سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە یادی 28 ساڵەی شەهیدبوونی خالید گەرمیانیدا بەعسی و ئەنفالچیەكان بوونەتەپاڵەوان و شەهیدی سەركردە

Monday, 07/12/2009, 12:00

2568 بینراوە


لە یادی 2818 ساڵەی شەهید بوونی خالید گەرمیانیدا نەفرەت لە جاش و خائینان و داڵدەدەرانیان و دەسڵاتی كورد كوژی یەكێتی و پارتی.
خالید گەرمیانی ئەو گەنجە سەركردەییەی گەرمیان بوو كە زەلالەتی هێنابوو بۆ جاش و خائینان و بەعسیە كوردكوژەكان، لە دارو بەردو چیاو دۆڵ و ئەشكەوتی گەرمیان بەپرسن خەلید گەرمیانی كییە، ئەوجار دەزانین خالید گەرمیانی چ سەركردەیەكی لێهاتوو جەربەزە بووە، ئەوان بۆ خۆیان شاهیدی نەبەردی و داستانەكانی خالید گەرمیانین.
زۆرجار باوكم نەبەردیەكانی خالید گەرمیانیمان بۆ دەگێڕێتەوە و باسی ئازای و قارەمانی لێهاتووی خالید گەرمیانی دەكات.
باوكم جارێك یەكێك لە نەبەردیەكانی خالید گەرمیانی بەم جۆرە بۆ گێرامەوە، خالید گەرمیانی زەربەی زۆرو زەوەندی لە جاشەكانی تەحسین شاوەیس دەوەشاند، جاریك قالە فەرەج كە موستەشاریكی پیسی ناوچەكە بوو لە گەڵ تەحسین شاوەیسی هاوبابی دائەنیشن باسی خالید گەرمیانی دەكەن، قالە فەرەج بە تەحسین شاوەیس دەڵێت: ئەری ئەم خالیدە گەڕە چیە ڕۆژنیە زەربەتان لێنەدات. تەحیسن شاویسیش وڵامی دەداتەوە دەڵێت: جاریەكانە زەبرەی دەستی خالید گەرمیانیت نەخواردوە با زەربەی دەستی بخۆیت ئەوجار دەتبینمەوە. ڕۆژ دێت و ڕۆژ دەڕوات تاوەكو ڕۆژێك عومەرە كەڕ كە پێشمەرگەی خالید گەرمیانی دەبێت جاشەكانی قالە فەرەج لە گوندەكانی هەرسی مەسۆی دەكەونە شوێن عومەرە كەڕ، عومەرە كەڕیش بە هەرچ حاڵێك بێت لە ژێر چنگیان ڕزگاری دەبێت و خۆی دەگەیەنێتە خاڵید گەرمیانی و مەفرەزەكەی. شەهید خالید لێی دەپرسێت چی بووە، عومەرە كەڕ دەڵێت: جاشەكانی قالە فەرەج ڕاویان ناوم، دەست بەجێ خالید گەرمیانی دەڵێت: ئیستا لە چ گوندێكن با ڕاویان بنێین. عومەرە كەڕو شەهید خالید و مەفرەزەكەی دەكەونە ڕی بەرو هەرسێ گوندی مەسۆی، لە گوندی مەسۆیی لێو چەم خەڵكی گوندەكە پێیان دەڵێن: قالە فەرەج و جاشەكانی ڕۆشتوون بەرەو گوندی هەسەن كەنۆش.دەچنە ئەو گوندەش لەوێش پێیان دەڵێن لێرە نەماون چونە بۆ گوندی تەپە عارەبی حاجی مارف، لە گەڵ خۆری دەمەو ئێوارە لە گوندی تەپە عارەب شەهید خالید و مەفرەزەكەی لە جاشەكانی تەپەعارەب دێنە دەس ویەكەم جار حەرەسەكە دەپێكن و لە ماوەیكی یەكجار كورتدا جاشەكانی قالە فەرەج هەڵدێن و چەندین جاش و خائینیش لەو شەڕەدا دەكوژرێت. دوای ئەو زەربە گەورەیەی شەهید خالید لە قالە فەرەج و جاشەكانی وەشاندبوو، قالە فەرەج تەحسین شاویسی بینیبوو پێی وتبوو: ئەشەو بیلا ڕاستتكرد خالید گەرمیانی قارەمان و بلیمەتە.

دەگێڕنەوە جارێكی تر تەحسین شاوەیس دەست دەهێنێتە سەر منداڵەكەیدا دەڵێت : ئەگەر خالید گەرمیانی باوكت نەكوژێت ئەوە ناكوژرێت.
شەهید خالیدگەرمیانی و شەهید سیروان تاڵەبانی یەكەم مەفرەزەی یەكێتی نیشتمانی بوو لە دوای ئاشبەتاڵ دابەزینە ناو گەرمیان و دەستیان بە چالاكی كرد، تەنانەت شەهیدی سەركردە مامە ڕیشە یەكەم جار هات ببێت بە پێشمەرگە شەهید خالید وەری نەگرتوو خەریك بوو بیكوژن بە هۆی چەند زانیاریەكی هەڵەوە، مامە ڕیشە زۆری لێدەدرێت بێهۆشی دەخەن، دواتر خەڵكی گوندی كانی عوبێد نزیكەی مانگێك خزمەتی دەكەن تا چاك دەبێتەوە و كە چاك دەبێتەوە تفەنگێك دەكڕێت و بە تەنیا دەست دەكات بە چالاكی كردن و دەست وەشاندن لە بەعس و جاشەكان، كاتێك خالید گەرمیانی دەبیستێتەوە كە كەسێكی ئاوا قارەمان هەڵكەوتووە بۆیە دەیكات بە پێشمەرگەی خۆی.
دیارە نوسینەوەی سەدان چالاكی و نەبەردی كەسێكی قارەمانی وەكو شەهید خالید گەرمیانی ناتوانین هەروا بە ئاسانی لە یەك نوسیندا بینوسینەوە، گەرمیانیەكان و قەرەداخیەكان مەحاڵە كە ناوی خالید گەرمیانی بهێنیت نەزانن كێیە.
ئەبوایە ئێستا خالید گەرمیانی پەیكەری ئاڵتونی بۆ درووست بكریایە و مەدالیای ڕزلێنان پێشكەش بە خانەوادەكەی بكرایە. بەڵام بەداخەوە تا ماوەیەك خالید گەرمیانی موچەی پێشمەرگەی ئاسایان بۆی بستبوو تا خانەوادەكەی وەكو ناڕەزایەك بۆ ماوەی چەند مانگ موچەكەیان وەرنەگرت تا موچەكەیان تۆزێك چاككردەوە هێشتا موچەكەی ناگاتە مللوێنێك دینار، ئەوە لە كاتێكدایە ئێستا موچەكەی تەحسین شاوەیس لە دوو مللوێن دینار بەرەو سەروترەو شەهیدی سەركردەی پارتیە، كەچی شەهید خالیدیش ئەو مووچەییەی دەدەنی و شەهیدی سەركردەش نیە؟.دڵنیام ئەگەر شەهید خالید ئێستا زیندوببێتەوە نەفرەت لە جەلال تاڵەبانی سەركردایەتیەكەی دەكات، چونكە یەكێتی ئیستا ماڵی جاش و خائین و بەعسی و شەرواڵ پیسەكانی دوێنێ شاخ و ئەمڕۆی شارە.
لە كاتی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستانی 25/7/2009 كاتێك جەلال تاڵەبانی سەردانی گەرمیانی كرد، برایەكی شەهید خالید دەربارەی خزمەتنەكردنی كەس و كاری شەهید و ئەنفال و ناوچەی گەرمیان نوسراوێك دەداتە جەلال تاڵەبانی، جەلال تاڵەبانی هەر لە گەڵ خوێندنەوەی یەكەم خاڵی داواكاریەكەی براكەی شەهید خالید وەرەقەكەی دەدڕێت و لێی توڕە دەبێت. جەلال تاڵەبانی بۆ شەوەكەی پێشوازی لە ئەنفالچیەك كردوو كۆمەڵێك دەمانچە و پارەو وەنەوشەیكی دابە ئەنفالچیەكە، جەلال تاڵەبانی لەبەر ئەوەی خۆی جاش بوەو پیشەی جاشیتیە و تەنها كەسێكی خانەوادەكەشی شەهید نەبوونە، بۆیە هەمیشە ڕقی لە شەهیدەو خۆشەویستیشی ئەنفالچیەكان و بەعسیەكانە، لە یادی 28 ساڵەی شەهیدبوونی خالید گەرمیانیدا نەفرەت لە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كورد كوژ و جاش و ئەنفالچیەكانی هاوبابیان. لە كۆتایدا سڵاو دروود لە گیانی پاكی شەهید خالید گەرمیانی سەركردەو شەهید ئارامی سەركردە كە گۆڕەكانیان بە تەنیشتی یەكەوەیە.

ئەمەی لای خوارەوە ژیاننامەو بەشیەكی كەمی چالاكیەكانیی شەهید خالید گەرمیانیە كە لە لایەن بنەماڵەكەیەوە بۆم هاتووە.
جەمال مەلا كریم محمد ناسراو بە خالد گەرمیانى
لە ساڵى 1955 لە گوندى (كوردەمیرى حاجى حوسەین) لە ناوچەى پێباز لە دەڤەرى گەرمیان لە دایك بووە .
خوێندنى سەرەتاى تا پۆلى پێنج ى سەرەتایى خوێندووە دواتر لە بەر دەست كورتى بنەماڵەكەى وازى لە خوێندن هێناوەو هاوكارى باوكى كردووە لە كار و كاسبیدا .
ساڵى 1976 دەكرێتە سەرباز و ڕەوانەى موعەسكەر غزلانى موسڵ دەكرێت بەڵام كاكە جەماڵ بۆ تاكە چركەیەكیش بڕواى بە خزمەتكردنى داگیركەرانى كورد نەبووە بۆیە لە ڕێگاى هاوڕێیەكیەوە كە خەڵكى ناوچەى قەرەداغ بووە پەیوەندى بە شەهید سیروان تاڵەبانیەوە كردووە تا ئەوكاتەى جموجوڵەكانى لە نێو سەربازگەكەدا ئاشكرا بووە بۆیە پێش ئەوەى دوژمن پەلامارى بدات و لە ناوى ببات خۆى و دوو هاوڕێى سەرەتاى ساڵى (1977) خۆیان گەیاندووەتە ناوچەى قەرەداغ و بە شەهید سیروان تاڵەبانى ئاشنا بونە.
شەهید سیروانیش كە پێشتر برایەكى بە ناوى خالد لە قەسابخانەكانى ڕژێمى فاشى بەغدا لە سێدارەدرابوو بۆیە ئەو نازناوەى بەخشیوە بە شەهید خالد و ئیتر بەو ناوەوە ناسراوە .
ئەوەى لە دووریشەوە ئاگاى لە سەرهەڵدانى شۆڕش بوبێت بە تایبەتى لە دەڤەرى گەرمیان و ناوچەى قەرەداغ بێگومان كەسى شەهید خالد گەرمیانى وەك مانگى چواردە شەوە لە ئاسمانى ئەو ناوچانەدا دەبینێت .
كاكە خالد لە بەر ئازایەتى و چاو نەترسى پاش ماوەیەكى زۆر كەم كراوەتە فەرماندەى مەفرەزە سەرەتایەكان و ڕەوانەى دەڤەرى گەرمیان كراوە و پاش ماوەیەكى كەم و پاش ئەوەى دەیان گەنجى خوێن گەرم لە دەوروبەرى كۆبونەتەوە زۆربەى ناوچەى گەرمیانى لە جاش وخۆفراشان پاك كردووەتەوە .
ئەو شوێنانەى كە ئەمڕۆ تیرۆرستە شۆڤێنیەكان تیایدا گەنجى كورد دەگرن وە بەسەربڕاوى لاشەكانیان فڕێ ئەدەنە سەر جادەكان ئالەو شوێنانەدا شەهید خالد گەرمیانى دەیان بۆسەى بۆ پیاوانى ڕژێمى فاشى بەعس و نۆكەرە چڵكاوخۆرەكان دائەناو بە سزاى گەل و شۆڕشیانى ئەگەیاند تا لە ڕۆژێكدا توانى كوڕى قائیمقامى كفرى لە سەر جادەى (دووز- كفرى) بگرێت و بەرەو ناوچە ڕزگاركراوەكانى بەرێت كە پاشتر توانى دوو پێشمەرگەى داخلى یەكێتى لە زیندانەكانى ئەمنى كفرى پێ ڕزگار بكات كە پاش ئەشكەنجە و لێدانى زۆر ئیعترافیان كردبوو كە پەیوەندیان بە یەكێتیەوە هەیە كە ئەوەش بە لە سێدارەدان كۆتایى دەهات . كە ئەوەش وێڕاى ڕزگاركردنى ئەو دوو دیلە سەركەوتنێكى زۆر گەورە بوو بۆ هێزى پێشمەرگە كە جۆرە ئیعترافكردنێكى بە بوونى پێًشمەرگە تیدا بوو بۆیە ئەو قائیمقامە پاش لێ سەندنەوەى پلەو پایەكەى مەحكەمەى ئەلسەورە حوكمێكى گورەى بە سەردا سەپاند .
شەهید خالد گەرمیانى لە ژیانى پێشمەرگایەتیدا دەیان ڕووبە ڕووبونەوەى گەورەى لە گەڵ داگیركەران و جاشە خۆفرۆشەكان كردووە یەكێك لەو شەڕانە شەڕى تەپە عەرەب بووە كە بە چەند پێشمەرگەیەكەوە دوایان لە جاشەكانى تەحسین شاوەیس و قالە فەرج گرتبوو كە قەیسەریان لێ بوبو بە كونە مشك كە پاش ڕاكردنیان لاشەى حەوت كوژراویان لێ بە جێ مابوو.
یەكێك لە هاوڕێكانى خالید گەرمیانى كە ناوى (أبراهیم فرحان)ە دەڵێت لە شەڕێكدا لە گوندى بەردەكەڕ نزیك زڕایەن كاك خالد پرشێك بەر قاچى دەكەوێت كە بەستى خۆى بە دەرنەفیز ئەو پرشەى لە قاچى خۆى دەركردوە. یەكێكى تر لە پێشمەرگەكانى خالید گەرمیانى باس ئازایەتى كاك خالد دەكات و دەڵێت كەم پێشمەرگە توانیویەتى لە گەل مەفرەزەكەى شەهید خالدا بمێنێتەوە ئەوەش بە هۆى ئەوەوە بووەى كە كاكە خالد بازنەى چالاكیەكانى دەیان جار لە بازنەى مەفرەزاكانى تر فراوانتر بووە بەو مانایە كە شەهید خالد گەرمیانى بۆ ئەوەى هیچ پێشمەرگەیەكى شەهید نەبێت دەیان كیلومەتر لە شوێنى چالاكیەكەى دوور دەكەوتەوە بۆ ڕۆژى دواتر لە ناوچەیەكى ترەوە دەستى لە دووژمن ئەوەشاند و پاشان بە هەمان شێوە لەو ناوچەش دوور دەكەوتەوە هەر بۆیە یەكێك لە شانازیەكان كە حەقە مێژوو بە پێنوسى ئاڵتون بینوسێت ئەوەیە كە شەهید خالد گەرمیانى لە ماوەى چوار ساڵ پێشمەرگایەتیدا یەك پێشمەرگەشى بە شەهید نەداوە مێژوونوسان دەتوانن دواى ئەم ڕاستیە بكەون و عیبرەتى لێ وەربگرن .
ئەگەر كاكە خالدیش وەك ئەو ترسنۆكانە كە لەو ڕۆژگارەدا دۆڵیان بگرتبایەتە بەر و خۆیان لە ڕووبەڕووبونەوە بدزایەتەوە بێگومان ئێستا ئەویش وەك ئەمانەى ئەمڕۆ ئەبوایە زمانى درێژ بیوایە و خۆى بە ئەفلاتۆنى كورد بزانیایە بەڵام هەرگیز و هەرگیز ئەوە ڕەوشتى كاكە خالد نەبوو هەمیشە لە پێشەوەى پێشەوە بوو بە دووربینەكەى تەماشاى سەر ڕێًگاو بانەكان دەكرد ڕێگاى بۆ هاوڕێكانى خۆش دەكرد هەر بۆیە كە ناحەزان و داگیركەران لە بەرەبەیانى (8/12/1980)لە نزیك گوندى قازان قایە لە ناوچەى قەرەداغ كەمینیان دانابوو یەكەم گوللەى ئەو كەمینە بەر سینگى كاكە خالد كەوت و بووە یەكەم شەهیدى مەفرەزەكەى . دواتر لە گوندى تەنگى سەر بلە تەنیشت گۆڕى شەهید ئارامى سەركردەوە بە خاكى پاكى كوردستان سپێردرا.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە