كۆسرەت و مەلا بەختیار شەیتان لە بەینتاندا بێت

Thursday, 22/10/2009, 12:00

1703 بینراوە


كێشەى بەینى مەلا بەختیارو كۆسرەت زۆر كۆنە و لەو كاتەوە سەرى هەڵدا كە مەلا بەختیار بوە ئاش و دوایش وویستى بە هاوكارى مخابەراتى عێراق و پاراستنى پارتى یەكێتى و كۆمەڵە بڕوخێنێ ,ئیتر لەو كاتەوە قینى كۆسرەت بەرامبەر ئەم مەلا بەختیارە هەر بەردەوامە و هەتا ئێستاش هەر دریًژەى هەیە , كۆسرەت ووتویەتى ئەگەر ناچارى نەبێت لەو ژورەدا دانانیشم كە مەلا بەختیارى تیایە , بەڵام ئەمڕۆ ناچارە ئیشى لەگەڵ بكات و لە كۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسیشدا لەسەر مەسەلەى گۆڕان و كاك نەوشیروان ئەم دوانە و هەندێكى تر كێشەى توندیان هەیە , مەلا بەختیار دڵڕەشانە و قین لەدڵانە هەڵس و كەوت ئەكات بەرامبەر بەو لیستە و كاك نەوشیروان كۆسرەتیش تۆزێ نەرم ترە بەرامبەر بەو دوانە بۆیە لەسەر ئەمە قەت ڕێكناكەون و جارى وابوە مناقەشەى توندى لێ كەوتۆتەوە ,بڵاو بونەوەى ڕاپۆرتێ لە سەر كێشەكانى بەینى كۆسرەت و مەلا بەختیار , پیاوە گرگنەكانى وەكو شێخى داوێنپیس و عارفى بێ مەعریفەتى هێنایە قسە و هەردوكیان یەك قسەیان كردوە كە ئەم دوانە هەرچى كێشە بێت نیانە و زۆر تەبان و مو بە بەینیاندا ناچێت , هەردوكیان ئەڵێن ئێستا وەكو جاران نیە لەناو سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسیدا كێشە نەماوە , ئەمەتان ڕاستە چونكە ئەو پیاوە قارەمانانەى كە ئەیان وێرا قسە بكەن لەوێ نەمان بۆیە ئێستا كێتان پیاوى ئەوەن لە ئاست دیكتاتۆریەتى تاڵەبانیدا قسە بكەن , ئێوە ئێستا پیاوە خەساوەكانى نا و یەكێتین ,بۆیە هیچ كێشەیەكتان نیە و هەر پیاوى سەر بادان و بەڵێن , هەر ئەو هەموو وەڵامەى ئێوەلە سایتە پڕ لە درۆینەكەى مەلا بەختیاردا ئەوە ئاشكرا دەكات كە كێشەیەك هەیە و كێشەكەش گەورەیە , بەڵام لەترساندا ناوێرن دانى پیا بنێن , گەورەترین كێشە هەیە لە بەینى سەعدى و ئەرسەلان لەگەڵ كۆسرەتدا , هەروەها بەینى مەلا بەختیارو كۆسرەتدا كەچى كەستان پیاوى ئەوە نین باسى بكەن , ئەگەر كەسێك ئەو ڕاستیە بڵێ ئیتر ئەمە قسەى نەیارانى یەكێتیە ,ئێستا تاكە ڕێگر لەبەردەم ئیشەكانى كۆسرەتا مەلا بەختیارو ئەرسەلان و سەعدین , كۆسرەتیش هەروا دەڵێ كە ئەمانە نایەڵن ئیشەكانى بەرەو پێش بچێ , ووروژاندنى ئەم مەسەلەیە ماناى ئەوەیە شت هەیە و ئەو وەڵامە خێرایەش لە لایەن عارفى بێ مەعریفەت و شێخى داوێن پیسەوە ڕاستى ئەو هەواڵە دوپات ئەكاتەوە , كۆسرەت تەنها لەبەرئەوە ڕقى لە مەلا بەختیارە كە كاتى ئاشەكەى گەورەترین خیانەتى كردوە و ئێستاش دوایى ئەو هەمو و خیانەتەى هاتۆتەوە و باشترین دەورى دراوەتێ و ئێستاش بە یەكێك لە كێشە سەرەكانى یەكێتى دەزانێ , ئینجا ئەو هەموو كێشەیە كە بە هۆى لێدوان و كارە نابەجێ كانى مەلا بەختیارەوە بەرامبەر نەوشیروان مستەفا و لیستى گۆڕان ئەیكات , لە كۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسیشدا بەردەوام لە سەر ئەم مەسەلەیە دەنگ دەنگیانە و شەڕ دەكەن , ئیتر چۆن كێشەیان نیە و ئەمەش لاى كۆسرەت شاراوە نیە و زۆر جار باسى ئەكەن لەبەینى خۆیاندا , بە ئاشكراش هەست بەم كێشەیە دەكرێ بۆیە ئەو دوو زاتە ناموبارەكە درۆتان فەرموو كێشە هەیە و گەورەشە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە