دواى هەڵبژاردن ...

Friday, 31/07/2009, 12:00

2336 بینراوە


..بێگومان پرۆسەى هەڵبژاردن ئەگەر بە شێوازى مەدەنى و شارەستانى و هاو تەریب بێت بە یاساكانى سەردەمى دیموكراسى و  رە چاوى بەرژەوەندییەكانى خەڵك بكات بە جیاوازى فكر و حیزب و دین و نەتەوە ,ئەمەش لە هەنگاوى یەكەم كە دەست پێ كردنى پروپاگەندەى بەرنامە و ئامانجى لیستە جیاوازەكانە بۆ هەڵبژارد,ئەگەرچى بەشێك لە لیستەكان كادر و ئەندامانیان  وا پەروەردە نە كردووە كە جەوهەرى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و مافى ئازادى ڕادەربڕین قبوڵ بكەن.ئەگەرچى لە تەبلیخ و پرو پاگەندەى  هەلبژاردنیان رۆژانە داكۆكى كردن لە بوونى ئازادى ڕا دەربڕین دووبارە و چەند بارە دەكرایەوە.بەڵام لە مەیدانى پراكتیكى دا بە پێچەوانەى یاساكانى دیموكراسى و یاساكانى مۆدێرنە و سیكۆلار كادر و ئەندامانیان هەڵسوكەوتى یان دەكرد ,ئەوەش لە رۆژانى یەكەمى هەڵبژاردندا  هەتا كۆتایى چەندین كۆبونەوەى لیژنەى ئەمنى لە شارەكان و شارۆچكەكان كرا .نەتواندرا كۆتایى بە دڕاندنى پۆستەرات و وێنەكان و دروشمەكانى یەكترى بهێنن.بەڵكو لە زۆر شوێن لەوەش تونتر رەفتار لەگەڵ لیستە جیاواز و فكرو بۆچونە جیاوازەكانى یەكتر كرا,تەنانەت لە چەند شوێن پەنا بۆ چەك  و توندتیژى توندیش برا ,شەوانە و رۆژانە خەڵكى نارەعەت كرا بە دەنگى بەرزى پرو پاگەندەى بە شێك لە لیستەكان یاخود خەڵكى لە سەر بیرو باوەرى
جیاواز لە پۆستە حیزبى و حكومى یەكان دەركران و دوورخرانەو پەلەكانیان هاتە خوارى , لیستى هیوا قەدەغە كرا بەڵام كەمترین و لاوازترین هەڵویستى ئازادیخوازى لە دژى قەدەغە كردنەكەى نیشان نەدرا لەلایەن هیچ یەك لەلیستەكانەوە كە سیان بەیاننامە و لێدوانیان نەدا لە ڕاگەیاندنەكانیان ,ئەگەر هەڵبژاردن تنها دروشم و نوسین بێ خەڵك هەڵبژاردنى بۆچى یە و كوا ئازادى؟! لە رۆژى هەڵبژاردندا لە چەند شوێن و ناوەندى دەنگ دەران پەنا بۆ تەزویرات و خروقات براوە,مۆرى دەنگدان باش نەبوو دەتواندرا بە ئاسانى شوینى لە پەنجەیدا نەمێنێ بۆ دوو بارە بوونەوەى دەنگ دان ,تەنانەت چەندین  ناوەند و سندوق خرانە ووردبینى توندى چاودێرانەوە چونكە خروقات و تەزویراتى زۆرى تێدا كراوە ئەگەرى ئەوەى هەیە بەشێكیان بخرێنە لیستى رەشەوە.
ئەنجامەكانى هەڵبژاردن بە شێك لە لیستەكان پێى ڕازى نەبوون و بە ناراستیان دانا,...هتدلە چەند ناوچەدا بە تایبەت هەولێر بە شەو بە شێك  لە لایەنگرانى لیستى كوردستانى بە ناوى خۆشى دەر بڕینەوە تەقەیان بە سەر بارەگاكانى حیزبەكانى لیستى خزمەتگوزارى و چاكسازى دا كرد و فشارى  دەرونى یان بۆ هێنان .چونە سەر بارەگاى گۆران لە هەولێر ,,,,هتد بە ئاشكرا سەرۆكى حكومەت داواى لێبوردنى لێ كردن و داواى ئیجرائاتى یاسایى كرد,تەنانەت بە هۆى تەقەى خۆشێ وە كەسێك و كوژرا و چەندین كەس بریندار بوون لە هەولێرى پایتەختى كوردستان و هەڵبجە و ...هتد ئەمانە هەمووى پێچەوانەى ئەو بەڵێن و پەیمانانەن كە لە كاتى پڕو پاگەندەى هەڵبژاردندا سەرجەم لیستەكان بە خەڵكییان دەدا هەتا خەڵكى دەنگییان  پێبدەن و بیان كەن بە نوێنەرى راستەقینەى خۆیان لە پەرلەمان و لە ناو حكومەتدا.باشە ئەوان نەتوانن قبوڵى بیر و باوەرى جیاواز بكەن كە لە كاتێكدا  مەرەكەبى دەنگدان ئاسەوارى لە زۆر پەنجەدا ماوە بە تایبەت پەنجەى ئەو مرۆڤانەى كە تەنها بیر لە دەستپاكى و راستگۆیى دەكەنەوە ,ئەوە  ئەئەفكارى لیستەكان بێ چۆن ئەتوانن لە چەند مانگ و ساڵى تر بە لێنەكانى تر جێ بەجێ دەكەن ئەمە بۆ هەموو لیستەكانە چ ئەوانەى یەك كولسى یان  بەدەستهێناوە یاخود لە سەروى بیست یان كەمتریان بە دەست هێناوە . كورد دەلێ (مانگى چواردە سەر لە ئێوارە دیارە) , با ئەم هەڵبژاردنە بە دەردى  هە لبژاردنى (1992) نەچێ دوا رۆژەكانى هەڵبژاردنى كەجگە لە شەڕ و ئاوارەیى و برسى كردنى خەڵكى و ئەگەر پرۆ1ەى زۆریش كرابێ بە هۆى نەبوونى چاودێرى دڵسۆز بەنەتەوە بەشێكى زۆریان سەركەوتونەبون جگە لە بە فیڕۆدانى سامانى نەتەوەیى هیچى تر نەبووە,چونكە كۆمەڵگایان لێواو لێو كردووە لە گەندەڵى و دزی و شەڕەپەڕۆ و قەدەغە كردنى بیر و بۆچونى جیاوازى یەكترى لە شوێنى زۆرى نفوسى خۆى و ئازاردانیان و زیندانى كردنیان و.....هتد.بێگومان هیچ گۆرانێكى باشتر لەوەى ئەمرۆ كە هەیە نابێت ئەگەر هەموومان پابەند نەبین بە یاساكانى دەسەڵاتێكى سیكۆلار و  شارەستانى و هاوتا بە گەشەى بەرەو پێشچوونى یاسا مەدەنى یەكانى جیهانى مرۆڤایەتى نەبین ,كە بە واقیعى لە هەر هەنگاوێكى پراكتیكى نەزەر
و فكرو ئامانج و بەرنامەى داهاتومان دووربێت لە هەنگاوى توندوتیژى و دژە بەشەرى .كۆمەڵگاى كوردى چاوەڕوانى هەنگاوە عەمەلى یەكان بۆ ئەوەى  چیتر نەتەوەكانى تر بە كورد نەلێن تەقبولى دیموكراسى و شارەستانى بوون ناكات ,ئەو پەندە كوردى یەش ڕەش بكەینەوە بە عەمەلى كە ئەلێ  (كورد نەتەوەیەكە خۆ خۆرە) .با لە دوایى ئەم هەڵبژاردنە هەموو حیزب و لایەنێك بە خۆ دابچێتەوە .بە ڕاستگۆیى بەڵێن بە نەتەوەى كورد بدەین كە  نابینە ڕێنیشاندەرى هیچ هێز و كەسێك و دەوڵەتێك كە بییەوێت ئەم كوردستانە بەرەو شەڕ و ناهامەتى و ئاوارەیى بەرێ ,هەموو مان بە یەكەوە لە دژى 
گەندەڵى و دزى و بە فیرۆدانى سامانى نەتەوەیى خەڵكى كوردستان هەنگاوبنین بەبێ سڵكردنەوە لە هیچ لەمپەر ێك كە بۆمان دروست دەكەن.با بەیەكەوە  بە جیاوازى هەر بۆچون و فكر و دین و بەرنامەیەك هەنگاو بۆ بەرە و دوا ڕۆژى ِرۆناكتر بنێین لە بوارى پەروەردەیى و سیاسى و ئابووریى و كەلتوریى  فەرهەنگى و.....هتد

31/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە