ئەى سەرۆكى ته‌زویر زۆرینە... میللەت هەمووى لێت بە قینە

Monday, 10/01/2011, 12:00

1452 بینراوە


مەسعود ناسەكانى ئەم ووڵاتە , باش ئەزانن , مەسعودو بنەماڵەكەى قەت بڕوایان نە بە زۆرینە و نە بە كەمینە هەیە , ئەمە قسەى من نیە , ئەمە مێژووى قێزەونى ئەو بنەماڵەیە دەرى ئەخات , كە ئەمانە بێجگە لە خۆیان كەسى تر بە مرۆڤ نازانن , ئەوان بەردەوام وا سەیرى خەڵك دەكەن وەكو كۆیلە و ڕەعیەتى ئەوان ,ئیتر زۆرینە و كەمینە شتێكى بێ مانایە , دیموكراتیەت شتێكى بێ مانایە , ئەوەى لاى ئەوان ماناى هەیە دیوەخانەكەى مەسعودو بنەماڵەكەیەتى , لەو كاتەوەى ئەم جانەوەرە زیان بەخشانە هاتونەتە ناو مێژووى ئەم میللەتەوە ,قەت نەمان دیوە, نەمان بیستوە شتێك هەبوبێت لاى ئەوان ناوى میللەت , یان زۆرینە و كەمینە بێت , هەر كەس و لایەنێك خۆى بە پیرۆز بزانێ و خۆى لە سەروو میللەتەوە ببینێ ئیتر ئەوەى ناوى میللەتە و ناوى زۆرینە و كەمینەیە بونى نیە , بەڵام هەر كاتێك ترسێك هاتە پێش ئیتر میللەت ئەبێتە بنێشتە خۆشەى ژێر دانیان ,دواى زوڵم و ناعەدالەتى ئەمانە , دزى و خیانەتە بەردەوامەكانیان , میللەت بێ سڵەمینەوە لە دواى تێ گەیشتنى لەم مافیایانە ,ئیتر هەموو كاتێك ئامادەن بۆ ڕاپەڕینێكى تر , یان بۆ سەندنەوەى مافەكانى خۆیان هەر كاتێك وویستیان دەڕژێنە سەر شەقامەكان , شەقام باشترین سەنگەرە كە بتوانین ئەمانەى تیا ڕیسوا بكەین , ئەمانیش ترسیان لە جوڵە لە ناكاوەكانى شەقام هەیە , چونكە ئەزانن شەقام چۆن حاكمە ملهوڕەو دیكتاتۆرەكانى دنیا ى هێناوەتە لەرزە , ئەمانیش ترسیان لەوە هەیە , كە جوڵە كەوتە شەقامەوە وەستاندنى زۆر قورسە ,بۆیە سەرۆك و ئەو زۆرینە مل كەچەى ناو پەرلەمان ئەو یاسایەیان تێ پەڕاند كە ڕٍێگرە لە ڕیسوا بونیان , مەسعود ناسەكان باش ئەزانن بنەماڵەى بارزانى بەم مەسعودە خیانەتكارەوە بڕوایان بە هیچ نیە , بەڵام وا شوكور تازە بە تازە ڕێز لە زۆرینە ئەگرێ , ئەو زۆرینەى كە خۆشى بڕواى پێى نییە ,ئەو زۆرینەى بۆ ئەم جۆرە كارانە ئەوێت , ئەوەتا ئێستا ئەیەوێت ئۆباڵەكەى لە ملى خۆى بكاتەوە و بیداتە سەر سەرو پۆتەڵاكى ئەو زۆرینە مل كەچەى پارتى و یەكێتى , كە بەس مل ڕاوەشاندن ئەزانن , پێم سەیرە مەسعود دزى ئەكات , خیانەت ئەكات , ڕٍێككەوتن ئەكات بەڵام هیچ كاتێك پرسى بە زۆرینە مل كەچەكە نەكردوە ,لەگەڵ مالیكى ڕێككەوت , مافەكانى كوردى كردە قوربانى موبادەرەیەكى بە سووڕ وەرگیرا و , كەچى ئەم سەرۆكە پرسى بە زۆرینە نەكرد , كەچى بۆ ئەم یاسایە ,ڕێزى لە زۆرینە گرت , بەڵام زۆرینەكەى پەرلەمان ئەوەندە گێلن هیچ كاتێك نەهاتە دەنگ و پێى بڵێن ئەى سەرۆك تۆ بۆ ئێمە تاوانبار ئەكەیت , بەڵام بۆ شتەكانى تر حسابى ((42)) یەكمان بۆ ناكەیت ,ئەى زۆرینە خەساوەكەى ناو پەرلەمان بۆ لە سەرۆكەكەتان ناپرسن كە لەگەڵ مالیكى ڕێككەوتى بۆ پرست بە ئێمە نەكرد , بۆ هەتا ئێستاش ئێمە نازانین تۆ لە سەر چى ڕێككەوتیویت ,مادام ئێمە زۆرینەین , ئەبێت لەمانەشدا زۆرینە بین , ئەى بۆ ناپرسن ئەى زۆرینە قێزەونەكەى ناو میللەت بۆ لەو شتە ناپرسن كە سەرۆكتانە ,ئەى بۆ ئێمەى زۆرینە ئاگادارى گرێ بەستیە نەوتیەكان نین , بۆ ئەمانە ئێوە زۆرینەن بەڵام بۆ ئەوانى تر ,ئێوە زۆرینەى دواى فاریزەن , سەرۆكەكەشمان بەڕاستى لە شاى شەترەنج ئەچێ , ئەى ئەو سەرۆكە بۆ نەیپرسى ئەى زۆرینە ى مل كەچ بۆ منتان ڕیسوا كرد ,ئەو زۆرینە نەزانە بوو هەیبەتى سەرۆكیان نەهێشت , من مەسعود بومایە , هەر یەكسەر وازم ئەهێنا , دواى ئیمزاكەى ئەو زۆرینەى ئەم میللەتە بە پایتەختەكەى خۆشیەوە كە بە خیانەت داگیرى كرد ئیمزا و هەیبەتى سەرۆكیان نەهێشت , بەڕاستى , خۆپیشاندانەكانى خەڵكى كوردستان هەیبەتیان نە بۆ سەرۆك و نە بۆ ئیمزاكەى نەهێشت , سەرۆك بە قسەى زۆرینەى مل كەچى ناو پەرلەمانى كرد , بەڵام پشتى كردە زۆرینەى میللەت , ئەو میللەتەى ڕژانە سەر شەقامەكان ,سەرۆك ئەزانێ زۆرینەى سەر شەقامەكان مل كەچى سەرۆك نابن ,ئەویش بە سەرۆكى خۆیان نازانن , بەڵام زۆرینە كەى پەرلەمان داشى دامەن و سەرۆك چۆنى بوێت یاریان پێ دەكات , كەواتە زۆرینەى سەر شەقامەكان لە زۆرینەى ناو پەرلەمان گرنگ تر بوو, چونكە هەیبەتیان بۆ سەرۆك نەهێشت ,كەواتە وەكو پێنجوینیەكان ووتیان ئەى سەرۆكى زۆرینە میللەت هەمووى لێت بە قینە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە