پارتى دەیەوێت فێڵى جیاواز بكات لە خەڵك !!!!!!!!

Tuesday, 01/05/2012, 12:00

950 بینراوە






 
ئەزاندرێت سەردەمى تازەى شەڕ و بەسەربازى كردن و چاوترساندنى خەڵك بە شێوازى جۆراوجۆر و دژە بەشەرى بەدرێژایى مێژوو لەلایەن دەسەڵاتى خاوەن دیكتاتۆرو فاشییەكان بۆ پاراستنى هەى مەنەى دەسەڵاتیان پیادەیان كردووە بەسەر خەڵكدا,ئەگەرچى بەر نەفرەتى ئینسان دۆستان و مرۆڤ پەروەران كەوتون بەڵام گوێیان بە هیچ نەداوە هەتا ئەو كاتەى جامى بێزارى و تورەى خەڵك پربووە پاشان بە دەستى خەڵك ڕیسواو لە ناو چوون.ئەمە لە مێژوودا چەندین وڵات پێدا گوزەریان كردووە ,دەبوایە دەسەڵاتى كوردى بە هەردوو حیزبەكەى دەسەڵات ئاقڵ بوونایە و ڕێزیان لە خەڵك بگرتایە بەڵام بە پێچەوانەوە هەرچى بۆیان كرا كردیان بۆ ئازاردان و دزینى سامان و پارەى گشتى وڵات .پاشان ئەزانن كە لە هەڵبژاردنەكاندا خەڵك دەنگیان پێنادات دێن لە ژێرەوە حیزبى تر دروست دەكەن و هاوكارى ماددى و مەعنەویان دەكەن نموونەش چەندین حیزب بە ناوى جیاواز دروست بون ئیجازەیان هەیە .نموونەى وورتر پارتى بە هۆى ئەوەى ئەزانێ خەڵك لێى بێزارە و ڕێژەى هەواداران و لایەنگرانى كەم بۆتەوە (ئەمە بۆ یەكێتى یش هەروایە) دێت هاوكارى حیزبە دروست كراوەكانى دەكات لەوانە دیارترینیان (پارتى كرێكاران و رەنجدەرانى كوردستان) كە پێشتر لە ژێر ناوى بزووتنەوەى جوتیاران و چەوساوانى كوردستان كارى دەكرد .ئێستا بە ناوى پارتى كرێكاران و رەنجدەرانى كوردستان كار دەكات .پارە لە پارتى دیموكراتى كوردستان وەردەگرێت بە رەسمى لە ژێرەوە كارى پاراستن بۆ پارتى دەكات .ئەوەتا چەندین كەسیان بە ناوى هەتیوانە و بێوەژنانە بۆ نووسیون یان بە ناوى خانەنشین یان پێشمەرگە بۆ نوسیون كە لەسەر لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان نوسراون.بەڵگەش بە شێكیان لە مەسیف پارە وەردەگرن یان لە شوێنەكان لە ناوچەكان یان لە لقەكانى پارتى پارەیان دەدەنى لەگەڵ موچەخۆرانى خۆیان .لە 17ى شوباتى رابردوودا ئەم حیزبە ئەندامان و كادرانى ڕگەیاندووە كە نابێت بە هیچ شێوەیەك بەشدارى هیچ ڕێپێوان و خۆپیشاندانێك بكەن ,تەنانەت لە دژى كۆمەڵكوژى باكورى كوردستان كە لەلایەن توركیاوە ئەنجامدرا بە ئەندامان و كادرانیان بەنوسراو ڕاگەیاندووە بۆ ناوەندەكان و نوسنگەكانیان كە نابێت بەشداربن. لە تازەترین هەواڵدا لە رۆژى یەكى یاردا هەنگ دەگێڕن لە جۆم خركە لە قەڵادزێ پارتى لە سنوورى بیتوین و بەتایبەت پشدەرى كردووە كەبچن بەشدارى ئەو ئاهەنگە بكەن بە رەسمى پێیان ڕاگەیاندوون ,كە بەناو پارتى كرێكاران و رەنجدەرانى كوردستانەوە ساز دەكرێ .هەتا نیشانى بدات ئەوانە هەوادارى پارتى كرێكاران و رەنجدەرانى كوردستانە .ئەم حیزبە كە دروستكراوى پارتى یە بە ئەندام و كادرانى ڕاگەیاندووە ئەوەى ئامادە نەبێ لە حیزب دەردەكرێت یان ئیجرائاتى ترى لەگەڵ دەكرێت.ئەمەش لە ڕۆژنى پێش یەكى ئایار لە كۆبونەوەكاندا بە رەسمى ڕگەیاندراوە پێیان گوتون كە ئەوەى بەشدارنەبێت ئیجرائاتى لەگەڵ وەردەگیرێت.لە داهاتوودا پارتى كەناڵێكى سەتەلایتى تەلەفیزیۆنى و ڕادیۆى بۆدادەمەزرێنێت .كە لە سەرەتادا لە كوردستاندا سەراسەرى دەبێ پاشان فراوان دەبێ ئەمەش بۆ ئەوەى بڵێن پارەیان نییە بۆیە ناتونن لە ئێستادا بیكەنە كەناڵى سێتەلایت .ئەم هەنگاوانەى پارتى بۆ ئەوەیە لە هەڵبژاردنەكاندا لە بەرژەوەندى خۆیى بەكاریان بێنێت .ئەگەر پێى باش بوو بە جیا دادەبەزن یان لەگەڵ لایەنێك كە بەدڵى پارتى دایك بێت بەیەك لیست دادەبەزن یان بەتەنها ئەمەشیان پرس بە پارتى دەكەن هەر وەك هەلبژاردنەكانى رابردوو.بەڵام نازانن خەڵكى كوردستان لە سەردەمى جێهانى نوێگەرى و گەشەى هۆشیارى دا دەژین دەمێكە دەركیان بەو جۆرە سیاسەتەى پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتیمانى كوردستان كردووە كە هەر یەكەیان بە ئارەزووى خۆى چەندین حیزبۆكەى بە ناوى جیاواز بە كارى جیاواز دروستكردوو .بۆ ئەو دەستە كەشفە با بیرێك لە باش كردنى ژیان گوزەرانى كرێكاران و جوتیاران و خەڵكى ستەمدیدە و بێكار و بێ هیچ موچەیەك بكەنەوە ,با بیرێك لەو هەژارانە بكەنەوە كە نەخۆشیان هەیە ناتوانن چارەسەرى بكەن با ژیانى ئەوانە باش بكەن نەك دروستكردنى حیزب بە ناوى جیاواز .چونكە ڕۆژێك دێت خەڵك لە بە فیرۆدانى سامان بەم شێوەیە كەبەشێكە لە گەندەڵى بە دەنگ بێت .بە ئاشكرا دادگاییتان بكات .خەڵك دەزانێ حیزبى بەعسیش چەندین حیزبى كارتۆنى بە ناوى جیاواز و بە كارى جیاوازى دروستكردبوو پارەشى بۆ هەڵرشتبوون بەڵام سەر ئەنجام بینیمان لە خۆیى ئەو حیزبۆكانەشى خستە زبڵدانى مێژوو وە .
جوتیار كوردستانى 1 /ئایارى 2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە