بۆ بەرێز سەرپەرشتاری ئیدارەی گەرمیان

Tuesday, 19/07/2011, 12:00

1613 بینراوە


بەرێز كاك ێلاح كوێَخا , من وەكو كارمەندێكی پەیمانگای تەكنیكی كەلار لە رووانگەی هەست كردنم بە دڵسۆزی بۆ شارەكەم و وڵاتەكەم ئەم داوایەم بۆ بەرێزتان بەرزكردووەتەوە , بەرێز گیان لە راستیدا من پێم وایە ئەگەر بێت و لە دوای بینینی ئەو هەموو گەندەڵی و خراپەكاری و ناعەدالەتییەی كە من و هاورێكانم رۆژانە لە دەیبینین لەم پەیمانگایە بێدەنگ بم ئەوا منیش دەبمە بەشێك لە كردەوە خراپەكانی ئەوان , هەروەها پێشم وایە ئەگەر تۆیش لە دوای ئەم دوایەی من لێكۆلینەوە نەكەیت بەرامبەر لێپسراوانی پەیمانگا ئەو كات تۆ كەمتەرخ دەبیت بەرامبەر ئەو ئەركە پیرۆزەی پێت سپێدراوە.
قوربان گیان لەوانەیە من نەتوانم ئەوەی كە لە ناخمدایە و ئەوەی كە رۆژانە لەم پەمانگایە گوزەر دەكات بە نوسین گوزارشتی لێبكەم بەڵام هەوڵدەدەم بە شَوەیەكی گشتگیر باس كەم و كورییەكان بكەم بەم شێوەی خوارەوە
سەرەتا لە خودی راگر پەیمانگا دەست پێ دەكەم, لە راستیدا پێموایە ئەم مرۆڤە هێچ كات شایانی ئەو پێستە نیە و توانا كەمەكانی ئەو لە بواری ئیداریدا زۆر زۆر لەوە كەمترە كە بتوانیت ئەو پۆستە بەرێوە بەرێت ئەم راگرە بەرێزە لە ئەێلدا نەیتوانیوە سەرۆك بەشێكی سەركەوتوو بێت كاتێك سەرۆك بەشی كۆمپوتەر بووە لە خانەقین بە شایەتی زۆر لە خوێندكارانی ئەو بەشە ئنجا چۆن دەتوانێت راگری پەمانگا بەرێوە بەرێت؟
دكتۆر ئەیاد راگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار مرۆڤێكی پولیە و كەسایەتیەكی بە تەواوەتی رووخاوە یان هەر نیەتی بە داخەوە . ئەوەندە مشوری وانە وتنەوە دەكات یەك لە سەر دەی ئەوە مشوری كارو باری پەمانگا ناكات هەروەها كەسێكە خاوەن بریار نییە لە پۆستەكەیدا بەڵكو وەك كارتۆنێك لە سەر ئەو كورسییەی دانیشتووە و هەردوو دەستی خستوە سەر كڵاوەكەی تاوەكو نەكەوێت .
ئەگەر باسی كردەوە نابەجێكانی هەردوو جێگیرەكەی بكەم تەواو نابێت بەڵام مشتێك نموونەی خەرمانێكە ,
ئەم دوو جێگرە نادڵسۆزانە ئەوەندە خەمی خۆیانە هەرگێز یەك لەسەر سەدی ئەوە خەمی پەیمانگایان نییە
بە بەردەوامی و هەمێشە لە هیچ بریارێكیاندا ناگەرێنەوە بۆ راگر بە كوردی هیچ حسابێكی بۆ ناكەن بە پێی ئارە زووی خۆیان هەرشتێكیان ویست جێ بە جێی دەكەن نموونەش بریتییە لەو بینایەی كە بۆخۆیان دروستیان كردوو . ئەم دوو بەرێزە بە شاهیدی هەموو ئەو خوێندكارانەی ئەمان وانەیان پێدەلێنەوە هیچ كات پابەند نابن بە كاتی وانە وتنەوە و هەروەها زۆر بێ توانان لە رووی زانستیەوە و بە دڵنیاییەوە لە تاقیكردنوەی دڵنیایی جۆری كە سیستەمی نوێی وەزارەتە دەرناچن بەڵام لە بەر پۆستەكەیان سەرۆك بەشەكان ناوێرن لێپرسینەوەیان بەرامبەر بكەن, بەڵگەش ئەوەیە ئەم دوو بەرێزە بۆ ماوەی یەك مانگ وانەی بەش كارگێری قۆناغی یەكەمی ئێوارانیان نەوتووەتەوە و بە جێان هێڵاوە و بۆ سەیران لە سەر بودجەی پەیمانگا چونە بۆ مالیزیا كە ئەمەش گەندەڵیەكی زەقە بە رۆژی رووناك دەكرێت .
هەروەها یەكەی ئیدارە كە عجیبە و یەكەی ژمێریاری كە گه سەرپەرشتی دەكەن بە تواوەتی ئیفلیجەو لە %30 كارەكانیان بە رێكو پێكی ناكەن , هەركارێك ویستیان لەسەر بێت بە كاتێكی زۆر كەم بەرێی دەكەن بەڵام هەركارێك لەگەڵ حەزو ئارەزوویاندا نەگونجێت هەرگیز جَبەجێ نابێت ئەگەر لە جیاتی ئیمزایەك دوو ئیمزای راگری لە سەر بێت. لە یەكەی ئیدارەدا هەركتاب و فرمانێك مەبەستبان بێت بە شێوەیەك ونی دەكەن بە ئاسانی دەست ناكەوێت, بە بەردەوامی ئاستەنگ بۆ ئیش و كارەكان دروست دەكەن نایانەوێت جگە لە خۆیان هیچ كەسی تر سودمەند بێت نمونەش بۆ ئەم بەستە زۆرە تەنها دوانیان باس دەكەم , یەكەم بریتییە لەوەی كۆمەڵیك كارمەندمان هەیە بروانامەی دیبلۆمیان هەیە كەچی بۆ هەندێكیان 100% دەرماڵەیان بۆ خەرج دەكرێت و هەندێكیش %75 بۆ خەرج دەكرێت, دووەم بریتییە لەوەی كە دكتۆر ئیڤان لە بەر ئەوەی برای عجیبەیە ماوەیەكی زۆرە بە بێ مۆڵەت رۆیشتوە بۆ خوێندن و مووچەكەیشی بۆ خەرج دەكرێت بە هەموو دەرماَلەكانەوە. لەیەكەی ژمێریاریدا گەندەڵی و بێ سەرەو بەرەییەك هەیە نەبووە نەبینراوە پێشتر چونكە گه مرۆڤێكی زۆر ئەخلاق نزم و بێ رەوشتە ئەوەندە سەرقالی موبایلە فریای ئیش و كارەكانی ناكەوێت هەرشتێك خۆی و دوو جێگیری راگر ویستیان لە سەر بێت بە زووترین كات پارەی بۆ خەرج دەكرێت بەڵام بە پێچەوانەوە بەردەوام قاسەكەی بەتاڵە, نمونەش بۆ كارە نارێكەكانی ئەم مرۆڤە بریتییە لەوەی هەتاوەكو ئێستا خەرجی مانگی (4,5,6,7) ی نە ناردووە بۆ خەزێنە.
لە كۆتایدا داواكارم لە بەرێزتان بە زووترین كات سەردانی پەیمانگا بكەن لە كەم و كوریەكانی بكۆڵنەوە و چارەسەریان بكەن بۆ ئەو مبەستە من پێشنیار دەكەم راگری بە زووترین كات دووربخرێتوە ەلە پۆستەكەی و هەردوو جێگیرەكەی و بەرپرسی یەكەی ئیدارە و ژمێریاری بگۆرن بە كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە