بەرنامەی کۆنفرانسی دەرسیم لەشاری ستۆکهۆلم

Monday, 18/01/2010, 12:00

1828 بینراوە


لەدرێژەی هەوڵەکانی چاودێری کوردۆساید / چاک بۆ ناساندنی تاوانە کۆمەلکوژیەکانی کورد بەناوەندە سیاسیە ئەوڕپی وئەمەریکیەکان ، کۆمیتەی باکوری چاک ، کۆنفرانسێک بۆ تاوانی کۆمەلکوژی دەرسیم (١٩٣٧/١٩٣٨) ساز دەکات ، کە بەپێی چەندین سەرچاوە نزیک بە ٩٥ هەزار مرۆڤی کورد لەژن و مناڵ و پیروپەککەوتەی خەلکی دەرسیم ، بە دڕندانەترین شێوە لەلایەن سوپای تورکیا ، بەبڕیاری کەمال ئەتاتورک شەهید کراون .
ئەم کۆنفرانسە لە کاتژمیر ١٢:٠٠ لە ABF لەشاری ستۆکهۆلم لە رۆژی ٢٤/٠١/٢٠١٠ دەست پێ دەکات
پڕۆگرامی کۆنفرانسەکە
هونەرمەند جوان حاجۆ بە سترانی دەرسیم مالێ مەیۆ دەستپێکی کۆنفرانسەکە دەکاتەوە
، ئەندامانی کۆمیتەی باکوری چاک ، ئایشە و ئەڤین چەتین ، پڕۆگرامی کۆنفرانس بۆ ئامادەبوان باس دەکەن
وتاری چاک /باکور لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی کاتی سەید خان عەنتەر بەزمانی سوێدی وکرمانجی دەخوێنرێتەوە
کورتە باسێک لەلایەن پڕۆفیسۆر و مامۆستای مێژووی زانکۆی ئۆپسالا David Gaunt لەسەر تاوانی کۆمەلکوژی بەگشتی و دەرسیم بەتایبەتی باس دەکات
نوسەرو لێکۆلەرەوەی کۆمەڵکوژی خەلکی دەرسیم (ئەڤین چیچەک) بابەتێک لەسەر تاوانی کۆمەلکوژی دەرسیم پێشکەش دەکات ،
فلیمێکی دوکۆمێنتار بەزمانی ئینگلیزی لەسەر کوشتاری بەکۆمەڵی دەرسیم پێشکەش دەکرێت
وتاری پارتی BDT/DTP لەلایەن ئەندام پەرلەمان و نوێنەری خەلکی دەرسیم شەرافەدین خالیس
دیباتێک لەنێوان ڕۆمانوسی پەرتوکی Ormens barn (ماری مناڵ) Anders Kandelin کەچیڕۆکی ڕۆمانەکەی لەشاهیدەکانی خەلکی دەرسیم وەرگرتیە لەنێویان دا Ali Gultekin لەگەل بەشدار کردنی Haki Balta
دکتوری بەشی مێژوو Hkan Blomqvist بابەتێک پێشکەش دەکات
شانۆگەریەک لەلایەن Kemal Grgu پێشکەش دەکرێت

سەرۆکی دال کورد رەمەزان کزیل لەسەر رەوشی بریاری دادگای تورکیا بەزیندانی کردنی ١٠ مانگ وتەیەک پێشکەش دەکات
وتاری پارتە سیاسیەکانی سوێد (سۆسیال دیموکرات ، چەپ ، ژینگە ، مۆدێرات ، سەنتەر ، گەل ،کریستن دیموکرات)
وتاری سەرۆکی میزۆپۆتامیا لە سوێد لەلایەن Jan Beth Sawoce دەخوێنرێتەوە
وتاری مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی کە تایبەت بۆ کۆنفرانسەکەی ناردوە دەخوێنرێتەوە
وتاری کوردانی فەیلی لەلایەن فەرح ئەسوەد دەخوێنرێتەوە
وتاری کوردانی یارسان
وتاری کوردانی ئەزیدی
..............
کۆمیتەی باکوری چاودێری کوردۆساید /چاک
‏٢٠١٠/٠١/١٨
بۆ پەیوەندی کردن ئمێل
تەلەفۆن ٠٧٣٥٣٦٦٧٥٧
ئمێل [email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە