پێش دەبابەكانى بەعس كەوتن , ئەو كاتە لەكەدار بوون كە پێش پاسدار كەوتن و ئەو كاتە لەكەدا ربوون كە پێش جەندرمەى تورك كەوتن , لەكەدار بونی ئێوه‌ ئێستا نیە، مێژووەكەى زۆر كۆنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە