مەلاکانی هەولێر و مێدیاكانی تورکیای فاشی

Friday, 21/09/2012, 12:00

2889 بینراوە


هەروەک چۆن نووسەری و شاعیری ده‌ربار و ساختەچییمان هەیە، بەهەمان شێوە سیاسی و مامۆستاو دادوەر و پۆلیس و دوکتۆر و تەنانەت سەرۆکی ساختەچی ته‌زویرچیشمان هەیە، تا دەگاتە پیاوە ئاینەکانمان. من سەرۆکێک ناناسام بەتایبەتی سەرۆکەکانی خۆرهەڵاتی ناوین کە موسڵمانن، که‌وا سوێندیان بە قوئان نەخواردبێت، دەست پاک و زمان و داوێنپاک بووبێتن، دڵنیام کە هەموومان ئەو دیمەنەمان لە پێش چاوە، کە (اقسم بااللە) سەرجەم سەرۆکەکانی ووڵاتانی ئیسلامی، دەست لەسەر قوریان ڕادەگرن، سوێند دەخۆن، دڵنیاشم هەر هەموومان ئەو دیمەنەی جەلال و مەسعودمان و نێچیریشمان دیت، بە پاشای سعودیشەوە، گوایه‌ خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن، که‌ بە ڕیشە دەگه‌نه‌وە سه‌ر محەمەدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام. کەچی سەراپایان گەورترین دز و چەتە و مافیاو، ناپاکترین کەسن، داوێن پیسترین کەسانی کۆمەڵگاکان. هەر هەمووشمان لەبیرمانە کە شێخ محمەد، خەتیبی مزگەوتی گەورەی سلێمانی، لە پاش کیمیابارانی شارەکەی هەڵەبجەوە، دەستی لەسەر قورئان دانا و، سەدام حسێنی بێتوان دەرکرد، لەو کیمیاوی بارانەدا.

خوێنەری هێژا ... !

بۆ بورهانکردنی ئەم باسەمان، پێویستیمان بە گەڕان و لێکۆڵێنەوەی دوورووو درێژ نیە، چونکە دەتوانین بە لەکەسە هەرە نزیکەکانی پیاوە ئاینەکانەوە، ئەم باسە بورهان بکەین، بۆیە باشترە تەماشایەکی ئەم یوتوبە بکەین پێکەوە، بۆ نموونە خۆیان واتەنی ئەولادەکانی پێغمبەری ئیسلام بکەین، کە ئیمپریالیزمی جیهانی لەسەرەتای سەدەی ڕابردوەوە، یەکە یەکە دابەشی سەر وولاتانی عەرەبی کردن، بەناوی نەوەکانی محەمەدەوە و کردنی بە پاشاو ئەمیر، بۆ نموونە مەراکیش کە ئێستا محمەدی شەشەم پاشایە، یان مەلیکی ئوردوون عەبدوڵا بن حسین، پاشای عەرەبستانی سعودیە، بەڵگە نەویستە کە خۆی بە نوکەری مەکە دادەنێت، کە چ جانەوەرێکە.
ئەو یوتوبە و سەدانی دیکە، ئەوە بورهان دەکەن، کە خێزانی ال سعود، بۆگەنترینی خێزانی سەر ڕووی زەوینه‌، جگە لەوەش بەبەڵگەی خودی ئەمەریکاییەکان، با سەرەوت و سامانی ئال سعود و شێخەکانی کەندا و سەرجەم شەڕەکانی ڕابردوو بە سامانی ئەوان کراوە، تەنها بۆ ئەوەی کەلە سەر کورسی دەسەڵات بمێننەوە، ئامادەن بوون و نەوونی خۆیان بفرۆشن، چونکە هەرلە ڕوخاندنی عبدولکەریم قاسم و دوکتۆر مسەدق، کە دوو کەسیەتی نیشتیمان پەروەربوون، هەتا شەڕی ئەفغانستان دوا شەڕەکانی کەنداویش، بە بەهاری عەرەبیشەوە، تێچووی جەنگەکە لەئەستۆی ئال سعود و شێخەکانی کەنداودا بووە، لەنزیکەی دوو هەفتەی پێشوودا، ال سعود ڕایگەیاند، کە بۆ تێچوی ڕوخاندنی ئێران ئامادەیە کە ٢٥٠ ملیارد دۆلار بدات، ئەوەش لەپێناو ئازادی و بەختەوەری گەلانی ئێراندا نیە، بەڵکوو لە پێناو پیادەکردنی پیلانەکانی ئیمپریالیزمی جیهانیە، هەروەک دیتمان گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەدوای ڕاپەڕینەکەی دوای تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانەوە، ئەو کاتەی هەولێریەکان تاکە پێڵاویان بەڕووی چاخانەکەی (پەرلەمانەکەی)ماڵی بەرزانیدا بەرکردەوە و تونسیەکانی بە ئاگاهێناو، بن عەلی و فیرعەونەکەی میسری ڕاوناو و ئێستا ڕێویەکەی شامی گەیاندۆتە لێواری مەرگ، بەڵام ئەفووسوس ئیمپریالیزمی جیهانی بەهاوکاری ال سعود و شێخەکانی کەنداو، توانیان کە ڕێڕەوی ڕاپەڕینەکە بدەنە دەست وەحشیکی وە محمەد مورسی، هەروەک دەست تێوەردانەکەی ئیمپریالیزمی جیهانی لە شۆڕشەکەی ئێران و هێنانی جانەوەرێکی وەک خومەینی. بەکورتی لە لینکەی خوارەوەدا:

http://movies.nytimes.com/2007/12/21/movies/21char.html?_r=0

بەددان پێنانی خودی ئەمەریکیەکان، تەواویی تێچوونی جەنەگەکەی ئەفغانستانی ساڵی ١٩٨٠، هەر هەمووی ال سعود لە ئەستۆی خۆیگرت و بەو جەنگەش، چارەنووسی گەلانی خۆرهەڵات، جارێکی دیکە کرایەوە قوربانی، بەرەو پێشچوونی چەپەکان و کۆمەنیستەکان، ئەو دەرییای خوێنەش کە ڕژێندرا بە بەڵگەی خودی ئەمریکییەکان لە ئەستۆی جانەوەرەکانی ال سعود و شێخەکانی کەنداودایە.

ئایا مه‌سعود بارزانی که‌ سوێند ده‌خوات، ئه‌م پیاوکوژ و درۆزنه‌ خۆی بڕوای به‌ قورعانه‌؟


ئێستا با بێنەوە سەر مەلاکان و تەنانەت حزب و گروپە ئیسلامییە قاچاخچیەکانی خوێن، ئەوەش نەک لە پێش چاوی گەلەکەمان بەڵکوو لە پێش چاوی هەموو جیهان، بنەماڵه‌ی ماڵی مەلا مستەفا لە هەولێر و دهۆک سەدان قورئانیان سووتاند، مزگەوتەکانیان سووتاندن، سی کەسیان لێکوشتن، کەچی مەلاکانی هەولێر نە خۆپیشاندانیان سازدا و نە وورتەیەکیشیان لەدەم هاتە دەر.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا بۆ ئه‌و مەلایانه‌ بێدەنگ بوون لە سووتاندنی قورئانەکانی شاری دهۆک و شاری هەولێر، کەچی هەر ئەو مەلایانە وورد و درشتی شارەکەیان هاندا بۆ خۆپیشاندان؟
هەروەها هەواڵەکانی مەدییای تورکییای فاشی، بەتایبەت تەرەتە٦ بەشی سۆرانیەکەی، کە هەمیشە، نزیکە ٢٠ دەقیقە هەواڵەکانە، کەچی ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە ٢٠ دەقیقە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج بوو، ٧،٧ دەقیقەی بریتیبوو، لەباسی سووتاندنی ئاڵای ئەمەریکا، کەچی سەرەپای هەواڵەکانی کوردستان و جیهان، تەنها ١٢،٣ دەقیقەی بۆ تەرخان کرا؟
بۆ نەوەکانی پێغمبەر، لە مەکە و مەدینە، چرکەیان لێوە نەهات؟ ئایا ئەو مووە نابینی لەم ماستەدا، بۆ ال سعود ئازادی مافی ڕادەربڕین ڕەوابێت، ئێمە ئالای ئەمەریکا بسووتێنن؟ ئەگەر ڕاست دەکەن کە دژایەتی ئەمەریکا دەکەن، یان ئەوەیان ڕاسترە کە زۆرینەی هەرە زۆری مەلاکان داردەستی ئیپریالیزمی جیهانین؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە