كێ نەیهێشت نوێنەری گۆڕان بۆ كۆنگرە دەعوەت كرێت؟

Tuesday, 01/06/2010, 12:00

1540 بینراوە


بەشێكی زۆری ئەو كەسە نوێ و گەنجانەی كە دەیانەوێت گروپێكی فشار بن بۆ لەناوبردنی ئەو سەركردایەتییە پیر و پەككەوتەیە دەیانویست كە ئەم كۆنگرەیە جەژنی ئاشتبوونەوە بێت، بەڵام ئەو سەركردایەتییە كۆنەو عەقلی جەلال شێخ حسامەدین وایكرد كە تاكە قەوارەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان و عێراق/دا وەك میوان نوێنەری لەكۆنگرەی یەكێتیدا نەبێت (بزوتنەوەی گۆڕانە).

شەوی 31-5 ئەندامێكی سەركردایەتی دوای چەند سەعاتێك قسەكردن لەوەی تێهگەیشتم كە بەشێكی زۆری ئەو گەنجانەی كە دەچنە ناو كۆنگرەوە و خۆیان بۆ سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند مرشەح كردووەو پێ یان باشبووە كە كاك نەوشیروان مستەفا وەك بەرپرسی یەكەمی بزووتنەوەی گۆڕان دەعوەت كرێ بۆ كۆنگرە یان نوێنەری گۆڕان دەعوەت كرێ، بەڵام مەكتەبی سیاسی و بەتایبەتی لەدواكۆبوونەوەی كۆمیتەی سەركردایەتی ئێوارەی 31-5 پێیان باش نەبووە كە ئەوان لەكۆنگرەدا ئامادەبن و بیانوی ئەوەش یان هێناوەتەوە كە لە پلینیۆما بەتێكڕای دەنگ ئەوەیان بەڕوی گۆڕاندا داخستیە.

ئەندامی سەركردایەتیەكە وتی: بەڕاستی ئەوە بیانوویەكی زۆر نابەجێ بوو، چونكی ئەوانە ئێستا قەوارەیەكی سیاسین و لەوەدەچوو نەشیەن بۆ كۆنگرە ئەگەر وەك میوان دەعوەت بكرانایە.

ئەو ئەندامی سەركردایەتیە وتی: بەشێكی زۆر لەو خەڵكە نوێیانەی خۆیان مرەشەح كردییە پێیان باش بوو كە نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان میوان بوایە، بۆ كەسێكی وەك مەسعود میوان بێت و وتەی هەبێت بەڵام گۆڕان بانگ نەكرێت ئەوە دەیسەلمێنێ كە ئەو حیزبە لەسەر حیقد و كینە كار دەكا نەك گیانی دۆستایەتی و پێكەوەیی و ئەو دروشمانەیش كە بەكاریان دێنی درۆن.

ئەو ئەندامی سەركردایەتییە كاتیبَك درێژەی دا بەوتەكانی وتی: ئەو پەیامەی ژمارەیەك لەو خەڵكە نوێیانەی بۆ كۆنگرە خۆیان مرەشەح كردووە بەژمارەیەك لەو سەركردە دێرینانە داوە (كە ئێستا لەیەكێتی ئیستیقالەیان كردووەو بێلایەن ماونەتەوە) و وتویانە ئەم پەیامە بگەیەننە مام جەلال، بەڵام جەلال خۆشی قەناعەتی بە دەعوەتی گۆڕان نەبوەو لەسەر حیقد و كینە دەژی و مەكتەبی سیاسی كردووە بەبیانوو، ئەگینا ئەوە چ رەفتارێكە چەندین عەرەبی شۆفێنی بانگی دەعوەتی كۆنگرە كراوە بەڵام گۆڕان نەكرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە