درێژکردنەوەی دەسەڵاتی گەورەمافیا یان؟

Tuesday, 24/03/2015, 12:00

1707 بینراوە






ماوەیەکە بەگەرمی باسی دڕێژکردنەوەی دەسەڵاتی گەورەمافیا مەسعود بەرزانی دەکرێت وهەندێک چاودێروماودێری بەناوسیاسی دێن و تەحلیلی دەکەن و کۆمەڵێک رۆژنامەو میدیا خۆیان مەژغوڵ کردوەو قسەی لەسەر دەکەن .هەمووشیان دەڵی ڕێکەوتنیان لەسەر ئەوە کردوە ،کەنەوێرن بەئاشکرابڵێن .بەپێ دەستورە ،نازانم ڕەشنووسە .گرنگ نیە دەستورە دەسکەتورە هەرچیەک بێت ،ئەم گەورەمافیایە بۆی نیە بۆجاری سێ یەم خۆی هەڵبژێرێت ،یاخود خۆد بۆی پان و درێژکەنەوە (هەڵبەت لای من گرنگ نیە گەورەمافیا چیە وچی پۆستێکی هەیە و دەیدەنی شەرعیە ،یاخود ناشەرعیە .لای من دزوچەتەو مافیاو رۆژنامەنووس کوژو تاوانبارە بەحەقی خەڵکی کوردستان لەهەر چوار پارچەکەو هەرگیز لای من سەرۆک نیەو مافیایە کە لەسەرخوێنی خەڵکی کوردستان دەژی خۆی بنەماڵەکەی).

ووروژاندنی ئەم مەسەلەیە ،خۆی لەخۆیداکۆیلەکانی بنەماڵەبۆئەوەیانە بزانن بۆچونی حیزبەکانی ترچۆنەلەسەرمانەوەی ئاغای بەرزانی ،چونکە گەورەمافیا پێش وەخت بریاری داوەبەهیچ شێوەیەک دەست بەرداری ئەوپۆستەببێت ،کەبەناشەرعی بەدەستی هێناوە.کاتێک دەڵێین بەناشەرعی ڕەنگە کۆیلەکان گڕبگرن وبڵێن ئەولەسەدا٧٠ی دەنگەکانی بەدەست هێنا لەگاڵتەجاری هەڵبژاردندا ،لەکاتێک دا هەمووخوڵکی کوردستان باش دەزانن کە نەک ئەوڕێژەدەنگەی نەهێنابەوهەموو تەزویرەی ئەنجامی دا .بەڵام ئەو دوای تەواو بوونی مودەی دەسەڵاتەبەزۆر سەپێنراوەکەی ،سەرانی بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی هاوکاریان ،کەلەوکاتەی بۆیان پان ودرێژکردەوە دەوری لقێکی دەسەڵاتەمافیاکەی بنەمالەی بەرزانی دەبینی و بەهەردوو دەست و هەردووقاچ بۆیان درێژکردەوە ،چونکە بەرژەوەندنی وبەردەوام بوونی دزی وگەندەڵکی وداوێن پیسیان ،بەمانەوەی ئاغای بەرزانی بەردەوام بوو.

ئەوسیناریۆیەی سەرانی بنەماڵەی مافیای بەرزانی کۆیلەکانی دەستیان بۆبردوە زۆرترسناکە ،بەپێی زۆربەی دیدوبۆچینەکان ،هەتاگەورەمافیا لەژیاندابێت دەست بەرداری دەسەڵاتی ناشەرعی نابێت ،جاحیزبەکان ڕازی بن بۆی درێژکەنەوە یاخودنا،ئەگەر هەمووان ڕازیبن ،لەودەسەڵاتەدا بمێنێتەوئەوەدەیکات بەمنەت ودەڵێت من پێویستم بەوپۆستەنیە و ئەوەتاحیزبەکان بەزۆردەیانەوێت من ئەوئەرکە لەئەستۆبگرم.خۆئەگەر حیزبەکان ڕازی نەبوون ،ئەواسیناریۆکاملەکەجێ بەچێ دەکات و داعشی هاوکاری هاندەدات ،تاهێرش بکەن بۆسەرهەولێرو ،ئەوکاتەش گەورەمافیا باری نائاسایی ڕادەگەیەنێت و دەمی هەمیان دادەخات و ئەو فەزانیمچەئاواڵایەی هەیە هەندێک حیزب و رێکخراو قسەدەکەن دەمی هەموویان دادەخات و لەسەرکورسی دەسەڵاتی ناشەرعی دەمێنێنتەوە .

ئەوەی گرنگە خەڵکی کوردستان هەرلەئێستاوە ئاگاداری ئەوسیناریۆترسناکەبن وڕێگەی لێبگرن ،گەورەمافیائەزموونی باشی هەیە ،لەوەی چۆن بەخیانەت وجاشایەتی دەسەڵاتی خۆیان دەسەپێنن و داوتربەخەڵکی کوردستانی دەفرۆشنەوە بەناوی نیشتیمان پەروەری وبەرژەوەندی خەڵکی کوردستا.

گەرەمافیابەهێنانی دەبابەی بەعس هەولێری گرت ،لە٣١ی ئابدا ،دواتر بەهەڵوێستی نەتەوەی لەقەڵەم داو ،وای بەخەڵکی کوردستان ووت ،کەڕزگارکردنی خەڵکی کوردستان بوو لەدەسەڵاتی ئێران ،شەنگالی بەئەنفال کردنداو ٤هەزار میینە کەوتەدەست داعش ووەک کەنیزەک وجاریە لەبازارەکاندامامەڵەیان پێوەدەکارو بەشێکی زۆریان چارەنووسیان دیار نیە ،لەگویرومەخموریش هەروایان کردو هەڵهاتن و کاتژمێرێک بەرگریان نەکرد .کاتێکیش پەیەدەو گەریلاو هێزەکانی تر بەرپەرچی تیرۆرستانی داعشیان دایەوە و ئاوارەکانیان ڕزگار کردلەچیای شەنگال ،گەورەمافیا چوسەرچیاکەو کۆیلەکانیشی ڕایانگەیان بەحیکمەتی گەورەمافیا ڕزگار کرا .کەئەوەش خەڵکی کوردستان دەزانێت کێ بەرگری لەیەزیدیەکان کردو ڕزگاری کرد.

لەوەش گاڵتەجاری تری سەرانی ئەم بنەمالەیەوکۆیلەکانیەتی ،کاتێک گەریلاوشەرڤانەکان کۆبانیان داوی بەرخۆدانێکی چوارمانگی و بەخشینی چەندین گانبازوگیانبەختکردنیان سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا بەدەست هێنا ،کەگەورەمافیا فاڵی بۆئەوەدەگرتەوە کۆبانی بکەوێت ،کاتێک خەونەکی خۆی و گەورەکەی ئەردۆغان نەهاتەدی وشکسیتیان هێنا ،هەورەمافیا وەک ئەوەی خەڵکی کوردستان بەگێل بزانێت و لەڕێگەی کۆیلەکانیەوە ڕایانگەیان ،بەحیکمەتی بەرزانی کۆبانی ڕزگارکرا.

ئەگەرخەڵکی کوردستان هەرلەئێستاوە رووبەرووی سیناریۆکانی بنەماڵەی مافیای بەرزانی نەبنەوە ،ئەوابەدڵنیایی ،بۆچەندین ساڵی تریش ،گەورەمافیادەسەڵاتی دیکتاتۆروناشەرعی خۆیتان بەسەردا دەسەپێنێت ،لەڕیگەی کوشتنی دەنگەئازادەکان و رۆژنامەنووسان چالاکوانی سیاسی سەربەخۆی دەرەوەی ئیرادەی بنەمالەکەیان ،وەک ئەوەی لەداوی ٣١ی ئابەوە لەهەولێرو بادینان ئەنجامی دەدات و بکوشتن وڕاونان وتیرۆ خەڵکی ناچارکردوەبێدەنگ بن لهەموو دزی وتاوانەکانی ئەم بنەماڵەمافیایەو هەرکەسێکش دەم بکاتەوە دەمی پێدادەخەن .دەبێت خەڵکی کوردستان خیانەتەکانی ئەم بنەماڵەیە لەبیرنەکات و لەئێستاوە دەست بۆسزادانیان ببات ،نەک درێژکردنەوەی دەسەڵاتی ناشەرعی گەورەمافیا ،بڕژێنەسەرشەقام وبەرلەوەی سیناریۆکەیان جێ بەجێ بکەن دەبێت ،خەونی مانەوەیان لەدەسەڵات و بەردەوام بوونی دزی گەندەڵی وداوێن پیسیان کۆتایی بێت .بەسزای خەڵکی کوردستان بگەن و بۆهەتاهەتایە دەسەڵاتی ناشەرعیان کۆتایی بێت ،هەرکەس ولایەنێک هاوکاری مانەوەی ئەم بنەماڵەمافیایەبکات ،بەدڵنیایی شەریکە تاوان ودزی و گەندەڵی و داوێن پیسیەکانیانە .

هۆڵەندا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە