بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەر لە شاری هەولیر

Monday, 05/07/2010, 12:00

1403 بینراوە


فه‌رمانبه‌رێکی ئاو بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەر لە شاری هەولیر سەر بە بەریوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەرۆكانە سەر بە وزارەتی شارەوانی و گەشت و گۆزارە ئەم بەریوەبەرایەتیە كە ئیستا ئەندازیار (بیار تقى الدین قادر) بەریوەبەرەكەیەتی بەشیوەیەك بەریوەبەرایەتی ئەم فەرمانگە حكومییە دەكات هەر وەك ئەوەی كە كۆمپانیایەكی سەربەخۆی خۆی بیت لەباوكی بۆی مابیتەوە كە هاورییەكی خۆی هەیە بەناوی ئەندازیار
ماهر تحسن قوچە كە هاوری نزیكی بیار تقی الدین ی بەریوەبەرە دەسەلاتی خەیالی داوە بەو هاورییەی خۆی كە چی ئیشی گەورەی ئەو بەریوەبەرایەتییە هەی كە هەمووی بەشیوەی راستەوخۆ جی بەجی دەكری دەیدا بەو
دواتریان جی بەجی كردنی پرۆژەی ئاوی ناوچە بالیسان كە لەلایان پاریزكای سلیمانی تەمویل كرا بایی 3 ملیار دینار بوو وە لە لایان بەریوەبەرایەتی ئاوی دەورو بەری هەولیر جی بەجی كرا بەشیوەیەكی راستەوخۆ كە یەكسەر درا بە ئەندازیار ماهر تحسین قۆچە جی بە جی بكات كە لەگەل بەریوەبەر بیار تقی الدین شەریكە بەیەكەوە پارەیەكی باش ئەخون كائیستا مەزندە ئەكری هەر یەك لەو دو برادەرە پارەكەیان لە (یەك) ملیار دینار تیپەری..
كە ماهر ئیستا خانووی خوی هەیە لەگەرەكی شارەوانی شاری هەولیر بایی 7 هەزار دۆلارە وە ئیستا خانوویكی دیكە دروست دەكا لەگەرەكی زانیاری شاری هەولیر كە مەزندە دەكری بەس عرزەكەی بایی 120 هەزار دۆلار بیت وە 500 م2 عەرز لەگرەكی شارەوانی شاری هەولیر وە خانوویك 200 م2 لە گەرەكی زانیاری شاری هەولیر وە دەیان مولكی دیكە كە بەس خوا ئەزانی بایی چەندن
ئەمە لەلایان جی بەجی كردنی پرۆژەكان
لەلایان ناردنەوە بۆ دەرەوەی ولات (ئیفاد) كە بەشی شیر بو ماهر تحسین قوچە ی هاوری نزیكی مودیر
یەكەم - چون بو عەمان لە سالی 2005
دووەم چون بو یابان سالی 2008 كە ئەو ئیفادە تەنها بو ژمیریارەكان داندرابۆ كە هەموو ئەوانەی لەگەل ماهر تحسین بوون لە وەزارەت رەوانە كرابون یان لە بەریوەبەرایەتییەكانی دیكە ناردرابون هومیان ژمیریار بوون تەنها ئەو نەبی
سییەم دوو جار چون بو عەمان لەسالی 2009
چوارەم چوون بو لوبنان كە بەدزیوە چوون بۆ ئەوەی هەلاكەیان لەناو ئەندازیارانی دیكەی لەسەر گەورە نەبی
شایەنی باسە لەماوەی 2006 تا 2007 بۆیە هیچ ئیفادیكی نەكردووە لەبەر ئەوی لەبەر ئەو هەمو گەندەلییانەی كە بیار تقی الدین لەگەل هاوریكەی ماهر تحسن دەیان كرد كیشەیەكی گەورە لەو بەریوەبەریەتیە دروست بوو لە نیوان ئەندازیارانی بەریوەبەرایەتی بەگشتی وە ئەو دوو هاروییە
كە دواجار لە لایان نوزاد هادی باریزكاری هەولیر چارەسەر كرا
شایەنی باسە ئەم باسە بەشیكی زۆر كەمە لەو گەندەلییە گەورەیەی كە لایان بەریوەبەر بیار تقی الدین و هاوریكەی ماهر تحسین قوچە دەكری كە هەموو ئیش و كار گەورەكانی ئەم بەریوەبەرایەتیە دەدری بەم ئەدازیارەی كە لەسالی 1998-1999 دەرچوە لە كولیژ ئەمە لو كاتەی كە ئەو بەریوەبەرایەتییە ئەندازیاری تیدایە كە دەرچووی سالی 1982 وە زور بەئەزموونە وە دەیان ئەندازیاری دیكە كە هەندیكیان تەنانەت هەتا ئیستا یەك ئیفادیشیان نەكردووە و چارەگیكی ماهریش ئیشیان پی ندراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە