چالاكیەكانى خاوەنداریكردن لە ئۆجەلان پەرەدەسێنێ

Friday, 11/12/2009, 12:00

1363 بینراوە


ئەمرۆ (11/12) گروپی دووەمین، كە لە (55) خوێندكارى كامپى پەنابەرانى مەخمور پێك دێت دەستیان بە مانگرتن لە خواردن كرد، مانگرتن لە خواردن لە كامپی پەنابەرانی مەخمور، لە نۆى ئەم مانگەدا، لەلایەن (65) خوێندكارەوە دەستی پیكرد، ئەمرۆش بە گروپی دوەمین كە لە (55) كەس پێك دێن درێژەی پێدەدرێت.
مانگرتوان ڕایانگەیاند: هەتا سیستەمی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆتایی نەیات، درێژە بە چالاكیەكانیان دەدەن. مانگرتنەكە لەلایەن سەدان هاوڵاتى كامپەكەوە بەسەردەكرایەوە.
سى پى تى: لێكۆڵینەوە دەكەین
هەر ئەمڕۆ (11/12) چالاكی دانیشتنی كوردستانیان لەبەردەم ڕێكخراوی سی پی تی لە ستراسبۆرگی فەرنسا پێی نایە ڕۆژی سێیەمەوە. كۆمیتەی (ئیدی بەسە)ی ئەوروپا بە ئامانجی سەرنجڕاكێشانە سەر ڕەوشی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەبەردەم سی پی تی دەستیان بە چالاكی دانیشتن كرد.
چالاكییەكە، ڕۆژانە لە كاتژمێر نۆى سەرلە بەیانیەوە دەستپێدەكات و تا كاتژمێر چوارى دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، دوێنێش كوردستانیانى سویسرا پەیوەست بە چالاكییەكە بوون و بەشداریانكرد.
لەكاتژمێر سێى پاش نیوەڕۆی دوێنیدا دەستەیەك لە كۆمیتەی ئیدی بەسە و نوێنەری دەتەپە چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ بەرپرسانی سی تی پی ئەنجامدا. لەو چاوپێكەوتنەدا كوردستانیان داوایان لە سی تی پی كرد، كە شاندێك بۆ لێكۆڵینەوە ڕەوانەی ئیمرالی بكەن.
بەرپرسانی سی پی تیش ڕایانگەیاند، كە ئەوان زیندانی نوێی ئۆجەلانیان نەبینیوە ‌و دوای كۆبووونەوەكە بابەتەكە هەڵدەسەنگێنن.
لە ئێرلەنداش چالاكى
بە چالاكیەك لە شاری دوبلینى ئیرلەندا، پشتیوانی لە مانگرتنی گیراوانی دۆزی پەكەكە و پەیەدە لە گرتوخانەكانی سوریا كرا، چالاكیەكە لەلایەن كۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانەوە رشێكخرابوو. لە چالاكیەكەدا بە دەقەیەك ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان دەستی پێكرد و و پاشان بە باسكردن لە سەر ڕەوشی زیندانیانی سیاسی كورد كە ماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، چالاكیەكە درێژەی پێدرا.
چالاكگەران بە هەڵگرتنی پۆستەری زیندانیان و ووتنەوەی دورشمەكان، سیاسەتەكانی دەوڵەتی سوریایان لە دژی كوردان بەتوندی شەرمەزار كرد .
گروپەكانى ئاشتیش ناوەستن
گەشت و سەردانەكانی گروپەكانی ئاستی و چارەسەری و دیموكراتی قەندیل و مەخمور بەردەوامە، ئەمڕۆ (11/12) گروپەكانى ئاشتی لە شاری ئورفا، لەلایەن هەزاران كەسەوە، بە جۆشێكی مەزنەوە پیشوازیان لێكرا، ئەندامی یەكینەی گروپی ئاشتی و ئەندامی ئەنجومەنی ئاشتی توركیا (ئایگوڵ بیداڤ) و سەرۆكی رێكخستنی دەتەپەی ئورفا (ئیبراهیم ئایهان) و بەڕێوەبەرانی دیكەی دەتەپە و بە سەدان كەسی دیكە، بە كاراوانێك ئۆتۆمبێل بۆ پێشوازی لە گروپەكانى ئاشتی، سەرەتا چوونە ئەشكەوتی (پەترۆڵ). پاشان ئاپۆڕای جەماوەر هاورێ لەگەڵ گروپەكانی ئاشتی چوونە ناوەندی كلتور و هونەری ئورفا.
گروپەكانی ئاشتی لەلایەن هەزاران كەسەوە، بە گەرمی پیشوازیان لێكرا. ووتەبێژی گروپەكانی ئاشتی (مەحەمەد شەریف گەنچداڵ) بۆ گەل ئاخاوت و ڕایگەیاند: خاكی ئورفا، خاكی پیرۆزە، لەبەرئەوەی كە یەكەمین جار چاندن، ناشتن و سیستەمی شارەوانی لە سەر ئەم خاكە دەستێپێكرد.
گەنچداڵ سەرنجیشی ڕاكێشایە سەر ڕەوشی ئۆجالان و ووتی: كوردان، ئەشەكەنجەی سەر ڕێبەرەكەیان، كە وەك ئیرادە دەستنیشانیان كردووە و پەسەند ناكەن.
هاوڕێیانى ئەردەمیش لەسەر پێن
ئەمڕۆ (11/12) هەڤا‌ڵە خوێندكارەكانی شەهیدی ئاشتی (ئایدن ئەر‌دەم) لە چالاكی بەردەوامدابوون، خوێندكاران رێپێوانێكی بە مەشخەڵیان ئەنجامداو داوایان كرد كە لێپرسینەوە لە بكوژانى هەڤاڵەكەیان بكرێت.
خوێندكارانی زانكۆی ئەنقەرە لە جێگای پشودان كۆبونەوە، بە خولەكێك رێزگرتن بۆ گیانی ئایدن ئەدرەم و ئەو كەسانەی كە لە تێكۆشانی ئازادیدا ژیانیان لە دەست داوە، دەستیان بە یادكردنەوە كرد.
لە لایەكی دیكەوە خوێندكارانی شرناخیش بە هۆی شەهیدكردنی ئایدنەوە پۆلیسیان شەرمەزارد كرد.
خوێندكارانی زانكۆی تەكنیكی ئۆرتادۆگوی بۆ ئایدن ئەردەم رێپێوانیان ئەنجامدا. ئەمەو خوێندكارانی زانكۆی تراكیایش ناڕەزاییان لە كوشتنی ئایدن ئەردەم دەربری و ویستیان كە لێدوانێك بۆ چاپەمەنیەكان بدەن، بەلاچم لە لایەن فاشیستانەوە هێرشیان كرایە سەر.
لەشاری وانیش كۆمەلەی خوێندكارانی زانكۆی یوزونجو یەلی، بۆ یادكردنەوەی ئایدن ئەردەم لێدوانێكی رۆژنامەوانیان دا، خوێندكاران لە لێدوانەكەدا ڕایانگەیاند:
كە گەلی كورد ساڵانێكە داخوازییەكانی خۆیان دەردەبڕن، ئێستاش بە هەمان ئامانج هاتونەتە سەر شەقامەكان، بەڵام فاشیستان خۆیان لەبەر ئەمە ڕاناگرن و ئایدنیان خەڵتانی خوێن كرد.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە