سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پەتای ئەنفلۆنزای دەركردنی بەرپرسانی یەكێتی سێ كارگێڕ مەڵبەندی شاری كفریشی گرتەوە

Monday, 17/08/2009, 12:00

1899 بینراوە


سەباح عەلی قارەمان
پاش ئەوەی سەرانی لقی 66 یەكێتی نیشتمانی سەربە پارتی دیكتاتۆری كوردستان لە دەڤەری سلێمانی و گەرمیان لە هەڵبژاردنەكەی 25 تەمموز شكستی خواردوە، لەوڕۆژەوە جەلال تاڵەبانی قەراری لەبەر بڕاوە لە بری ئەوەی مەلا بەختیارو ئازاد جوندیانی و شێخ جعفرو سەعدی ئەحمەد پیرەو زۆڕناژەنەكانی تری دەورو بەری خۆی پێش هەموو كەسێك لە یەكێتی دەربكات و خۆشی دەست لە سكرتێری گشتی یەكێتی هەڵبگرێ، كەچی هاتووە ئیەوێت بە دەركردن و لابردنی چەند بەرپرسی مەڵبەند و كارگێر مەڵبەندێك ئاوێك بكاتە بن داری ڕزیووی یەكێتیدا، ئەوداەی كە لەڕیشەكەیەوە گەنیوە و ڕەنگە لە ماوەیەكی كورتا بە تەواوەتی بڕزێت و بكەوێتە نێو باخچەی زەد هەڵگڕاوەی پارتیەوە، لە چوارچێوەی ئەو دەركردنانەدا ئەمڕۆ سێ كارگێری مەڵبەندی یەكێتی لە كفری گرتەوە، بە بیانووی ئەوەی بۆ لیستی گۆڕان كاریان كردووە، ئەو كارگێر مەڵەبەندانە ئەمە ناوەكانیانە، نەسرەدین مەحمود و سەبیحە عەلی و مەلا غەریب، تاڵەبانی واسەری لێ شێواوە پێم وایە ماوەیەكی تر زۆربەی هەرەزۆری بەرپرسانی لقەكەی لە سەر كارەكانیان دوور دەخاتەوە، ئینجا كەسی دەست ناكەوێت، بۆیە دوور نیە وەكو چۆن فلیپینیەكان لە هەولێر دەنگیانداوە بە لیستی ئەسپەكە ئاواش ئەو فلیپینیانە جێگای ئەو بەرپرسانە بگرنەوە، ئیسَتا وای لێ هاتووە تاڵەبانی و بارزانی متمانەیان بە سیبەرەكانی خۆشیان نەماوە، گومان لە داروبەردی وڵاتەكە دەكەن، چونكە خۆیان دەزانن كە چییان بەسەر خەڵكی كوردستاندا هێناوە.
لەلایەكیترەوە سەچاوەیەك لە ناحیەی ڕزگاری پێی ڕاگەیاندم كە چەند بەپرسێكی یەكێتی لە كۆمیتەی ڕزگاری كە هەمویان جەللالین، لەسەر دابەشكردنی پارەی دزراوی گەلەكەمان بووتە دەمە قاڵێیان و خەریك بووە یەكتری تەواو بكەن.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە