گەورەترین مژدە، دەزگایەک بۆ زیاتر ڕیسواکردنی چەتە و مافیاکانی بەرزانی و تاڵەبانی

Wednesday, 29/08/2012, 12:00

1708 بینراوە


لینین ئەڵێ: پڕوپاگەندە نیوەی سەرکەوتنە، هەرچەنده‌ گەلی کوردی پێویستی بە پڕوپاگەندە نیە، بەڵکوو پێوسیتی بەوەیە کە گەلە چەوساوەکەی تێیبگەیەنێت، کە بەرزانی و تاڵەبانی لە چەتەو مافیا هیچی دیکەنین. بۆ ئەوەش پڕ بە باوەشی ئاسمان بەڵگەمان لەبەردەستداتە، خۆشبەختانە بەڵگەکانیش، دەستکردنین، هەروەها سەرچاوەی بەڵگەکانیش، سەرچاوەی بێلایەنن، بۆ نموونە هەمووی ٦مانگێک پێش ئەمڕۆ ڕۆژنامە عەرەبیەکان بڵاویان کردوە کە هەتیوە قومربازەکەی مەسعودی چەتە، ٣ ملێۆن دۆلاری بە قومار دۆڕاندوە لە دوبەی، یا هەر دوێنی ڕۆژنامەیەکی باڵکانی بڵاوی کردەوە، کە هەتیوەکەی مەسعود ٢ ملێۆن یورۆی لە هوتێل بەرشەلۆنە لێدرزراوە.

http://www.balkaninsight.com/en/article/kosovo-gang-stole-millions-from-kurdish-vip-in-spain

هەر ئەمڕۆش هەمان ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی، بڵاو کردەوە کە یەکێک لە و دزانەی کە دوو ملێۆن یۆرۆیان لەکوڕه‌که‌ی مەسعود دزیوە دەسگیرکراوە، هەمان سەرچاوەی پێشوو. بەکورتی ئێمە کورد پێویستیمان بە پڕوپاگەندە، یا درۆ هەڵبەستن نیە، بۆ زیاتر ڕیسواکردنی سەرانی مافیاو چەتەی باشووری کوردستان، جەلال و مەسعود، کە سامان داهاتی ووڵاتێکیان بۆ خۆیان قورخ کردوە و گەلیان دووچاری برسێتی و ناهامەتی کردوە، بەڵکوو هەروەک باسمان لێوە کرد، کە هێندەی کەرەسەر ڕیسواکردنی ئەو دوومافیایەمان لەبەردەستدایە، کە سەدان ڕادێۆ فریایی پەخشکردنی ناکەن.
 بۆ نمونه‌: هەر دوێنی ٢٦ی ٨ی ٢٠١٢ لە بەرگی یەکەمی پڕوپاگەندی فرۆشگای (نێتۆ) ی سویدی، وێنەی ڕادێۆیەیەکی نوێی بڵاو کردەوە، کە سیتێمی (وی، فی) تێدا دامەزراوە، ئەو سیستێمی (وی،فی) یە دەتوانێت، کەلە هەر کوون و کەلەبەرێک ئەم جیهانە گوێداری بکرێت، واتا هەرکەسێک لەئاستی خۆیەوە دەتوانێت، سیستێمی ڕادێۆی ئەنتەرنێتی دابمەزرێت، لەهەر چوارپارچەی کوردستاندا، دەنگتان ببیسترێت. هەر ئێستاش دەیان ڕادێۆی لەو شێوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتدا هەیە، کە و زەحمەتی کاری زۆری پێویست نیە، بۆ نمونە ڕادێۆ کورد میکس.....هتد.
ئیتر ئومێدە کە قۆڵی مەردانەی لێهەڵکەن و با کەسانی پسپۆڕ و قسەکەر بێنە مەیدان لە پێناو ڕاماڵێنی هەردوو بنەماڵەی چەتەو مافیاو خوێنخۆری هەژرانی کورد، بە هیوای سەرکەوتنتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە