ئەگەر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا دووبارە دەرچنەوە

Monday, 04/05/2009, 12:00

1679 بینراوە


زنجیرەى یەکەم
خەڵکى ســتەمدیدە و خێر نەدیوى کوردســتان، هەرچەندە ئەو ئەگەرە زۆر کزە پارتى و یەکێتى چى دى دەنگ و پشــکى گەورە بەدەســت بهێننەوە لە هەڵبژاردنەکانى ئایندەى کوردســتاندا کە هەموومان هۆکانى دەزانین و پێویســت ناکات دووبارەى بکەینەوە، هەر بۆیەش دەبینین هەر خاوە خاویانە لە دەســت نیشان کردنى ڕۆژى هەڵبژاردن و زۆر پێ یان قورســە ڕۆژى دۆڕانى خۆیان دیارى بکەن ، وە کە دیاریشــى دەکەن لە دەسـت نیشان کردنى بەروارەکەیدا سەدان ئەگەر و بۆچوونیان خســتۆتە بەرچاو بۆ ئەوەى بە هەر فرت و فێڵێک بێت خەڵک لە هەڵبژاردن بتەکێتەوە، دەنا دیارى کردنى ڕۆژێکى چلەى هاوینى گەرمى تاقەت پڕووکێن لە ئاماژەیەکى فێڵاوى چى دیکە ناگەیەنێ، وەک پەیامێک وایە کە دەزانن میللەت نەفرەتى لێ کردوون ئەوانیش ئاوا تۆڵەیان لێ دەکەنەوە و کە ئەگەرى فرت و فێڵى دیکەشــى بە دواوە دەبێت چونکە ئەو ئەگەرەیان حســاب کردووە کە ژمارەیەکى بەرچاو لە خەڵک لە تینوان و لە بەر گەرماى تاقەت پڕووکێن کۆڵ لە دەنگەکانیان بدەن و نەچنە ســەر ســندوقەکانى دەنگدان ، ئەمە مرۆڤى ئاســایى ڕەنگە واى بە ســەر بێت جا چ جا کەســێکى نەخۆش یان کەمئەندام یان پیر و پەککەوتە، بەمەش بەڵکوو لە کۆتاییدا بە هەر فرت و فێڵێک بێت بتوانن کاغەزەکانى دەنگدان بۆ خۆیان پڕ بکەنەوە و بیخەنە ناو ســندووقەکانەوە ، بۆیە پێویســتە کۆمیســیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان تێبینى لە ســەر ئەو دیارى کردنى کاتە هەبێت و گونجاو ترین کات بۆ هاووڵاتیان دیارى بکرێت و کەســانى بێ توانا و نەخۆش و پیر و پەککەوتە و کاریگەرى گەرما بە گشــتى لە ســەر دەنگدەران حســابى بۆ بکرێت ، هەڵبژاردنێک کە دەبوایە لە مانگى (5) دا ئەنجام بدرایە لە بە هارێکى فێنکدا بۆچى دوورخرایەوە بۆ چلەى هاوینى جەســتە پڕووکێن ، خەڵکى ســتەمدیدەى کورد هەر لە ئێســتاوە ئەبێ ئەوە بخوێنێتەوە کە ئەو دوو حیزبە چەندە خەڵکیان لە لا کەم بایەخ و بێ نرخە و خەڵک تەنها پڕۆژەیەکە بەکارى بهێنن بۆ درێژ کردنەوەى بوارى گەندەڵى و حوکمى قەرەقوشــى یان، بەڵام تۆ بڵێ ى خەڵکى ئیتر لە هەموو ڕاســتیەکان نەگەیشــتبێ و ئەمجارە بەســتەڵەک بێ و گەرماى جەهەنەم بێ هەر دەنگى زووڵاڵى خۆیان ئەخەنە ســندووقەکانەوە و بێجگە لە پارتى و یەکێتى ســەح لە لیســت و قەوارەى دڵخوازى خۆیان ئەدەن.
چونکە ئەى خەڵکى سـتـەمدیدەى کوردســتان کە هەمیشــە زوڵم و ســتەمت لە ســەر نەبڕاوە ســەرەڕاى ئەو قوربانیانەى ووڵاتانى زلهێزیش دایان تا لە ژێر بارى زوڵمى بەعس بێینە دەرەوە کەچى وا دووبارە کەوتووینەتەوە ژێر بارى زوڵم و چەوســانەوەى کورد خۆى کە خۆى لە دوو حیزبى تۆتالیتارى و خێڵەکیدا ئەنوێنێ ، ئەو دوو حیزبەى بە تەواوەتى تەقلیدێکن لە بەعس و ســیستەمە گەندەڵ و خێڵەکیەکەى ، بۆیە ئەى خەڵکى بە شــەرەفى کورد ئەمجارە با پەنجەى شــایەتمانتان و قەڵەمەکانتان بوونى ئەو دوو حیزبە لە ســەحنەى کوردەواریدا بســڕێتەوە و قۆناغێکى نوێ لە حکومەتى یاســا و کارامەیى بەڕێوە بردن بهێنێتە دى دەنا بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم دوو حیزبە دەنگ بهێننەوە دەزانن ژیانمان چى لێ دێ، دە ســەیرکەن لە خوارەوە ڕیزى دەکەین:
1. ئەمجارە بارى ژیانمان وا گران ئەکەن کە بەغیلى بە ســۆمالى و ئەســیوپیەکان ببەین، چونکە هەواش ئەکەن بە پارە و گێچ و ســەعاتمان لێ ئەبەسـتن تا بە لیتر و مەتر مکەعەب حســابى بکات کە ڕۆژانە چەند هەوا هەڵئەمژین بۆ هەناســەدان.
2. ئاو و کارەبا هەر مەپرســن چۆن گرانى دەکەن چونکە خۆیان خەمیان نیە بۆ خۆیان بە خۆڕایى یە هەروەکوو هەموومان بە چاوى خۆمان ئەبینین چۆن بەر پرســەکان فول کارەبا و ئاویان هەیەو کەسیش ناتوانێت قڕانێکیان لێ بســەنێت، ئەوەش بەوەدا دیارە کە هەندێ لە ماســتاو چیەکانیان لە دەزگاکانى ئاو و کارەباوە جار جار ئەیدەن بە گوێ ى خەڵکی دا لە میدیاى دوو حیزبەکەوە.
3. خوێندنیش ئەکەن بە پارە بە جۆرێک کەس نەتوانێت تا پۆلى چوارى ســەرە تایى تەواو بکات ، ئەزانن ئەمەش بۆ والێ دەکەن تا لە ئایندەدا هەموو میللەت نەخوێندەوار و نەزان دەرچێت و ئەوەى پێیان ببڕێت تەنها کرێکارى و فەڕاشــى و کارەکەرى دەســەڵاتدارەکان بێت و خۆشــیان کوڕ و کچەکانیان بە هەر تەزویر و درۆ و دەلەســەیەکە بگەیەننە شــەهادەى بەکالۆریۆس و ماجیســتەر و دوکتۆرا، لە زانکۆ جوانەکانى کوردســتاندا. چونکە ناتوانن ئەو فێڵەى لێرە ئەیکەن لە زانکۆکانى دەرەوەى بکەن.
4. کار و کاســبى و ســواڵ کردن بۆ خەڵک وەکوو یەکى لێ دێت واتە چ ســواڵ بکەیت و چ هەوڵ و کۆشش بدەیت بۆ ژیانت وەکوو یەکى لێ دێت ، چونکە ئەوەى تا ئێســتا قۆرخیان کردووە هیچ نەبووە ئەمجارە لە ســەدا ســەدى بوارەکانى ژیان قۆرخ ئەکەن و ئەبێ بە ســواڵ کردن فەڕاشــى یان حەماڵیەکت بەرکەوێت و داواشت لێ دەکەن لەوەشــدا شــەریکیان بیـت.
5. ئەو کۆمیتە و لق و مەڵبەندانەى ئەو دوو حیزبە ئێسـتا هەیانە لە کوچە و کۆڵانى شارەکانماندا ژمارەیان کەمە و هیچ نیە ئەزانن دواى دەرچوونەوەیان ژمارەیان دەبێت بە چەند، بە حەدێک زیاد ئەکات کە هەر ماڵێکى چەند نهۆمى نهۆمێکى لێ ئەســتێنن بۆ ئەو مەبەسـتەو هەر ماڵێکى یەک نهۆمیش هۆدەیەکى و لە ئاپارتمانەکانیشــدا شــوقەیەک و بگرە لە ســەربانى مزگەوت و حەمامەکانیشــدا.
6. هەموو شــتێک دەبێت بە وەرەقەى حیزبى تەنانەت سوار بوونى تاکسى و پاس و عەرەبانەش، بۆ تۆیەک کە ئەو وەرەقەیەت پێ نەبوو ئەو شــتانە بە دە هێندەى نرخى خۆى و بۆ ئەوانەى وەرەقەشــیان پێ بێت بە نرخێکى ڕەمزى زۆر کەم ، تەنانەت نان و ســەموون کڕینیش واى لێ دێت.
7. بۆ چوونە خەســتەخانە و عەیادەکان دەبێت لە کۆمیتەکان و لقەکانەوە وەرەقە بەریت دەنا فەرمان ئەدەن ئەگەر ڕیخۆڵە کوێرەشــت بێت فڕێت دەنە دەرەوە.
8. خاوەنى هەر شــەهادە و پســپۆڕی یەکى بەرز بیت کە ئەو دوو حیزبە ئارەزوویان لێت نەبوو بە نەخوێندەوار حســابى و پێت خۆش بێت یان نا ئەوا فەڕاشــى یان کەناســیت زیاتر پێ نابڕێ.
9. ئەگەر لە دەرەوەى ووڵات بووى و پســپۆڕ و زانایەکى لێهاتوو بویت و داهێنانێکى باشــت بەدەســتهێنابوو بۆ بەرزى ناوى کورد ئەوا هەر کە گەڕایتەوە و زانیان بێ لایەنى هەوڵ ئەدەن گومت بکەن و بێ ســەر و شــوێنت بکەن ، چونکە نابێت کەس لە ئەڵقە لە گوێ و کەســانى کلکە لەقى دەورى خۆیان زیاتر ناویان هەبێ کەئەوانە هەمووشــیان نەزان و گەمژەن.
10. زەریبە لە ســواڵکەرى ســەرجادە و بەر مزگەوتەکانیش ئەســتێنن بە جۆرێک کە بەشــى نان و کەوەرێکیان پێ نەمێنێ.
11. تاقى کردنەوە و امتحانات لە خوێندنگە و زانکۆکاندا نامێنێت چونکە زیرەکى و تەمەڵى نامێنێت تەنها وەرەقەى کۆمیتە و لق بەرە و دەرچووى، وەک ئێســتا لە زانکۆکانماندا ڕووى داوە و شــایەتیش زۆرە.
12. هیزى پێشــمەرگە یان ســوپا بەس بۆ راکێشــانى پارە و بودجە ئەبێت لە ناوەندەوە و دابەشــى ئەکەن لە ناو خۆیاندا دەنا بەناو ســەدان هەزار چەکداریان هەیە و بەڵام کە هێرشــێکى فەوجێکى تورک و ئێران ڕوو بدات تاقە نەفەرێک نابینى لە ســاحەى نەبەردا.
13. نەخۆشــى و پەتا بڵاو ئەبێتەوە و هەزار هەزار خەڵک گۆڕەوشــار ئەدرێ چونکە بەخەیاڵیاندا نەهاتووە بودجەى ئیحتیات دابنێن بۆ حاڵەتى کتووپڕ و کارەســاتبار وە هەمووى چۆتە گیرفانى ســەران و دەسـت و پێوەندى ئەو دوو حیزبەوە.
14. ســوتەمەنى بە جۆرێک قۆرخ ئەکەن و گرانى ئەکەن کە کەر و وڵاخ برەو ئەســێنێتەوە و ئەوەش دەســت هەموو کەســێ ناکەوێ ئیلا بە وەرەقەى حیزب نەبێت.
15. ســەیران و گەشــت نامێنێت چونکە ئەو بســتە ئەرزانەى کە ماون و تا ئێســتا داگیریان نەکردووە و خەڵک ڕووى تێ ئەکرد ئەوانەش ئەگیرێن و تەنانەت ڕێگاش نامێنێت بۆ ســەرکەوتن بە شــاخەکانیشــدا.
16. دادوەرى بە یەکجارى نامێنێت ئەگەر زوڵمت لێ بکەن و بچیت شــکات بکەیت تا دادت بپرســن ئەوا خۆت ئەگرن و حوکمت ئەدەن بە چەندین ســاڵ ئەوە ســەرەڕاى ئەوەى باش تێڵا تڕێنیشت ئەکەن، وە تاوانبارەکەش لە ســەر جادە تلى لى لى ئەکات، ئەمە لە ئێســتاشــدا ڕووى داوە بەڵام ئەمجارە دەربچنەوە ئەوە هەموو دەقە و ســەعاتێک ڕوو ئەدات .
وە زۆر شــتى تریش کە بە زنجیرە ئەینووســین. دە کەواتە با بڵێین گوێ ى شــەیتان کەڕبێت و دیداریان وون بێت.


ســلێمانى 4/5/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە