فینلاند، ئاهەنگی سەریساڵی نوێی زاینی

Saturday, 26/12/2009, 12:00

1552 بینراوە


ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٠.١٢.٢٤ بەبۆنەی سەریساڵی زاینەوە، لەشاری هێلسنکی، بۆ گۆڕانبێژی بەناوبانگ بەختیار ساڵح ئاهەنگێک سازکرا.

جەنابی گۆرانیبێژ تەنها دوو کاتژمێر سترانی شادی ووت! بەڵام سەرو هەزار کەسی لێ بوو، کە زوربەی گەنجی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات بوون. بەیەکێ لەقەڵەباڵغترین ئاهەنگەکان دەژمێررێت.

هەر یەکێک لەوانە ٢٠ ئێرۆیان لێوەرگیراوە، ئەمە وێڕای بلیتی مناڵ کە بە ١٨ ئێرۆ بوو! جا بزانن چەند دەکات؟
کەچی خزمەتگوزاری لەنرخی نەبوواندا بوو! بۆ نموونە شوێنی نانخواردن نەبوو! گەر بیوسترایە نانبخۆیت، دەبوایە لەسەر زەوی پان ببیتەوە!

تەنها ٢٠٠ کورسییەکیش بۆ دانیشتن بەرانبەر شانۆکە دانرابوو، ئەو عالەمە بەپێوە بوون، شوێنی دانیشتنیان دەست نەدەکەوت! ئەمە لای خۆی ئەورووپایە.

هۆڵەکەش لەسایلۆیی گەنم جۆ و کارگەی چۆڵکراو دەچوو! هەرچیت دەبینی ناڕازی بوو. کەسێک بەگاڵتەجاڕییەوە، وتی:
دەبوایە لەڕیکلامەکە بیاننووسیایە وەک سەیرانەکانی کوردستان کورسی مێز لەگەڵ خۆتاندا بهێنن!

باهدینییەکانی هەرێمی کوردستان حەزیان دەکرد بەختیار ساڵح گۆرانیش بەشێوەزاری ئەوان بڵێ، بەڵام داواکەیان فەرامۆشکرا!

بەڕێوەبەرانی ئاهەنگەکە خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، بەهەمان ئالییەتی ناشیرین ئەوێ، ئەم کارەیان ئەنجامدا، بەوەی زۆرترین پارە وەربگرن و کەمترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن! وێرای ئەوە بەڕێوەبەران زۆر بێباک بوون لەبەرانبەر نارەزایەتی و گلەیی و گازندەی خەڵکەکەدا!

هۆی قەلەباڵغییەکە بۆ ئەوە دەگەڕایەوە؛ لەدوو ڕۆژە ٢٤ و ٢٥ دا زووربەی پیزەرییەکان دادەخرێت، چوونکە فینلاندییەکان هەموو لەماڵن و خۆیان خواردن دەکەن و جەژنیانە.

هاوکات لەم ساڵدا کوردێکی زۆر ڕوویان کردۆتە ئەم وڵاتە، لەزۆربەی ئەو شارانەوەی کەمپی پەنابەرانی لێیە، پاسیان بۆ گیرابوو، هاتبوون.

خۆشبەختانە شەری و دڵیەشانی تێدا نەبوو. ئیتر کوڕان و کچان بەجۆرەها شێوەی جوان بەبەرگی کوردی و ئەورووپی خۆیان ڕازاندبووە. ڕێژەی کوڕان لەچاو کچاندا زۆر زیاتر بوو!



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە