شوانەی هەواڵ وەكو مراوی وایە تەڕ نابێت..

Saturday, 17/10/2009, 12:00

1705 بینراوە


ئێ بابە گیان خۆ ئێمە باسی گردو ژێری پردمان نەكردووە وا بە تامەزرۆوە خۆت خزاندە سێبەری گردێكەوە. نە ئێمە بە تەمای بانی گردین و نەش دەمانەوێت لە پاڵ سێبەری گردێكدا بین. ئەو گردەی تۆش باسی دەكەیت بە یەزدانی مەزن بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بەو وتارەوە نییە كە بەندەی نێزیكت چاك و بە باشیش بیرتبێتەوە كە دەڵێم دەتناسم ئەگەر پێویست بكات و خۆتیش بە پێویستی بزانیت وات لێدەكەم كە مردووی ناو دارە مەیت زیندو بكەیتەوە و شایەتمانی بە هەق بهێنیت.
باشە برا چاو خێلەكەم چیت بردەوە، ماددەی 140 دادگایكردنی تاریق رەمەزانی فڕۆكەوان، یان واژۆ نەكردنی لە سێدارەدانی هاشم و عەلیەكەت. راستە رەنگە تۆ هێندێك پارەت لە لگاوی پڕ لە قوڕبەسەری كوردا بردبێتەوە چونكە حاڵی ئەو حیزبە جوانە كە قومار بە تۆو نمونەكانی تۆوە دەكات. تۆ كوڕی دەرەبەگەكانی هەوتەغاریت، ئەو شوێنەی كە بە رەغبەتی خۆیان تەسحیح قەومیەیان كرد، ئەوڕۆ دەتەوێت بۆ تێركردنی ورگی برسیت بیكەیت بە قیبلەنومای كوردایەتی! باشە گریمان وەك لە وتارەكەتدا ئاماژەت بەوە كردووە كە گوایا كۆمەڵێك قسەی هەلەق و بەلەق و بێ ماناو بێ مەغزاو قسەی هیچ و پوچ، دەزانیت هیچی و پوچی لە چیەوە بەرجەستە دەبن؟ لە كەسانێكەوە كە مانگانە پارە لە دەزگای زانیاریەوە وەردەگرن و بە ناوی رۆژنامەوانیەوە جاسوسی دەكەن بەسەر دەزگا حیزبی و حكومی و كۆمەڵانی خەڵكی بەش مەینەتی كەركوكەوە هەی قوڕمساخ. دەتەوێت زیاتر گەروی خۆمت بۆ بكەمەوە تا لەوە دڵنیا بیت كە تۆ نامناسیت!
ئەگەر تۆ رۆژنامەوانبت چیت داوە بەسەر كێشەی نێوان رزگار عەلی و رەمەزان ئالتونچیەوە، ئەگەر تۆ تەرەفێك نیت لە نانەوەی ئاشوب و ئافات بۆ دەبێت ركلام بۆ ئەم بكەیت و ئەو فەرامۆش بكەیت؟ چیە ئەمیان مەرجەعی تۆیەو ئەویان حیسابی مشكێكت بۆ ناكات؟! بۆ دەتەوێت هەمو ئەو پەیوەندیانەت كە ئاماژەن بۆ جاشقەڵەمی تۆ لە پێناو سوتاندنی هاو پیشەكانت بخەمە رو ئەوكات خۆت هاوارت لێ هەەڵدەستێو دەڵێی ئەم هەویرەی ئێوە ئاوی زۆری دەوێت؟!وا نەزانی بێ وەڵام دەبم لە بەرامبەرت ئەمجارەیان وەڵامت هەبێت كۆمەڵێك بەڵگە دێنە گۆ بۆ ئەوەی نمونەی تۆو هاوشێوەكانت لە نێو كوردا ریسوا ببن، چونكە تۆ بە هەموشێوەیەك لە شەڕی برا كوژی سودمەندبوی و لە ئینشیقاقی ی ن ك یش هەر سودمەندیت، هەروەكو خۆت لە لای دۆستێكت ئەوەت دركاندبو كە رۆڵی مەلای مەشهورە دەبینیت، گرنگ كردنەكەیە نەك ناوبژیوانیەكە! هەر چەندە من دڵنیام هەرگیز پاڵی بیناكەی ژێر زەمینەكەی 1991 لە بیر ناچێت بەڵام پێم خۆشە وەبیرتی بهێنمەوە بۆ ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی پارتیتان دەكرد لەم دوایانەدا لە كەركوك كە گوایا نەجات حەسەن و پاراستن نەخشەی تیرۆكردنتانیان كێشاوە ئیشی لەسەر دەكەین و خواش گەورەیە بزانین كێ براوەیە؟! چونكە ئێستا كاتی ئەوە هاتوە روی رەش و سپی دەربكەوێ. تۆ هەقی ئەوەت نیە وەڵامت هەبێت بۆ هەر پرسیارێك، چونكە وەڵامت بۆ ماهیەتی رۆژنامەكەی خۆت پێنیە. شوان داودی كورٍە خێلەكەی بنەماڵەی تاڵەبانی, بەرە بابی ئاغایەتی و جاشایەتی, ئەگەر تۆ ئەو قەلە بیت لە دو تویًی رۆژنامەیەكەوە فیشەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمپانیای وشە بگریت، بۆ خاتری خوا هەرچی ئەوانە لە وجودا نەمێنن، بۆ ئەگەر رەخنەیەكت ئاراستە بكرێت راستبیكەیت بە بەرۆكی ئەواندا، خودا تۆ لە وجودا نەهێڵێت. بۆ ئەوەی خانوەكەی شۆراو بۆ مناڵەكانت بمێنێتەوە باس لە چاپخانەكەی چەمچەماڵت بكە كە ئەوەیان بۆكەس نیە تەنها ماڵی گەل نەبێت هەی قورمساخ! تۆ ئەو قەلە نیت دەستی پیاوەتیت هەبێت چونكە لەسەر خەڵك بوی بەو پیاوە. بۆیە ئەو خانوەی شۆراو پیرۆزی خۆت و ئەتباعەكانت بێت، خۆ بەراست لە كەركوك خانوی تابۆ دارت هەبوو بۆ فرۆشتت، دەبڵێ نەمبو ئێستاش لە سلێمانی نیمە؟ جا وەرە باوەر بە درۆی شاخدار بكەو راستی فەرامۆش، پێتان وایە یەكێك خانوی لە سلێمانی هەبێت نەتوانێت لە كەركوك ببێت بە خاوەنی سوكنایەك؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە