تڕۆ كردنى بەرزان و هەندێ ئامۆژگارى بۆ ئامۆژنە هێرۆ

Wednesday, 11/11/2009, 12:00

1644 بینراوە


لەو ڕۆژەوەى بەرزانى ئەحە سمێڵ بە ئینقیلاب كرا بە لێپرسراوى مەڵبەندى یەكى سلێمانى ئێمە هاوارمانە بۆ ئەوەى ئەم كابرایە لاببرێت ,هەموو ئەزانین هەموو مەعریفەى بەرزان پارەو تەكەتولە ,بایى ئەوەندەى پێ نیە لێپرسراوى مەڵبەندێكى وەكو سلێمانى بێت , بێجگە لەخۆى باندێكى لە خۆى خراپترى هینایە ناو مەڵبەندەوە كە ئەوانیش بەس ئەیان زانى بڵێن بەڵێ , زۆرمان هاوار كرد كەس گوێى نەگرت تا یەكێتى لە سلێمانى توشى گەورەترین دۆڕان بوو , كە دەستیان بە پشكۆكەدا چزا ئەو كاتە ئیتر بیریان كردەوە بەرزان بگۆڕن , دوایى ئەوەى ئەمرى تڕۆ بونەكەى بۆ دەردەچێت , شەو هەندێك لەو لێپرسراو كۆمیتانە و كارگێڕەكان دەچن بۆ ماڵى بەرزان و دەڵێن با هەڵویست وەربگرین ,بەرزانیش ئەڵێ ئێوە مام جەلال ناناسن هەموشمان سجن دەكات , كەستان وەكو من تێكەڵاوى مامە نەبون , ئەو پیاوێكى هەتا بڵێى بێ وەفایە , من چیم نەكرد بۆى لە سلێمانیدا ,ئەو هەموو خەڵكەم دەركرد , خەڵكێكى زۆرم نان بڕوا كرد , خەڵكم لە خۆم عاجز تەنها بۆ مام جەلال ئەوەش وەفاكەى مام جەلالە , من وام دەزانى دەست خۆشیم لێ دەكات كەچى ئاوا دەرى كردم , ئێستا پەشیمانم لەوانەى كە كردومە , ئاخر هێرۆ ئەندامى یەكێتیش نیە چۆن ئەیخەنە شوێنەكەى من , ئەو شەڕەى من كردم بۆ مام جلال بە هێرۆ ناكرێ كەچى ئەوە وەفاكەیانە , دزو گەندەڵەكانى سەرەوە لانابات , من لائەبات, بە كەر ناوێرێ بە كورتان حەپە حەپیەتى ,تا ئێرە قسەى بەرزانە و ئەو كادرانەش ماون بۆ شایەتى,تا یەكێتى دەستى بە پشكۆكەدا نەچزا بیرى لەوە نەكردەوە بەرزان لابەرێت , ئەمە بەرزان , من هەندێ ئامۆژگاریشم هەیە بۆ ئامۆژنە هێرۆ , ئەبێت ئیشى یەكەمى ئەوە بێت هەموو ڕەگەكانى بەرزان لە بنەوە دەربهێنێ , وە هەندێك كەسى تریش ماون كە پێویستە بە پەلە لاببرێن چونكە ئەوانەش ئەو دەموچاوە ناشیرینانەن كە یەكێتیان ناشیرین كردوە ,من ناوەكانتان بۆ دەنوسم هیوادارمكارى پێ بكەیت مامۆستا ئەكرەم كاتى خۆى لە گومرك لەسەر دزى دەركرا ئێستا كارگێڕە , ئەنوەر ساڵح كاتى كابینەكەى دكتۆر بەرهەم خۆى و شانزە كەسى تر لە نەوت لە سەر دزى دەركرا ئێستا كارگێڕە , بە دكتۆر بەرهەم بڵێ باشتر ئەزانێ , شێخ فەتاح چەندین پارچە زەوى زیندانیەكانى فرۆشت و پارەكەى خوارد و ئاسایش گرتیان , لە سەر تەكلیفى بەرزان و پاڤێڵى كوڕت ئازاد كرا , مەلا سدیقى كۆمیتەى سەروەرى ئامر سریە بوە , عادلى كۆمیتەى خەبات جێگرى ئامر سریە لە فەوجى عەدنان دیسكۆ , سەلاحە ڕەشى تەوارى ئێستا كارگێڕە ,گۆِڕینى گوڵاڵەى مامە عەزە و ڕەحیمى سەرچنار كە نەخوێندەوارن ,هاوژینى كۆمیتەى مەجیدبەگ كەكوڕى ڕەفیق حیزبیەك بوە ,نامیق كانى سپیكەیى دزە گەورەكەى شارەوانى و جاشى فەوجەكەى جەلال چەرمەگایى , مەلا جەبارى كارگێڕى جاش و دز كە وەختى خۆى لە سەر دزى دەركراوەلە شەریكەى سەیارات بوە ,شێخ جەمال تاسڵوجەیى جێگر ,بێجگە لەوە هەندێك كارگێرى كۆمیتەش هەن وەكو ئەمیرى مەجیدبەگ كە لە فەوجەكەى شێخ على سیرینى قەڵەمى فەوج بوە , فایەق فەتحە ئەویش هەر ئامر سریە بوە , بە پەلە ئەم كارانە بكە دڵنیام سەركەوتو ئەبیت , ئینجا ئەوانەى كە ئێستا خۆیان بە باڵى كۆسرەت حساب دەكەن و ئازادى جێگرلێپرسراویانە, كە ئەوان بە دەركردنى بەرزان خۆش حاڵن و ئازاد وەعدى پێ داون گەورەترین دەعوەتیان بۆ بكات لە خۆشى دەركردنى بەرزان , یەك شتم ماوە ئەویش ئەوەیە بەرزانى ئەحە سمێڵ كۆمەڵێك كادرى باشى دەركرد و نان بڕواى كردن و هەندێكیانى هەر بە زۆر كرد بە گۆڕان داواكارم خۆت تەلەفون بۆ ئەوانە بكە و دڵخۆشیان بدەنەوە , چەندین كادرى باش و لێپرسراوى كۆمیتەى دەرپەڕاند لەبەر پیاوەكانى خۆى , هیوادارم تۆ هەقیان بۆ بكەیتەوە و ژمارەى تەلەفونەكانیان وەربگرە و خۆت بانگیان بكە,
بەرزان زۆرغەدرى كرد لە هەمومان ئەوەى بە دڵى بوایە ئیشى دەدایە و ئەوانى تریش بێ ئیش تەنها حەوشەكەى مەڵبەند ئەپێوین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە