كادیرێكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە سۆران لێوان لێو لە گەندەڵى!!

Sunday, 10/07/2011, 12:00

985 بینراوە



 
 
 دواى ئەوەى سەرۆكى هەرێمى كوردستان و سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان بەڕێز (مسعود بارزانى) هەوڵى چارەسەركردنى گەندەڵى دەدات و دەیەوێت چاكسازى لە كوردستان دەست پێ بكات ، بۆیە ئێمە وەكو دڵسۆزێك بۆ پارتى و كوردایەتى داوا لە بەڕێزیان دەكەین كە لە حیزبەكەى خۆیەوە دەست پێ بكات , ئێمە یەكێك لەو كادیرانەى حیزبەكەى خۆى پێ دەناسێنین كە چۆن خۆیى و بنەماڵەكەى لێوان لێو بوون لە گەندەڵى .
 (هەژار یونس على) دەرچووى پەیمانگاى مامۆستایانى سۆران بەشى كۆمەڵایەتیە , دانیشتوى گەرەكى نەهرى شارى سۆرانە لە كۆمەڵگاى دیانا , چەند ساڵێك بەرپرسى لقى سۆرانى (ی.ق.ك) بوو, بەڵام دواى ئەوەى كێشەى سۆرانى و بارزانى كەوتە نێوان ئەندامانى (ی.ق.ك) ڕێگە نەدرا جارێكى تر ببێتەوە بەرپرسى لق ئەمەش بەبیانوى ئەوەى پۆستێكى ترى بۆ ئامادە دەكەن , ئەمانە بەشێكى كەمن لە گەندەڵیەكانى ئەم كادیرەى پارتى دیموكراتى كوردستان :
 1- بۆ ماوەى چوارساڵ مامۆستا بوو ، سەرەتا لە پەروەردەى سۆران دواتر لە پەروەردەى چۆمان بەبێ ئەوەى دەوام بكات , لە پەروەردەى سۆران لە قوتابخانەى زێڕینى بنەڕەتى مامۆستا بوو ,بە تەنسیق لەگەڵ (فاخر باڵەكى) كە ئەو كات سەرپەرشتیارى یەكەم (مشرف الأول) بوو ئێستاش بەڕێوەبەرى پەروەردەى سۆرانە دەوامى نەدەكرد بەڵام لەترسى (محمد ێالح) ى بەڕێوەبەرى ئەوكاتى پەروەردەى سۆران گواسترایەوە بۆ  پەروەردەى چۆمان دوو ساڵیش لە پەروەردەى چۆمان لە قوتابخانەى گوندەكەى خۆیان قوتابخانەى دێڵزەى بنەڕەتى مامۆستا بوو بەبێ ئەوەى ڕۆژێك لە ڕۆژان دەوام بكات , ئەمەش لەبەر ئەوەى مامى (هەژار) كە ناوى (كاكۆ على احمد)ە كارگێرى ناوچەى چۆمانى پارتى دیموكراتى كوردستانە و كەسێكى نزیكى (حمدامین ناوپردانى) بەڕێوەبەرى پەروەردەى چۆمانە بۆیە بێ دەنگى لە دەوام نەكردنى ناوبراو كردووە , بەڵام دواتر بەهۆى فشارى سەرپەرشتیارانى پەروەردە كە چەند جارێك ڕاپۆرتیان بۆ بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە بەرزكردۆتەوە ئێستا كراوەتە فەرمانبەر لە پەروەردەى چۆمان بەبێ ئەوەى دەوام بكات تەنها هەندێك جار بۆ خۆشى و سەیرانى خۆى سەرێك لە پەروەردەى چۆمان دەدات و كچە فەرمانبەرە جوانەكانى پەروەردە بەسەر دەكاتەوە .
 2- (هەژار) جگە لەوەى ئێستا موچە خۆرى حكومیەو قوتابى كۆلێژى پەروەردەى زانكۆى سۆران بەشى كۆمەڵایەتى قۆناغى سێ یەم كە دەرماڵە (مخێێات) ى كۆلێژیش وەردەگرێت بەبێ ئەوەى مۆڵەتى خوێندن(إجازە دراسیە) وەرگرتبێت , واتا ئێستا لە دوو شوێن پارە لە حكومەت وەردەگرێت , زۆرم پێ سەیرە كەسێك لە دوو وەزارەت ناوى هەبێت و وەزارەتى داراییش پارەى لە هەر دوو شوێن بۆ سەرف بكات .
 3- ناوبراو لە ڕووى زانستى یەوە كەسێكى زۆر ئاست نزمە لەبەرئەوەى هەر لە قۆناغى ئامادەیی یەوە بەكارى ڕێكخراوەیى و حیزبایەتى و جاسوسى خەریك بووە هیچ دەوامى نەكردووە و بەواسیتە دەرچووە و تاكو پەیمانگاش تەواو دەكات هەر بە واسیتە ناجح كراوە ئێستاشى لەگەڵ بێت سەرەڕاى ئەوەى بەنایاسایى ناوى لە كۆلێژ هەیە بەڵام دەوام ناكات تەنها بۆ تاقیكردنەوە نەبێت ناچێت بۆ كۆلێژ ئەویش بە قۆپیەو واسیتە دەرى دەچوێنن ، ساڵى پار خۆی و هاوڕێیەكى بەناوى (خالێ ملاك) كە ئەویش قوتابى زانكۆى دیجلەیە ، بلوتوزێكیان بە (1200) دۆلارى ئەمریكى كڕی بوو لەبەر ئەوەى تاقیكردنەوەكانیان لە یەك كاتدا ئەنجام نەدەدرا بەنۆرە بلوتوزەكەیان بەكاردەهێنا ئەم جەنابى هاوڕێیەشى  بەرپرسێكى گرنگى (ی.ق.ك) ە .لە هەمان كاتداجەنابى كاك (خالێ) چەند ساڵێك لە پۆلى شەشەم نەیدەتوانى دەربچێت بەڵام دواتر لە وڵاتى ئێران بڕوانامەیەكى ساختەى شەشەمى ئامادەیى هێناو بۆشى تەێدیقكراو ئێستا قوتابى زانكۆى دیجلەیە جا نازانم سەرۆكى زانكۆى دیجلە ئاگادارە یان نا.هەروەها ئەم كاك (هەژار)ە لە ناو زانكۆ وەكو عەنتەر هەڵسوكەوت دەكات و چەند جارێك تەهدیدى مامۆستایانى زانكۆى كردووە , بەڵام لەبەرئەوەى (د. مێلح چۆمانى) خزمى جەنابیانەو خەڵكى یەك گوندن بێ دەنگى لێ كردووە .
  4- (هەژار) دەستێكى باڵاى هەبووەو هەیە لە گواستنەوەو لەسەر كارلابردنى مامۆستاو بەڕێوەبەرى قوتابخانەكان بەهەماهەنگى لەگەڵ (فاخر باڵەكى) لەبەر ئەوەى پارتى یەكى دڵسۆز نین یان جەلالى و ئیسلامین نمونەى ئەم جۆرە مامۆستایانەش لە ناو سۆران و دیانان و خەلیفان و هتد... هەروەها دەستێكى باڵاى هەیە لەجاسوسى تەنانەت لەناو حیزبیشدا چەند كەسێكى حیزبەكەى خۆشى بەدەركردن داوە خۆى بردۆتە پێشەوە ئەوانیش تا ئێستا بێ دەنگیان لێ كردووە تا كاتى خۆى دێت .
 5- لەو كاتەى بەرپرسى لقى سۆرانى (ی.ق.ك) بووە قەردارى زۆر لە دوكانەكانى سۆرانە ئێستاشى لەگەڵدابێت , بەتایبەتى قرگاسیە و مەكتەبەكانى سۆران و ئەو كەسانەى كاریان بۆ قوتابخانەكان كردووە بەناوى (ی.ق.ك) , ئەوانیش بۆیان لەناو پاروە نانێكى گەرم داناوە, بۆیە تاكو ئێستاشى لەگەڵدابێت بەردەوام دەمانچە هەڵدەگرێت.
 6- ئەم گەندەڵیانە تەنها خۆى نەگرتۆتەوە بەڵكو خێزان و بنەماڵەكەشى بەتەواوى تێوەگڵاون بۆ نموونە دایكى كە ناوى (ئامینە بایز)ە بۆ ماوەى چەند ساڵێكە لە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چۆمان وەكو بەردەست (فراش) دامەزراوە بەڵام تاكو ئێستا دەوامى نەكردووە و هەموو سەرى مانگێك مووچەكەى بۆ دەهێننەوە ماڵەوە لە سۆران.
 7- بەڕاستى ناتوانین هەموو گەندەڵیەكانى خۆیى و بنەماڵەكەى باس بكەین چونكە پێنوسەكەمان وشك دەبێت باسى ئەوە ناكەین مامى بەڕێزیان (كاكۆ) بەرپرسى یەكەمى حیزبى و حكومى عاجۆمەرانە بەكەیفى خۆیى تەسەڕوفات لە گومرگ و داهاتى ئەم خەڵكە ڕەش و ڕووتە دەكات و باسى ئەوەش ناكەین كە كورەكەى لاى باوكى دامەزراوەوە دەوام ناكات باسى ئەوەش ناكەین كە ژنەكەى (لیلى محمود) بەڕێوەبەرى قوتابخانەى پڕژەیە وەكو دیكتاتۆرێك هەڵسوكەوت لەگەڵ مامۆستایاندا دەكات بەتایبەتى مامۆستایانى دەرەوەى چۆمان , باسى ئەوەش ناكەین كە ئەم بەرپرسە شەقامێكى كۆنكریتى تایبەتى بۆ بەردەم ماڵەكەى خۆى بردووە كە چەند دەفتەر دۆلارێكى تێ چووە كەچى سەدان شوێنى گرنگ هەیە سەدان ماڵى لەسەرە شەقامى نى یە ,بەڵام بەڕاستى پێمان باشە ئاماژە بەخاڵێكى تر بكەین ئەویش ئەوەیە كە كوڕى ناوبراو بەناوى (عبدللە) قوتابى پۆلى یازدەیەمە لەئامادەیى چۆمان لەبەر زۆرى ئامادەنەبوون(غائب)ى لە قوتابخانە دوورخراوەتەوە كە دەبوایە ساڵى پار ئەم بڕیارەى بۆ دەرچوبا بەڵام لەبەر ئەوەى كورى بەرپرسێكە ئەمە نەكرا, بەڵام ئەوەى جێگەى ئاماژە پێ كردنە ئێستا ناوچەى چۆمانى پارتى دیموكراتى كوردستان و بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى چۆمان لە هەماهەنگى دان بۆ لەسەر كارلابردن و دوورخستنەوە و گواستنەوەى بەڕێوەبەرى قوتابخانە لەبەر ئەوەى كوڕى بەرپرسێكى فەێلكردووە لەسەر غائبات.
 لەكۆتایدا دەڵیین بەڕاستى نەمانتوانى هەموو گەندەڵیەكانى ئەم كادیرەى پارتى و بنەماڵەكەى بنووسین بەڵام چاوەڕوانى چارەسەر دەكەین ئەگەرنا لە دەرفەتێكى تردا بەڕوونتر و ووردەكارى زیاتر باسى ئەو و چەند كەسێكى تر دەكەین ئەگەر چارەسەر نەكرا چونكە ئەمە مشتێكە لە خەرمانێك ، بەڕاستى مەبەست لە نووسینى ئەم بابەتە تەنها بۆ چاكسازییە . بەپلەى یەك ئەو كەسانەى بەرپرسن لەو كەیسە بۆ چاكسازى بەڕێزان (مسعود بارزنى , د.بەرهەم ,د.دلاوەر و. خوێندنى باڵا , سفین دزەیى و. پەروەردە , د. مێلح چۆمانى, فاخر باڵەكى , حمدامین ناوپردانى ئێمە وەك دڵسۆزێكى پارتى دەڵیین دەنگدەرانى پارتى لەم دەڤەرە كەمى كردووە بەپێچەوانەوە دنگى (جەلالى و گۆران و ئیسلامیەكان) زیادى كردووە بەتایبەتى لە ناو چینى مامۆستا و ڕۆشنبیران ، چونكە لە هەڵبژاردنى مامۆستایان ، پارتى ئەم دەنگەى ئەندامانى خۆشى نەهێنا ، بە پلەى یەك ئەم دوو بەڕێوەبەرەى پەروەردەى دەڤەرەكەو سەرۆكى زانكۆى سۆران لێى بەرپرسیارن ,جا هیوادارین جەنابى سەرۆك بارزانى ئەم خاڵە بەگرنگ وەربگرێت و كارى لەسەر بكات ئەگەر نا بەدوورى نازانین ڕیسەكەمان لێ ببێتەوە خورى وەكو (ئیبن على و مبارك و قەزافى و على محمد ێالح و ئەسەد و ...) بەڕاستى ئەگەر لێشاوى شەقام دەستى پێ كرد ئەو كات ناتوانى چاكسازى بكەى .  
 
                                                                                                             كۆمەڵە ڕۆژنامەنوسێك
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە