میللەتی کورد لە بەڵێن و قسەی بریقەدار و بێزار بووە و شتەکانی بە کردار دەوێت، نەک بە درووشم.

Saturday, 06/07/2013, 12:00

1373 بینراوە






بەرپرسی یەکەمی ڕیکخراوی "کیم" باقی بارزانی:
"خراپی سیاسەتمەدارەکانی کوردستان، ئامانجەکانی کورد لە مەلەسەی بوون بە دەوڵەت لە چوارچێوەی خەون و خەیاڵ دەهێڵێتەوە"
"میللەتی کورد لە بەڵێن و قسەی بریقەدار و بێزار بووە و شتەکانی بە کردار دەوێت، نەک بە درووشم."
باقی بارزانی پێی وایە لە کوردستاندا هەڵەی سیاسی لەلایەن سیاسیەتمەدارەکان و دەسەڵاتدارانی کورد زۆر دەکرێت و بەردەوامیش ئەم هەڵانە دووبارە دەکرێنەوە، دواجاریش ژیان و گوزەرانی میللەت بەرەو ئاقارێکی خراپ هەنگاو دەنێت و داهاتووی کوردیش دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی ناسەقامگیری سیاسی.
باقی بارزانی وەکوو بەرپرسی یەکەمی ڕیکخراوی "کیم" کە ڕێکخراوێکی سەربەخۆویە و بەردەوامیش هەوڵەکانیان بۆ بە دەوڵاتبوونی کوردی خستووەتە گەڕ و لەم پێناوەشدا لە چەندان ڕۆژنامە و گۆڤاری نێوخۆ و دەرەوەیش بەو پەڕی پەرۆشییەوە کار بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ کۆتایی هاتن بە کێشە سەرەکییەکانی دۆزی کورد کردووە.
لە بارەی ئەم دۆخەی کە ئێستای ولایەتی سەرۆکایەتی هەرێمیش تێکەوتووە، باقی دەڵێت: "ڕۆشنبیری سیاسیی سیاسەتمەدەداران و دەسەڵاتی کوردی زۆر لاوازە و بە خراپی سیاسەت دەکەن، دواجار ئەم خراپ سیاسەتکردنە زیانی بۆ سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەبێت و زیاتریش تاکی کورد لە خەونی سەربەخۆبوون دوور دەخاتەوە و ئامانجەکانی کوردیش لە مەلەسەی بوون بە دەوڵەت لە چوارچێوەی خەون و خەیاڵ دەهێڵێتەوە.
بەرپرسی یەکەمی ڕیکخراوی "کیم" باقی بارزانی ئاماژە بۆ ئەوەیش دەکات، کە دەبێت حیزب و دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەرژەوەندی حیزبی و تایبەتی بە لاوە بنێن و لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی میللەتی کورد کار بکەن و چی تر میللەت چەواشە نەکەن و بەڕاشکاوانە ئامانج و ئەو بەڵێنانەی بە میللەتیان داوە بیخەنە ڕوو، چونکە تاکی کورد لە قسە و درووشم بێزار بووە و شتەکانی بەشێوەی کردار دەوێت، نەک دروشم و قسەی بریقەدار.
لەمبارەیەوە بەرپرسی یەکەمی ئەو ڕێکخراوە دەڵێت: "میللەتی کورد بە درێژایی مێژوو لە خابەتێکی گەورە دا بووە بۆ گەیشتن بە مافەڕەوایەکانی، سەرەڕای ستەم و زوڵمی ڕژێمی پێشوو و تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە خراپ و کاولکارییەی کە بەسەر میللەتی کورد داهات، بەڵام خەریکە سیاسەتمەدارەکانی کوردستان درێژە پێدەری ئەو ناسەقامگیرییە بن کە لە ڕابردوو بەسەر کورد داهاتووە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە حیزب و لایەنەکانی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە ڕابردوو زەمینەیەکی خۆشگوزەرانی بۆ میللەتەکەیان فەراهەم بکەن و چی تر زمانی هەڕەشە و گوڕەشە و چاولێ سوورکردنەوە لە دژی یەکتر بە کار نەهێنین و زەمینەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بڕەخسێنن و لە زمانی تەشهیر و توندوتیژی دووربکەونەوە، چونکە تاکی کورد لەو شتانە بێزاربووە و نایەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ژێر باری دژایەتی و شەڕی براکوژی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە