ترس لە مەلا کرێکار ترسێکی بێ ھودەیە

Friday, 13/02/2015, 12:00

2151 بینراوە


یەکێک لەکێشە گەروەکانی دیموکراسیەت ئەوەیە کە ئەبێت گوێ لە گەمژەکانیش بگریت و بێدەنگ بیت تا قسە کانیان تەواو دەکەن , وەک چۆن جوانترین ڕوکارەکانی دیموکراسەتیش ئەوەیە کە سەربەستانە ھەڵ دەبژێریت و دەڵێت و لێیشی دەڕوانی .
زۆرکەس نیگەران بوون لە کەناڵەکانی ڕوداو و ئێن ئاڕتی و دواندنەکە مەلا کریکاریان بەکوفرێکی گەورەزانی و زۆرکەسیش داوای سنور دارکردنی سەرکێشیەکانی ئەو کە ناڵانە دەکات !!
مەلاکریکار لە دیدارە نوێکانیدا شتێکی نوێی نەوت و ھیچ تری زیاد نەکرد بۆ سەر ئەو قسانەی کە پێشو تر دەیکردن تەنھا ئەوە نەبێت " خۆگێل کردن و خۆلادان و درۆ " کردنێکی نالوژییکیانەی زیاد کرد بۆسەر خوە تایبەتییەکانی , ئەویش ئەو کاتەی کە وتی داعش نـاناسم لەکاتێکدا داعش مناڵە بێ زمانەکەی تەنیشت مزگەوتکەی لای ماڵ ئێوە و درواسیێ نوێکەی لای ماڵ ئەوانیش بەباشی داعش دەناسن !! مەلاکریکار ڕاستگۆیانە و ناڕوشنانە قسەی لەبارەی ناخی خۆیەوە کرد و ئەوەش گرنگە کە کۆنە شوێن کەوتوەکانی و تازە عاشقەکانی ھەڵوێسەکانی بزانن و نەیارەکانیشی زیاتر لایەنی لاوازی ئەو وەدەستبخەن .
مەلاکرێکار زیندان نەیتوانیبێت کە وەھای لێبکات دونیا جوانتر ببینێت و باشتر و سەردەمیانەتر گفتۆگۆبکات و تائێستاش زمانی پڕە لە جنێو , ئیتر ئەوە ئەو پەڕی حەماقەتە کە دەرکەوتنەکانی ببێتە مایەی ترس و نیگەرانی و زۆرکەس خۆیان سەخڵەت بکەن ؟ چونکە ئەو مەلاکرێکارە کەسێکە وەک ئەو ھەموو کەسانەی تر کە لە باشترین باری تەندروستی و دەرونی خۆیاندا خراپترین فەتوا ئەدەن بۆ بێ بەھاکردنی مرۆڤ و کوشتنی جوانی یەکانی ژیان و ژیانی مرۆڤایەتی .
دەکرێ مەلاکرێکار نەکرێتە بیانو بۆ بەرتەسککردنەوەی مەوداکانی ئازادی و دەم کوتکردنی کەناڵە نـــاحیزبیەکان چونکە سەردەمی مەلاکرێکار بەسەر چوە و چەندی تـر ڕادیکاڵانە قسە بکات و بیربکاتەوە , ھێشتا ناتوانێت پێش بیری توندڕەوانە داعشێکی ئاسایی " کەنداو چیچان " ی بکەوێت لەکاتێکدا میللەتی ئێمە وەختە کۆتای بەو ھەموو تەرەس و خوێڕیانەی داعش بھێنێت و سەردەمێکی نوێ دەستپێبکات , ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە ئەوەیە کە لەدوای کۆتای ھاتنی داعش ڕێگە نەدەین ئەو داعشە کورد زمانانە پێکانیان بخەنەوە ناو خاکی کوردستان و ڕێگەیش نەدەین ھیچ ھەوڵێک سەرکەوتو ببێت بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیەکان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە