فەرهاد پیرباڵ ئەوەیە مەسود بارزانی کە ئاڵای کوردستانی بڵند کرد؟

Saturday, 08/05/2010, 12:00

1581 بینراوە


چەند پرسیارێک ئاڕاستەى فەرهاد پیرباڵ و پیرباڵەکانی دیکە دەکەم بەوەی کامەیە ئەو مەسعود بارزانییەى کە هاوارت بۆ دەکرد دەنگی پێبدەن، چونکە ئاڵای کوردستانی بەرز کردووەتەوە؟، تف لەو ئاڵاو خاک و کوردستانەى کە لەسایەیدا سەردەشت و سەردەشتەکانی تر تێیدا تیرۆر دەکرێن.

ئایا لەکوشتنی سەردەشتدا بۆ لەبارزانی ناپرسی ئەرێ جەنابی بەناو سەرۆک کە تۆ ئاڵای کوردستان بڵند کرد ئیدی بۆچی کاکە سەردەشت دەکوژن؟، ئایا دواى کوشتنی سەردەشت و تێهەڵدان لەرۆژنامەنوسانی بوێر ئاڵاى کوردستان و کوردستانیش پولێکی قەڵپ دەهێنێت؟.

ئاخر من ئاڵایەکم بۆچییە لەژێریدا تیرۆر بکرێم و ئازادی بوونی نەبێت و دوو حزب و سەرۆکەکانی جێگەى سەدام و بەعس بگرنەوە؟، هەزار جار نەفرەتی لێدەکەم، چونکە ئەمڕۆ لەسەردەمی بەجیهانیبوون و تەکنەلۆژیادا ئینتیما بۆ ئاڵاو خاک و وڵات پەیوەستە بەئاسایش و ئازادی و خۆشگوزەرانییەوە، نەک تێهەڵدان و کوشتن و شکاندنی کەرامەتی خەڵک و نانبڕین و چاوسورکردنەوەو چی و چی.

فەرهاد پیرباڵ جەنابتان تاوانبارى گەورەن لەوتنی ئەو رستەیەی گوایە مەسعود بارزانی ئاڵاى کوردستانی بەرزکردووەتەوە، ئەگەر وانییەو جەنابتان خۆتان نەفرۆشتووە وەرە مەیدان و بەرۆکی ئەو سەرۆکەت بگرەو پێی بڵی بۆچی سەردەشتتان تیرۆر کرد؟، پێی بڵێ جەنابی سەرۆک لەناو هەلێردا چۆلەکە بە بێ پرسی پارتی ناتوانێت بفڕێت، ئەدی چۆن سەردەشتیان لەناو پایتەختی تیرۆردا (هەولێر) و بەناو هەزاران دەزگای داپڵۆسێنەرو پۆلیس و ئاسایش و زێرەڤانی و پاسەوانی ماڵە بەرپرسەکانەوە رفاندو تیرۆریان کرد؟، لێی بپرسە بە کوشتنی سەردەش ئاڵاى کوردستان چ لەزەت و مانایەکی دومێنێت؟.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە