وەزارەتی ناوخۆ بەنزین لە پۆلیس دەگرێتەوە ! . . .

Friday, 23/10/2009, 12:00

1842 بینراوە


ساڵانێكی دورودرێژە بەرپرسان و خەڵكانی نامەسئول فڕك و هوڕیانە بە ئوتومبیلەكانی حكومەتەوە بە ئێستاشەوە كە گەر بە ویژدانەوە بڕوانیتە ناو بازاڕ و شەقام و سەیرانگەكان چەندین لە ئوتومبیلەكانی بە ژمارە (ئە . وەزیران ، دارایی ، پ .م ، ئاوەدانكردنەوە ، تەندروستی ، هتد . .) دەبینیت بە خێزانەوە یان لە خواردنەوە كە ئەمە گێلی وەزیرەكان و بەڕێوەبەرەكانیش نیشان دەدات كەچی لەناو هەموو ئەمانەدا ئوتومبیلەكانی پۆلیس دیارە كە رۆژ تا ئێوارە و شەو تا بەیانی لە شەونوخونیدان بۆ پاراستنی خەڵكانێك كە نەك شایەنی ئەو پارێزگارییە نین بەڵكو لەوانەشە زۆر لێی بكۆڵیتەوە لە ڕووی شەرعەوە گوناه بێت ، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم دوای ئەوەی كە لە ساڵانی ڕابردوودا و لە ئەنجامی دوو ئیدارەیی دوو حكومەتی دزی و راوڕووتی دونیای تێدا ئەنجامدراوە كە هەر بۆ چەندینجار لەسەر گەورە دز و جەردە (مامۆستا جلال) كە ئێستاش هەر بریكاری وەزارەتی ناوخۆیە لەم مینبەرە ئازادەوە نوسرا بەڵام چونكە پشتی دزی هەیە نەتوانرا لابدرێت لە پۆستەكەیی و دوو هێندەی خۆیی و شەهیدەكەشی كە لەپێناو ئەودا ئەو پۆستەی درایە دزی و جەردەیی كرد لەو سەردەمانەدا پارەی بەنزین و شتی تریش دیارنەماوە كەچی لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی دەركردووە و بەنزینی لە پۆلیس گرتۆتەوە كە گەر كار وابڕوات ئەوا وەك ساڵانی 1991 بۆ دواوە گەر هاوڵاتیەك چوو داوایەك تۆمار بكات دەبێت دەبەیەك بەنزین بۆ سەیارەی پۆلیس بكڕێت و لەگەڵ خۆشیدا رستێك قەڵەم و كاغەزیش بكڕێت ، باشە بۆ لێپرسینەوە هەموو سەروگوێلاكی خەڵكی هەژار و دەزگا بێ پشتەكان دەگرێتەوە پۆلیس چی كردووە تا بەنزینی لێ بگیرێتەوە لە ئێستادا و ئێمە باجەكەی بدەین ؟ ئەی ئەو ئوتومبێلانەی هیچ پێویست نیە لەدوای دەوام لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیەكانیان بن وەك لە سەرەوە دیاریكراون ! چی دەكەن لە دەرەوە ؟ بەنزینیان لەكوێوە پێ دەدرێت ؟ وەزیریان نیە یان هەر وەزارەتێك شلۆق و خەڵكانی نا مەسئولی وەك (جلال) بەڕێوەی ببەن ئاوا دەبێت ؟ بۆ هەر وەزارەتی ناوخۆ دیارە ؟ بۆ هەر شتێك دەبێت بەسەر پۆلیسدا دەشكێتەوە ؟ ئەو پۆلیسەی كوردێك نیە بە چاوی ڕێزەوە لێی بڕوانێت و حورمەتی بگرێت ؟ ئێمەی پۆلیس گلەییمان لە هەموو تاكێكی كورد هەیە كە رێزمان ناگرن و تەنانەت لە شانۆیی و فیلم و ئەڵقەكانیشدا دیمەنی ناشرین و كۆمێدی و پێچەوانەی راستی كارەكانمان نمایش دەكرێت ، گوناهە پۆلیس پارێزگاری لە ئاوا میللەتێك بكات ! بڕواننە وڵاتان بزانن پۆلیس چ هەیبەتێك و رێزێك و جوانیەكی پێ دراوە ؟ خۆ مەسەلەكە ترس نیە ؟! نەخێر مەسەلەكە ئەوەیە خەڵكی ئەوروپی قەدری پۆلیس دەزانن كە یاسا پارێزە ، كە هەیبەتی حكومەتە ، كە پێویستیەكی بەردەوامی ژیانی رۆژانەیە وەك نان و ئاو ، متمانەییە ! لێرەش بە پێچەوانەوە قێزەونترین مرۆڤ پۆلیسە لەچاوی خەڵكی و هونەرمەندان و تەنانەت خودی وەزیر و وەكیل وەزیر و حكومەتیش بۆچی نازانین و بۆتە عوقدە لامان بۆچی واین ؟ ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە هەموو ئەو مرۆڤانە بەخۆیاندا بچنەوە لە ئاست پۆلیسدا ؟ ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە هەستمان پێ بكرێت ؟ ئایا ئەو مرۆڤانە نازانن كە كاتێك ئەوان نوستوون بە سەدان و هەزاران لە ئێمە لەسەر شەقام و كۆڵانەكاندا دەیانپارێزین و دەخولێینەوە ؟ ئایا نازانن گەر پۆلیس نەبێت تەنها یەك رۆژ كەس هیچی بۆ ناكرێت مەگەر لەلایەن ئاسایشەوە سەركوت بكرێن و ئەمڕۆ كێ شەقی هەبێت و بتوانێت لەرێگەی هێزەوە خۆی بسەلمێنێت هەر ئەو رێزی هەیە و حسابی بۆ دەكرێت ؟!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە