زانكۆى ئەمەریكیش فت؟ پەیامێك بۆ ئەمەریكیەكان!!!

Friday, 12/06/2009, 12:00

2378 بینراوە


دەسەڵاتى حزبى یەكێتى و پارتى هەمیشە لە هەوڵى ئەوەدان سەرجەم دەزگا و رێخراوەكان بەحزبى بكەن و لە پێناوى بەرژەوەندى تایبەت و حزبدا بەكاریان بەرن! نامەوێت لێرەدا قسە لە سەر زانكۆ كانى كوردستان بكەم! یاخود لە سەر لە قالبدان و بەحزبیكردنى ڕێكخراوە خوێندكارى و قوتابیەكان. من وەك كوڕە شەهیدێك كە ئێستا لە زانكۆى ئەمەریكى دەوام دەكەم ، دەمەوێت چەند ڕاستیەك هەیە بۆ ڕاى گشتى كوردستان و دەرەوە باسى بكەم تا زانكۆى ئەمەریكیش نە بێت بە مەڵبەندێك یاخود لقێ! چونكە لە رووى سیاسیەوە ئەم زانكۆیە زۆر گرنگە بۆ ئایندەى كورستان:

1. د. بەرهەم كۆنتڕۆلى زانكۆكەى كردووە. ساڵانە كۆمەلێك لە دارو دەستەى خۆى لەم زانكۆیە دادەمەزرێنێت كە بۆ هەر ساڵیكى خوێندن بڕى دە هەزار دۆلاریان بۆ دەدات ، خوێندكار هەیە تا خوێندن تەواو دەكات پێویستى بە بڕى شەست هەزار دۆلار هەیە! كەچى كەس وكارى ئەنفال هەیە تائێستاش لە خانوى كرێدایە.

2. كچى ڕەهبەرى سەید برایمى كۆیە ، كوڕى هێرش موحەروم ، كوڕى كامەرانى فرۆكەخانە سەدانى تر لەسەر پارەى كاك د. بەرهەم دەخوێنن! لە كاتێكدا بەدەیان منداڵى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لەبەر هەژارى واز لە خوێندن دەهێنن!

3. د. بەرهەم ئاسۆى براى شەهید ئامانجى كردووە بەجاسوس لە سەر خوێندكاران و مۆزەفەكان. د. ئاسۆ ڕاپۆرتى حزبى بۆ مەكتەب سیایى یەكێتى و خودى د. بەرهەم بەرزدەكاتەوە. د. ئاسۆ وەكو ستران عبدوڵاى ڕۆژنامەى ئاسۆ و پیاوى كاك بەرهەم سێ مووچە وەردەگرێت!! لە زانكۆى ئەمەریكى و مەكتەبى سیاسى و وەزارەتى كشتوكال! كاك بەرهەم بۆ شەهیدەكەى وان لەو كوڕە ڕەنگ گەنمیانەى گەرمیان قارەمانتر بوو ، بۆ سەرۆكى حكومەت!

4. ئەمەریكیەكان پێویستە فریاى زانكۆكە بكەون ئەگینا دەبێت بە مەڵبەندێك و تەنها خەڵكى گەندەڵ بەرهەم دەهێنێت و زانكۆكەش بەهاى نامێنیت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە