داخستنی دەتەپە ڕووی ڕاستی كاربەدەستانی توركی جارێكی تر ئاشكرا كرد

Saturday, 12/12/2009, 12:00

1547 بینراوە


سەرۆك كۆماری توركیا عبدوڵا گول كە دەیگوت شتی باش روودەدەن، بریاری دادگای دەستوری بنەڕەتی ئەرێ كرد. گول زمانێكی نزیك لە ئاكەپە، جەهەپە و مەهەپەی بەكارهێناو ووتی، هیودارم ئەزمونی لێ وەرگرن. سەرۆك كۆماری تورك عبدوڵا گول لە واری چارەسەری پرسی كورددا وتبوی شتی باش ڕوودەدەن، ئەرۆدغانش ئەو قسانەی گوڵی تەواو كردو دوای ئەوەی كە گروپەكانی ئاشتی گەڕانەوە، لەسەر مەراسیمەكانی پێشوازی لێكردنیان هەڕەشەی كردو ووتی، قۆناغەكە دەگەڕێنینەوە خاڵی سەرەتا. دوای ئەو لێدوانانەش هێرشە نەژاد پەرستیەكانی سەر كورد دەستی پێكرد، بە داخستنی دەتەپەش گەیشتنە قۆناغێكی نوێ.
گول ئێستا قسەكانی ئەرۆدغانی تەواو كردو دەلێ هیوادارم ئەزمونی لێ وەرگرن. ئەو زمانەی عبدوڵا گول بەكاری هێنا زۆر دووری مەهەپە و جەهەپە نەبوو، وەزیری كەلتورو گەشتوگوزار ئەرتوغرول گوینای تەنیا ووتی بریارەكە سیاسیە. سەرۆكی گشتی پارتی گەلی سۆسیالست حسین ئەرگوین داخستی پارتەكەی وەك دەستوەردان لە ئیرادەی نیشتمانی بەناو كرد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە