دوو خاڵی سادە بەڵام گرنگ پێویستە وەزارەتى پێشمەرگە لەبەرچاوى بگرێ

Monday, 09/03/2015, 12:00

1438 بینراوە






زۆر خاڵی جەوهەری هەیە گەلێ جار بەسادەیی وەردەگیرێ بەڵام زۆر گرنگ و گەورەیە، ئەوەى دەمەوێ تیشكى بخەمە سەر:

یەكەم: لەهەر شوێنێكى شەڕ، بۆ هەر ڕەبیە و مۆڵگەیەك دەبێ بەپێی پێویستى پێشمەرگەیان بەسەر دابەش بكرێ، نەك ژمارەیەكى زۆر كە بۆ هەر پەلامارێك زۆرترین زیان بەهێزى پێشمەرگە بگات.

دووەم: لەچاوپێكەوتنەكان ئەو دیدارانەى ئەنجام دەدرێن كەسەكان پێش وەخت ئاگادار بكرێنەوە كە هەرچی زانیارییەكە لەڕێی ئەو شاشانەوە هەڵی نەڕێژن، ئەوەش بۆ ئەمنیەت و هەستیاری بارودۆخی ئەو شوێنەیە.

سێ یەم: پلەدارەكان پلەكانیان لەبەرەكانى پێشەوەى جەنگ نەبەستن كە بۆ هەر ئەگەرێكى بەدیل و ئەسیر بوون لایەنى نەیار شانازى بەو دیمەنانەوە نەكات كە فلان كەسی بەپلەى مقەدەم و ..هتد گرتووە.

چوارەم: بۆ هەر پەلاماردانێك بەكۆمەڵ هێرش نەبەن لەوەشدا بنەمای چەند ڕیزى پەیڕەو بكەن تا لەهەر ئابلوقەدانێكدا ڕیزی ناوەڕاست و پشتەوە بتوانن ببنە قەڵغان بۆ یارمەتیدان و بەتەنگەوە چوونیان.



پێویستە وەزارەتى پێشمەرگە بەجددى لەو خاڵانە بكۆڵێتەوە و بیخاتە كارنامەى لەپێشینەی خۆی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە