چەند زانیارێك لە سەر شاورێ‌.....

Saturday, 28/02/2015, 12:00

2280 بینراوە


عمر شاوری
شاورێ ناوچەیەكە دەكەوێتە باكوری شاری رانیە لە دۆڵێكی دورو دێژپێك هاتوە چەندین گوندی لە خۆگرتوەو هەرگوندەو سنوری دیاری كراوی خۆی هەیە دانیشتوانیی گوندەكان بە كاری جوتیاری و رەزو باغوو و بە خێوكردنی بزن و ماڵات و پەلاوەرەوە خەریكن وە ناوچەیەكی زۆر لەبارە بۆ پرۆژەی گەشت و گوزار شوێنێكی زۆر خۆشو دڵڕفێنە ئێستا خەڵكی شاری رانیە و دەوربەری بەشێك لە شارە كانی تری كوردستان و عێراق روی تێدەكەن وە ك سەیرانگاو چونكە شوێنێكی گەشتیاری زۆر سەوزو سازكار و فێنكە ......... ناوی شاوری لە چیەوە هاتوە و شاوری لە كوێوە هاتوە بەپێی هەندێك زانیاری كە دەڵێن ..لە شا هۆرەوە هاتوە .. ئەگەر بگەرینەوە بۆ مێژوی شا هۆر یان (شا اور) شاهۆر بە پێی سەر چاوە مێژویەكان و شوێنەوارە كان . كە ڵێكۆڵینەوەو هەڵكۆڵێنی بۆ كراوەو ئێستا لە عێراق بە یەكێك لە گرینكترین شوینەواری مێژوی ناسراوە .. (شا اور) یان ملیكە ئور) واتە ئورە كان كەواتە ئورەكان لە شاری میژویی (أور) نیشتە جێبونە كە بەشاری وەركا ناسراوە (أور) بە پێی سەرچاوە مێژویەكان شاری پیخەمبەر ابراهیم بوە كە بە ئەسڵ ئەم پیخەمبەرە لە نەتەوەی كوردە ئێستا ئەم شارە دەكەوێتە پارێزگای سەماوە قەزای خزر لە ناوچەی وەركا كە دەكەوێتە جنوبی عیراق لە بەشی رۆژهەلاتیدا كە نزیكە لە سنورە كانی ئیران واتە نزیكە لە سنوری رۆژهەلاتی كوردستان (ئێستا بە ئور یان اور ناسراوە یان ئوریەكان ئەم ئورانە چەند شایەكیان هەبووە كە بیش هاتنی ئیسلام یەكێك لە شاكانی توشی شەربوە لە گەل یەكێك لە شاكانی لەشكری سۆمەریەكان كاتێك سوپای شاهۆر شكستیان خواردوەو لەساڵی ((2330 2120ق.م.))لە ناچاریا شاهۆر رای كردوە بۆ پشتی شاخەكانی زاگرۆس و ناوچە شاخاویەكانی تر بەلام شاور لەم دۆڵی شاوری ئیستا دا ماوەتەوەو بەرگریی لە خۆی كردوە ئێستاش چەندین شوێنەواری شاهۆری لی ماوە وەك قەلا و شوینەواری حەسارو زۆر شوینی تر كە بەرێز (هاوری سلیمان گولانی) وەك شارە زایكی مێژویی لە ناوچەكەدا . لە مقابەلەی رادیۆیی تلفزیۆنیدا باسی شاهۆری كردوە كە چۆن روبەروی سوپای ئیسلام بۆتەوە... بەرگریەكی سەختی كردوە كە ئیستاش ئەو شوینەواری شەرە كان هەرماون چەندین كۆری اسحابان ماون وەچەندین كۆری شەركە رەكانی سوبای شاور ماون كە بیان دەڵێن گۆری كافران . وە شوینەواری چەندین شورای بەسەریەداروخاو تاكو ئێستاش شوینەواریان هەرماون... ئیتر دۆلی شاوری هەر بەو ناوە ماوەتەوە تاكو ئێستا.. بەنسبەت عەشیرەت: شاوریەكان سەربە بەخۆن سەر بە هیچ عەشیرەتیك نین ناوی عەشیرەت (شاور ناوە کەی هەزاران سال تێپە رەکات وخاوەنی کەلتوری قەبیلەیە کە کەلتوری کۆمەلگای کشتوکالی چاخی نیولیتیکە نمونە ی زۆرهە یە کەلێرە دەرفە تی نوسینی نەبێ.) دۆڵی شاورێ‌ هەردەم لانكەی شۆرشەكانی كورد بوە و بە و هۆیەوە هەردەم روبەروی داگیر كاریو ویرانكاری بۆتەوە دوای سالی 1991 رزگاركردنی بەشیكی زۆر لە كوردستان لە دەستی حكومەتی بەعسی عراقدا بە حوكمی ئەوەی زۆربەی زەویە كانی بیتوین كەپێشتر لە لایەن ئاغاكانی ناوچەكە و خەڵكی سەرمایەداری نزیك لە حكومەتی بەعسی گۆربەگۆر هەمو زەویەكانی بیتوینیان لی داگیر كرابوو لی یان زەوتكرابوو یەك گرتنیك و یەكیەتیكی شاوریەكان پەیدابوو بە رابەرایەتی چەند كەسایەتێكی ناسراوی ناو شاوریەكان كە توانیان هەمو زەویەداگیركراوەكان بۆ شاوریە كان بگێردرێنەوە لە وێوە مەیلی عەشیرەت گەرای لە ناو شاوریەكان پەیدابۆیەوە ئێستاش هەندیك كەنجی شاوریەكان و هەندك كەسانی ناو شاوریەكان سورن لە سەر بەهێزكردنەوەی عەشیرتی شاور ... شاوریەكان ئێستا لە تۆرە كۆمەلایەتیەكانی فیسبوك تویتەرو یاهۆشدا جەندین پەیج و لەپەرە بەناوی عەشیرەتی شاوری پەیدابونە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە