وەڵامێك بۆ خزمانى بارزانیان:- دڵنیا بن و دەنگ بدەن

Saturday, 11/07/2009, 12:00

2036 بینراوە


پ-م دیرین من دەمەوێت روون كردنەوەیەك بدەمە كەس كارى بنەمالەى 58 رووفاتى بارزانیەكان و گشت خزمانى شەهیدانى كوردستان ئێوە داواتان لە كوردستان پۆست كردووە كە روون كردنەوەتان بداتێت بەڵام من وە كوردێكى دلسۆزى ئەم ووڵاتە لە جیاتى ئەوان هەستام بەم كارە چونكە من كوردستان پۆست بە ماڵى خۆم و گشت كوردێكى شۆرشگێرو دلسۆز ئەزانم هەر بۆیە لە جیاتى ئەم سایتە وەلامتان دەدەمەوە هیوادارم بەرێزیان ئەگەر بە باشیان زانى بڵاوى بكەنەوە چونكە ئەم دڵسۆزانە نووسیوتیان هەڤاڵانى خۆشەویستى كوردستان پۆست منیش هەڤالى ئەوانم و بە دڵنیایەوە ئێوەش هەڤالن چونكە دیارە لە دلسۆزیتان بۆ نیشتمانەكەتان جێگەى شەهیداكانیشتان بەهەشتى بەرینە داواتان كردووە كە دەتانەوێت دڵنیا بن كە لیستى گۆران لیستێكى جەماوەرى و شۆرشیكى كۆمەلایەتیە دەترسن لەوەى كە نەوەكا باڵێكى یەكێتى بێت من وەك پیشمەرگەیەكى دیرینى ینك دڵنیام لەوەى كە ئەم لیستە خۆى لە ئەنجامى گەندەڵیەكانى ناو یەكێتیەوە سەرى هەڵداوە وە لیستى هەموو جەماوەرە نەك یەك چین و تویژو یەك حزب یان یەك ناوچە هەر بۆیە لە ماوەیەكى زۆر كەم هەموو جەماوەروو خەڵكى تێكۆشەروو چەوساوەو بنەماڵەى شەهیدان وەك رابەرێكى خۆیان تەماشاى دەكەن و متمانەیان بەم لیستە داوەو دەدەن وە ئەگەر واش دەرنەچوو ئێمەى میللەت متمانەكەیان لێ وەردەگرینەوە وەك ئیستا رادەپەرینەوەو هەڵدەستینەوە لێیان بەڵام من دڵنیام لەوەى كە بە پێچەوانەى گومانەكانى ئێوە دەبێت رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبن بە خزمەتكارى ئەم میللەتە ستەم دیدەیە بۆیە هیچ دوودڵیەك نەكەن لە دەنگ دان چونكە دڵنیا بن بەرنامەى گۆران بۆ خزمەت كردن هاتۆتە كایەوە نەك وەرگرتنى دەسەڵات و كورسى چونكە زۆریان كە ئەندامن لەم لیستە خۆیان كورسیان جێ هیشتووە دركیان بە نا عەدالەتى ئەم دوو بنەمالە كردووەو زوڵم و زۆرى ئەوان واى لێكردوون كە بەرامبەر میللەت و كەسوو كارى شەهیدان دەیان كرد هە بۆیەش دەستیان لە كار كێشایەوە بەرنامەو پرۆگرامەكە دیارەو ڕوونە ---وە بۆ ئەوەى نووسیوتانە كە كەسانى خراپ كارى دەدرێتە دەست لەوەشیان من دەلێم نەخیر ناتوانن چونكە خۆى كە خەلكى تیكۆشەرى كوردستان هەمووى خۆى ئامادە كردووە بە دەنگەكانیانەوە كەسانى خراپ لە كورسیەكان داگرن و كەسانى دلسۆز شوێنیان بگرنەوە بۆ ئەوەى دەسەڵات وەر نەگرن بۆ دزى كرد ن و گیرفان پر كردن دەبیت دەسەلاتیان بە دەسەلاتى میللەت بزانن چونكە میللەت دەیان هینیت هەر میللەتیش دەتوانَت سقوتیان پێبكات لەوەشیان میللەت قبول ناكات بۆیە من دەڵیم بە یەقینیەوە دەنگ بدەن نەكەن دەنگەكانتان بە فیرۆ بڕوینن لە كۆتایدا سەركەووتن هەر بۆ ئیرادەى گەلەو روو رەشیش هەر بۆ گەندەلان و ئاغاكانیان دەمینیتەوە هەر بژین كەس و كارى شەهیدانى بارزانیان و گشت شەهیدانى كوردستان گۆرا ن و سەركەوتن بە رێوەیەوە

تێبینى من ئەندام نیم لە هیچ لیستێك بەلام خەون بە رۆژێك دەبینم كە میللەتەكەم بە تەواى رزگارى بووە لە دەست گەندەل چیان و ببینم كە رۆلەكانى میللەتەكەم ئاسوودەن و عەدالەت هەیە لە وولاتەكەم وەكو هەموو ئەو وولاتانەى كە بەو پەرى سەربەرزى و خۆشگوزەرانیەوە دەژین هەر بژین بۆ كوردوو كوردستان و بۆ پیشچوونى نیشتمانەكەمان بۆیە دەلیم با هەموومان گۆران سەربخەین

  11-7-2009

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە