بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان نەوەى بەعسییەكان دادەمەزرێنیت

Tuesday, 15/02/2011, 12:00

1301 بینراوە


ئەوەندەى سەر دەهێنم دەبەم سەرم لە مەتەڵە دەرناچێ ؟
باشە بۆ دەبێ نەوەى شەهیدانى ئەم گەلە دانەمەزرین , تۆ بڵێ ى ئەوانەى خوێنیان لە پێناوى ئەم گەلە دا ڕشت مافى ئەوەیاننەبێ بەرامبەر بەو خزمەتەى كەسوكاریان كە بەو گەلە كردیان نەوەكانیان دانەمەزرێت پارویەك نان بخۆن چونكە خۆێنیان ڕشتوە،باشە كەدایان دەمەزرێنن بۆلە شوێنیكى هەستیارى وەك پۆلیس و ئاسایش دایان دەمەزرێنن ،تۆ بڵیت لەم كارەدا سڕێك هەبێ؟ گومانم نیە لەوەى ئەو سڕەش
ئەوەیە ئەوان فێرن بە چەوسانەوەو داپڵۆساندنى خەڵكى ڕوى ئەم حكومەتەى كەڕوژ بەڕۆژ ناشیرین دەبێت زیاتر ناشیرینى بكەن .
برادەران سەرنجى ئەم ڕوداوەبدەن حمەى حاجى فایەق بەڕێوەبەرى پولیسى گەرمیان نەوەو منداڵانى شەهیدان ئەوانەى كەزانكۆو پەیمانگایان تەواو كردووە پێیان ڕەوا نابین دامەزررین منداڵى كۆنە بەعسى [ سەلامى عبداللە ى حەمەى كاكل ] سەلیم پیركى كەلە ڕاپەڕینەكە چاوى بەرایى نەدا دەسەڵا ت و هێزى پیشمەرگە ببینى ڕاى كرد بۆ بەغدا بۆ كلكە لە قێ بۆدەسەڵاتى بەعس پاش ئەوەى مڵك وماڵى خەڵكێكى زۆرى تاڵان كرد, پاشانیش دواى ڕوخانى ڕژێم هاتەوە بۆ كوردستان و ئێستاش نەوەكانى بەناوى [ دیار سەلام ,هاوكار سەلام ] بەهرەمەندن لە خوێنى شەهیدەكانى ئێمەولە دەزگایەكى هەستیارى وەك پۆلیس دادەمزرێ چونكە یەكێك لەو دوانە زاواو خوشكەزاى ئەفسەریكى پۆلیسەو بەناوى [ محمد على سعید ] ئەمیش لە ڕێ ى ئەو بەڕێزەو دامەزراوە.
حەیف بۆ پیاوێكى وەك حەمەى حاجى فایەق كەمام و ئامۆزاى بە دەستى بە عسیەكان شەهید بوبن و ڕەنجێكى زۆریان لە پێناوى بەدى هێنانى ئەم دەسكەوتانە دابێ و ئاواو بە ئەنجام دانى وەها كارێك مێژوى گەشیان لە كەداربكەن.
تكایە تكایە ئاگادارى ئەم كارانە بە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە