سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


كوردەكانی دەرەوە بۆ بێ دەنگن بەرامبەر هوشێار زێباری؟

Sunday, 16/08/2009, 12:00

1816 بینراوە


لە هەڵبژاردنەكانی پێشوی پەرلەمانی عێراق لیستەكەی یەكێتی و پارتی كە ناویان نابوو لیستی هاوپەیمانی كوردستان، هاتوو هاواریان دونیای هەژاند و دەپاڕانەوە لە خەڵكی كوردستان دەنگ بە لیستەكەیان بدەن، بۆ ئەوەی كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان بگەڕێتەوە باوشی خاكی كوردستان، بەو شێوەیە خۆڵیان لە چاوی هەموومان كرد ئێمەش نەك دەنگی خۆمانمان بەو لیستەدا بەڵكو تەزویراتێكی زۆریشمان بۆ ئەو لیستەكرد بە هەموو لایەكەوە،كە ئەوكارە بە گەورەترین تاوان لە قەڵەم دەدەم لە مێژووی ڕابردوی خۆمدا، هەرچەندە ئەو كاتە منیش وەكو ئەندامەكانی ئێستای یەكێتی و پارتی كۆیلە بووم، دوای ئەوەی كورد بەڕێژەیەكی زۆرەوە چوونە نێو پەرلەمانی عیراقەوە، ئینجا حكومەتیان تەشكیلك كرد لە گەڵ مالكی سەرۆك كوماری عیراقیش درا بەكورد لە گەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق و چەند وەزارەتێكی سیادی و گرنگ، گرنگترین وەزارتی سیادی كە بەر كورد كەوت وەزارەتی دەرەوەی عێراق بوو، ئەم وەزیرە لە ماوەی كار كردنیدا وەكو وەزیری دەرەوەی سەردەمی سەدام حوسێن لە پلانداناندا بووە دژی خواستەكانی گەلی كوردستان، لەوانەش بە تیرۆرست ناو بردنی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئیمزاكردنی ژێربەژێر بۆ ناردنەوەی پەناهەندەكانی كورد لە دەرەوەی وڵات، وەكو چۆن سەرانی تری كورد كەركوكیان بەرامبەر گرێبەستە نەوتیەكان فرۆشت،لەو چوارچێوەی ئەو ڕێكەوتنەدا ئەوەتا پۆلیسەكانی وڵاتانی ئەورۆپا بە تایبەی دانیمارك بەشێوەیەكی وەحشیگەرانە كەوتوونەتە گیانی ئەو كوردانەی كە مڵك و ماڵیان فرۆشتووە و چەندین وڵاتیان بە ترسو سەرماو سۆڵە جێهێشتووە، بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لە دەست دەسەڵاتی دزوو سەركوتكەری یەكێتی و پارتی، كەچی ئەوەتا لە دەرەوەی وڵاتیش واز لە لاوانی كورد ناهێنن و وەكو مادەی سەدوچل چۆن فرۆشتیان، ئاواش مامەڵە بە خوێنی لاوانی كوردەوە دەكەن، هوشیار زێباری حیزبەكەی وەكو بەعسیەكان خەڵكی دەڤەری بادینان و هەولێر سەركوت دەكەن و خۆشی لەدەرەوەی وڵات گەنجەكانی كورد بەرشەقی پۆلیسەكانی بەناو وڵاتانی دیموكراتیخواز دەدات.
یەكێ لەو كارەساتەی كە كوردەكانی دەرەوە تێی كەوتوون ئەویش ئەوەیە نەیان توانیوە ناخی خۆیان لە كۆیلەیەتی یەكێتی و پارتی پاك بكەنەوە، ئێستا بڕۆ دەمیان بكەرەوە بەرگری لەم دەسەڵاتە نا دادپەروەرەی یەكێتی و پارتی دەكەن! لەبری ئەوەی هەموو ئەو كوردانە دەست بنێنە نێۆ دەستی یەكتری و بڕژێنە سەر شەقامەكانی ئەورۆپا دەسەڵاتی دزوو و ژنكوژ و مافیای یەكێتی و پارتی ڕسوا بكەن، لێرەوە داوا لە كوردەكانی دەرەوەی وڵات دەكەم، یەكەم لەمڕۆ بەدواوە دەست بكەن بە خۆپیشاندانی گەورەو بەرفراوان و هەموو ئەو بەڵگەو دۆكۆمێنتیانەی كە هەیە لەسەر دەسەڵاتی سەركوتكەری یەكێتی و پارتی بیدەنە وڵاتانی ئەورۆپی،كە چۆن خەڵكیان لە شەڕی براكوژیدا بە كوشتداوەو چەندین زیندانی نهێنیان هەبووە و تا ئێستاش ئێسك و پروسكی ئەو زیندانیانە نەدراوەتەوە بە خاوەنەكانیان، بۆ ئەوەی بزانن كە خەڵكی كوردستانیان چۆن چۆنی چەوساندوەتەوە و ئیانەوێت ئەوانیش بخنەوە نێۆ ئەو دۆزەخەی كوردستانەوە، دووەم ئەگەر لیستی گۆڕان ئەو هەڵە مێژویەی كرد لە گەڵ یەكێتی و پارتی دابەزین و لیستێكی جیاوازتر نەبوو جگە لە یەكێتی و پارتی، ئەوە دەنگ مەدەن بە هیچ شێوەیەك، چونكە دەنگ دانتان بەو لیستەی یەكێتی و پارتی تێادە هاوپیمانەنن، واتا كوشتنەوەی خۆتان بەدەستی خۆتان و هینانەوە سەر كاری تەسەڕوفات بەعس ئاسا هوشیار زێباری كورد فرۆش هاو بابەكانی لە بەغدای تیایدا كورد فرۆشراو، هیوام ئەوەیە كە كوردەكانی دەرەوە بە هەموولایەكیانەوە یەكێتی و پارتی ڕسوابكەن و ئەو بێدەنگیە بشكێنن، چیتر قەبوڵ نەكەن ئەم سەدامە بچوكانە حوكمی كوردستان و ئەوانیش بكەن.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە