نامەیەكى كراوە بۆ بەرێز جەنابى وەزیرى ناوخۆ

Saturday, 25/09/2010, 12:00

1304 بینراوە



بەڕێزم جەنابى وەزیرى ناوخۆ
سڵاو.....
من یەكێكم لە پۆلیسەكانى سەر بە وەزارەتەكەى بەرێزتان .
بمبورە ئەگەر وا دەڵێم بەڵام توخوا لێم مەگرە كە دەڵێم ئاگات لەخۆت بى زۆر دەترسم، هەرچەندە پۆلیس نابێ بترسێ چونكە شەو و ڕۆژ لە خزمەتى هاوڵاتیاندایە، تكادەكەم ئاگات لە خۆتبێ. ئێمە هەر بە تۆوە جوانین چونكە وەك دیارە پاراستنى ئاسایش و سەلامەتى سەر و ماڵى خەڵكى لە ئەستۆى تۆدایە، بۆ منیش شانازى یە كە پۆلیسێكم سەر بە وەزارەتەكەى بەڕێزتانم، وەك بەڕێزتان شەو و ڕۆژ لە خزمەتى هەوڵاتیان دامە. ئەوەى من دەمەوێ لەم نامەیەدا بیخەمە روو بۆ بەڕێزتان ئەوەیە كە تا ئێستا بەڕێزتان زۆر بێ میننەت و بە سەركەوتویى كارەكانتان بەڕێوە بردووە، چاوەڕوانى ئەوەش لە بەڕێزتان دەكەم كە ڕۆژ بە ڕۆژ كارەكانتان زۆر بە باشى و باشتر بەڕێوە ببەن، ئەم كارانەش كە بەڕێزتان دەیكەن هەم سەر بەرزیە بۆ ئێمە و بۆ تەواوى خەڵكى كوردستان و هەولێریەكان بە تایبەتى، چونكە وەزارەتەكەى بەڕێز تان لە هەولیرە، بەڵام داخ لەدواى ڕوودانى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنوس (سەردەشت عوسمان) ئەم هاوكێشانەى كە لە پێشتر باسم كردن هەمووى جارانى سفر كرا، بۆیە باشتر وایە بەڕێز دەست لە كار بكێشیتەوە ئەگەر جەنابت هەست بە لێپرسراوێتى بكەیت دەبێ دەست لەكار بكێشیتەوە چونكە ئەوەیان لە ئەستۆى تۆ دایە ئەگەر تۆش یەكێكیت لە كارەكتەرەكانى ئەنجامدانى ئەم كارە ئەوا دەبێ هەر لە شوێنەكەى خۆت بمێنیتەوە و باكت بەم جۆرە كارانە نەبێ و هێچ ترسێكت لە دڵدا نەبێ بەڵام ئەگەر ئاگات لەم كردەوەیە نیە دەبێ زۆر ئاگات لە خۆت بێ چونكە هەر ڕۆژێكە لەماڵەكەى خۆت بە جلى خەو دەتڕفێن و جەنازەكەشت لە موێل دەدۆزریتەوە و دواتر بە تیرۆریست ناو دەبڕیت.
من وەك پۆلیسێك لە وەزارەتەكەى بەڕێزتان هەست بە شەرمەزارى و مەسئولیەت و لێپرسراوێتى دەكەم و زۆر پێى شەرمەزار بووم، ئەكەر شیكار كردنى ئەم هاوكێشەیە بە دەست لە كار كێشانەوەى من و پۆلیسەكانى تر بكاتە سفر ئەوا لە بەیانى زووتر نیە ئێمە دەست لەكار دەكێشینەوە، بەڵام باشتر وایە بەڕێزتان ئاگاتان لە كاروبارى خەڵك و گلەیى و گازاندەى خەڵك بێ و هەست بەو جۆرە كێشانە بكەن، باشتر وایە هەرچى زووە دەست لە كار بكێشیتەوە و داواى لێبووردنیش لە خەڵك و كوردستان بكەیت. چونكە تۆ لە ئاست ئەو لێپرسراوێتیەدا نیت و شایانى ئەم پۆستە نیت باشتر وایە یەكێكى تر بەم كارە هەڵسێ و بیگرێتە ئەستى.
بۆ ئەوەى بێكار نەبیت و هەست بە شەرمەزارى نەكەیت من وەك پۆلیسێك پێت دەڵێم باشتر وایە بچیت ببیت بە چایچى لە نوسینگەكەى بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانى بەتایبەت چاى بۆ كاك نیچیر ببەت و خاولى بۆ بەڕێزیان هەڵبگرى. چونكە ئەویش خۆى حەز بە چایخواردنەوە دەكات بە دەستى تۆ وەك دیارە پێشتریش كە ئەوە كارى خۆت بووە. بوونى كەسانى وەكو تۆ شەرمەزاریە بۆ كۆمەڵكاى كوردى و هەموو تاكێكى كوردستان.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە