بەڕێوەبەرى پۆلیسى ڕانیە تۆمەتبارێك كە فەرمانى گرتنى هەیە دەعوەتى ئاهەنگى بووك گواستنەوە ئەكات

Monday, 12/10/2009, 12:00

1825 بینراوە


دواى ئەو شكستەى كە (ى-ن-ك) لە 25\7\2009 بەخۆیەوە بینى كەوتە ئەوەى كە بەخۆیدا بچێتەوەو كۆمەڵیك گۆرانكارى بنەڕەتى لە حیزب و حكومەتدا بكات و متمانەى جەماوەر بەدەست بهێنێتەوە و سزاى سەرپێچى كاران بدات بەڵام لە واقعدا ئەمە هەر قسەیەو نەچۆتە قۆناغى پڕاكتیكى و گەندەڵى بەردەوامەو بەرپرسانیش چاو پۆشى لێ ئەكەن (كۆمپانیاى دروست) بۆ بەڵێندەرایەتى گشتى-كە بارەگاكەى لەشارى ڕانیەیە و چەند پڕۆژەیەكى بەشێوەیەكى نایاسایى لە لایەن جێگرى پارێزگارى سلێمانى(عمر احمد امین ناسراو بە عمر قەڵادزەیى) پێدراوە و ناوبراو سەرۆكى لیژنەى احالە كردنى پڕۆژەكانى پارێزگاى سلێمانیە و یەكێك لە پرۆژە نایاسایانە پرۆژەى (تۆرى ئاوەرۆى لولەیى شكارتە) لە پرۆژەیەدا كۆمپانیاى دروست چەندین كارى ساختەو تەزویرى ئەنجام داوە لەوانە تەزویر كردنى واژۆى ئەندازیارى سەرپەرشتیارو چەندەها نوسراوى سەرۆكایەتى شارەوانى شكارتە دواى ئاشكرا بوونى ئەم تەزویرو ساختە كاریە هەریەك لە ئەندازیارى سەرپەرشتیار بەناوى (محمد) و سەرۆكى شارەوانى شكارتە سكالایان لەسەر كۆمپانیاى ناوبراو تۆمار كردوو كارە ساختەكانیان بەبەڵگە خستە بەردەم دادوەرى لێكۆلینەوەى ناوچەكە و دادوەر بڕیارى گرتنى سەرۆكى كۆمپانیاو براێكى دا، بەڵام تاوەكو ئیستا بریارەكە لەلایەن پۆلیس جێ بەجێ نەكراوە بەڵكو پۆلیس پاریزگارى لێ كردوون و بەرێوەبەرى پۆلیسى چەندین جار بینراوە لەگەڵ هەردوو ناوبراو لە چەند شوێنێك لە ماڵى خۆى واتە مالى عمید لەشكر،لە مالى تۆمەتباران واتە عزیزو بەشدار،بینراوە لە ئاهەنگى بووك گواستنەوە بۆ كورى بەرێوەبەرى پۆلیس عزیز لە ئاهەنگەكەى بینراوە لەكاتێكدا عزیز مستفى) فەرمانى گرتنى هەیە، دواى ئەوەى كە پۆلیس كارەكەى جێ بەجێ نەكردووەو تۆمەتبارانى دەستگیر نەكردووە دادوەر لەبەر بوونى رەگەزى ئەمنى لە كیشەكەدا پەراوەكەى هەوالەى ئاسایش كردووە بەلام لەشكر سێ هەفتە دۆسیەكەى لاى خۆى داناەوەو بەپَێ ى سەرچاوەیەكى پۆلیس عمید لەشكر لە ماڵى خۆى دۆسیەكەى خستۆتە بەردەست تۆمەتباران و نەى ناردووە بۆ ئاسایش بەلام بەناچارى لە بەروارى 28\9\2009 دۆسیەكەى ناردووە بۆ ئاسایش لەكاتێكدا دۆسیەكە لە 9\9\2009 هەوالەى ئاسایش كراوە ،لە گەل ئەوەشدا چەند بەرپرسێكى ناو مەلبەندى 8ى راپەرین و ناوچەكە دیفاع لە تۆمەتباران دەكەن و شایەنى باسە هەندێك لە بەرپرسان شەریكى تۆمەتبارانن و هەندیكیش بەرتیلیان وەرگتووە لەوانە عمید لەشكر برى یەك دەفتەر دۆلارى لى وەرگرتوون، بۆیە ئیمە وەك كەسانێكى دلسۆز داواكارین لیژنەیەك لەسەر عمید لەشكر پێك بێت و لێكۆلینەوەش لەساختەى كۆمپانیا بكریت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە