جاسوسیەكى ترى بەختیار مەلا ئەحمەد ماستاوچیەكەى موخابەراتى پارتى

Saturday, 11/04/2009, 12:00

1307 بینراوە


مەلا بەختیارى پارتى كە ناسراوە بە بەختیار مەلا ئەحمەد ئێستا سەرچاوەى داهاتى جاسوسیەكەى گواستۆتەوە و زۆر بە وردى كار لەسەر فەرمانبەرانى ئەوقاف دەكات و تائێستا 35 كارمەندى ناونوس كردووە و موچەى بۆبریونەتەوە لەلایەن پارتیەوە ، لەوتارى پێشتردا ئاماژەمان بەوە كرد كە چۆن بە وردى كار بۆموخابەراتى پارتى كردووە و دەیان كارمەندى تەلەفزیونى زاكروسى نان براو كردووە ، لەم وتارەدا باس لەوردەكاریەكانى ئەو جاسوسە بێ ئینسافە دەكەین كە چۆن هەوڵى چر كردنەوەى رێكخستنەكانى پارتى دەدات لە ئەوقافى سلێمانى ، ئەمەش بەهاوكارى مەریوان نەقشبەندى دیكاتۆرەكەى وەزارەتى ئەوقاف كرا ، كە سەرۆ قادریش پۆرتى كرایە عەلاگەوە لەسەر ئەو ، بە سێكوچەى بەختیار و مەلا رەسولى موستەشارى بەعس كە ماوەیەك مودیرى ئەوقافى سلێمانى بوو لە هەولێر و ئێستاش وەك زەمانى بەعس كارى موستەشارى دەكات بۆوەزیرى ئەوقاف و مەریوان نەقشبەندى بۆ جێگیر كردنى رێكخستنەكانى پارتى مەلا جاسوسیان نقڵ كرد بۆ ئەوقافى سلێمانى و ئەو كارەش سەرى گرت ، دواى ئەوە لەرێگەتایبەتیەكانى خۆیەوە كە پێشتر باسمان كرد 35 مۆزەفى ئەوقافى سلێمانى موچەیان لەلایەن پارتیەوە بۆ براوەتەوە ، لەسەر ئەم هەڵوێستەشى لەلایەن پارتیەوە میدالیاى زێرین بەخشراوەتە مەلا فاسقى جاسوسى پارتى ، مەلاجاسوس بەهێندەشەوە نەوەستاوە ئێستا بنەى لەناو مودیریەتەكانى ترى ئەوقافى سلێمانى كە هەندەسە و ئەملاك و مەكتەبەیە داناوە و ئیشیان لەسەرەكات تاوەكو مۆزەفەكانى ئەویش رابكێشێت ، ئافەرین جەلالیەكان لەبەر تەكەتولى خوتان ئاگاتان لە كەتنى مەلاییەكان نەبێت كە خەریكە تەخت و تاراجتان لە ئەوقافدا لەدەست دەرەهێنن ، ئافەرین تەنها كەسێك بتوانێت ئەو هەموو خەڵكە رابكێشێت زۆر سەیریش نیە چونكە پارە هەموو شتێك ئەكات بەڵام سەیرەكە لەوەدایە پارتى بە چ حوكمێك یەكسەر ئەم هەموو پارەیەى بریەوە!، ئێستا بە نهێنى ئەم زەبەلاحە مەلاییە جاسوسە كار لەسەر ئاو كردنە ژێر هەندێك لەوانەى مەترسیان هەیە بۆسەركارەكەى و جەلالیەكى تۆخن دەكات ، بۆئەم مەبەسەتەش هەندێك لەو كەسانەى ئیش بۆدەزگاى موخابەراتى یەكێتى "زانیارى" دەكەن بەپارە كریونیەتەوە و لەدژى جەلالیە تۆخەكان ئیش دەكەن تاوەكو جێیان لەق بكەن ، مودیرو بەرپرسانى ئەوقافیش لە گوێى گایا خەوتون و ئاگایان لە هیچ نیە بەوەزیریشەوە كە جەلالیە ، مەلا جاسوس ئیستا بە مەلا پاڵەوان ناوى دەركردووە لەناو مەلاییەكاندا بە هۆى ئەم كارەیەوە و ژێر بە ژێریش وەعدى پێدراوە كە لەكابینەى داهاتوودا بكرێتە مودیرى ئەوقاف ،"وەلا بابە فس فس پاڵەوانە" مەلا جاسوس لەئەوقافیش كارى لەسەر كچان كردووە و بە هۆى سەرنج راكێشراویەكەیەوە توانیویەتى فریویان بدات زۆربەیان بۆ جاسوسى بەكاربهێنێت و زۆر ترینیشى لەم رێگەیەوە توانیویەتى سەركەوتن بەدەست بهێنێت ، تەنانەت توانیویەتى چەند نهێنیەكى مودیر و بەرپرسانى ئەوقاف بەدەست بهێنێت لەرێگەى یەكێك لە كچە هەرە جوانەكانى ئەو مودیریەتەوە بەوەى بە دەست خستنە ناو دەست مەشغوڵى كردون و دواتر توانیویەتى بیانخاتە حاڵەتى ناسكبونەوەى جنسیەوە تاوەكو نهێنیان پێ بدركێنێت ، ئەمە جگەلەوەى چەند جارێك خۆیشى لە ژورەكەى خۆیدا كارى سێكسى لەگەڵا كردون بۆ ئەوەى نەتوانن هیچ زانیاریەك بدركێنن و هەرەشەى ئەوەشى لێكردون ئەگەر یەك وشە بدركێنن ئەوا كارە سێكسیەكەیان ئاشكرا دەكات بۆیە موتیعى مەلا جاسوسن و لە قسەى دەرناچن ، مەلا ى مەلاییەكان رەنگە دەیان نهێنى دیكەشى هەبێت بەڵام لە ئێمە شاراوە بێت و ئەو نهێنیانەش چاوەرێى رۆژێك بكەن كە پەردەیان لەسەر هەڵبماڵرێت ، چونكە ئەوەى لێرەدا باسكراوە تەنها ئەو بابەتانەن كە بەڵگەمان لەسەرى دەست كەوتووە ،، جگەلەمانەش مەلا جاسوس كارى لەسەر مەلاكانیش كردووە بۆ ئەوەى رایانبكێشێت بۆ اتحاد عومەلاى پارتى و وەعدیشى لە هەندێكیان وەرگرتووە كە لە هەڵبژاردنى داهاتووى اتحاددا دەنگ بۆ مەلا پارتیەكان بدەن ، ئەمەش تاكتیكێكى ترى ناردنى ئەم مەلا جاسوسە بوو بۆئەوقافى سلێمانى چونكە بەم شێوەیە ئاسانتر موسەیتەر دەبیت بەسەر یاندا ، بەپێى زانیاریەكانى دۆستانى كوردستان پۆست تائێستا 8 كۆبونەوەى جۆراوجۆرى بە مۆزەفەكانى ئەوقاف كردووە لە لقى چوار و لە هەركۆبونەوەیەكیشدا ئەوانەى تازە حازربون ناویان نوسراوە و معاشیان بۆ براوەتەوە ، جارێ لەمەشدا ئەوەندە بەسەر لەسەر ئەم مەلا جاسوسە فێڵبازە بنوسین ، دواى وەرگرتنى زانیارى ورد وتارى زیاتریش دەبینن ، دواكەوتنى ئەم وتارەش پەیوەست بووە بە وەرگرتنى زانیارى ورد و راستەوە بۆئەوەى فیشەك نەنێین بەتاریكیەوە و لە هەموو وردەكاریەكاندا بەڵگەمان بە دەستەوە هەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە