خیانەتی هاوسەری لەپێناوی پۆست وپارە..!

Thursday, 19/03/2015, 12:00

3372 بینراوە







قسەکردن دەربارەی هاوسەرگیری وخیانەت قوڵ بوونەوەی زۆری دەوێت وناکرێت بەسانایی لێ بڕوانین ،چونکەمێژووی خیانەتی هاوسەری زۆرکۆنەو زۆریش لەبارەیەوەنووسراوەو،مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆمێژووی دروست بوونی هاوسەرگیری .

لەوەکاتەوەی هاوسەرگیری بەوجودهاتوە،لەگەڵیشی دا خیانەتی هاوسەری سەری هەڵداوەو پەرەی سەندوەو سزاکانیش بەپێ قۆناغەکان گۆڕانی بەسەرداهاتوە ،هەڵبەت لەکۆنەوە تائێستاش ،جگەلەووڵاتەپێشکەوتوەکان هەمیشەسزای خیانەتی هاوسەری میینەکانی دەگرتەوە.هەرمێینەیەک خیانەتی بکردایەسزاکەی کوشتن بوو لەکۆمەڵگاداخراوئایینیەکانداو نیرینەکەش بێ سزابۆی دەردەچو.بەهۆی پێشکەورتن لەخۆرئاواوئەمریکاو جیاکردنەوەی دین لەدەسەڵات ،مەسەلەی سزای خیانەتی هاوسەری گۆرانی بەسەرداهات وحاڵەتی شازنەبێت ژنان لەسەرخیانەتی هاوسەری نەدەکوژران ،بەڵکو ڕێگای یاسایی وسزای یاسایی و جیابوونەوە شوێنی کوشتنی گرتەوە.هەڵبەت بۆنێرینەکانیش هەمان سزابوو لەبەرامبەرخیانەتی هاوسەری ،بەکورتی یاساو مەدەنیەت شوێنی عەشایەری گرتەوە.

ئەوەی گۆرانی بەسەردانەهاتوە ،بەرامبەر بەخیانەتی هاوسەری ووڵاتانی پاشکەوتوی خۆرهەڵات وخاوەنی دەستوروعەقلیەتی ئایینی وخێلەکیەوە وزۆرینەی جارەکانیش میینەکان دەکوژرێن ،لەسەر خیانەتی هاوسەری .

دیارە خیانەتی هاوسەری تەنهاژنان نایکەن ،بەڵکوپیاوانیش دەیکەن ،لەووڵاتانی پێشکەوتو سزاکەبۆهەردووڕەگەزوەک یەکەو جیاوازنییە لەرووی یاساییەوەو،ئەوکارەبەیاسایی چارەسەردەکرێت،لەزۆربەی حالەتەکاندابەجیابوونەوەی هاوسەرەکان کۆتایی دێت ،چونکە ئەوە کێشەیەکەو پەیوەندی بەودووتاکەوەهەیە.

کۆمەڵگای کوردی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١وبەهۆی شەری کەنداووهاتنەسەردەسەڵاتی سەرانی مافیای کورد ،دیاردەی ئیستغلالی ژنان بەرەوزیادبوون هەڵکشا،بەهۆی ئەوەی سەرانی مافیای کوردوکوڕوبراوخزمەکانیان تەوای جومگەکانی دەسەڵاتیان خستەخزمەتی خۆیان و دەستیان کردبەتاڵانی سامانی سەرزەویی و خەڵکی کوردستانیان دووچاری هەژاری بێکاری و برسێتی کرد.فورسەتی دامەزراندن وهەموشتەکانیان بەستەوە بەوەی دەبێت سەربەلایەنێک بیت ئەوسافورسەتی دامەزراندن دەبێت .بەمەش سەرانی داوێن پیسی مافیای کوردکەوتنە ڕاوکردنی ژنان وکچان بۆتێرکردنی ناوگەڵی برسیان لەڕێگەی دامەزراندن و پێدانی ئیمتیازی جۆراوجۆر ئیستغلالی مێینەکان .مێژووی ئیستغلال کردنی ژنان ،لەلایەن سەرانی مافیای کوردوکەسوکارەکانیەوە بیست وچوار ساڵەبەردەوامی هەیەو سەدان مێینەیان ئیستغلال کردبۆتێرکردنی ناوگەڵی برسیان .پێدانی ئیمتیازو پارە هانی هەندێک مێینەیان دا،لەپێناوی بەدەست هێنانی پارەو پۆست وئیمتیاز بەهەرشیوەیەک بێت ،تائاستی بەکارهێنانی جەستەیان بگەنە بەرپرسەکان و ڕاویبەرژەوەندی تایبەتی بکەن ،لەسەرحسابی جەستەیان وخیانەت کردن ،هەم لەبزووتنەوەی ژنان ومافەکانیان و،هەم ئەوانەی هاوسەریان هەبوو لەهاوسەرەکانیان.

فراوان بوونی خیانەتی هاوسەری وپاساو هێنانەوەبوئەکارەبەناوی ئازادی خۆشەویستی هیندەی تر مافەکانی ژنانی خستەژێرپرسیارەوەو دەمی ڕەوتی کحنەپەرستی کۆمەڵگای بەروو میینەچالاکەکانداکردەوە ،بەوەی ئەوانەی داوای مافەکانی ژنان ویەکسانی دەکەن ،دەیانەوێت کۆمەڵگا بەرەو بێ ڕەوشتی وبەرەڵایی بەرن .

هێرشی کۆنەپەرستان بۆسەر میینەچالاکەکانی ناوبزووتنەوەی چەپ ومارکسیەکان وبێدەنگ بوونی ڕێکخراوەکانی سەر بەحیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی و زۆرجاریش پشتیوانی کردن لەو هێرشانە،بۆخوی دەلیلی ئەوە بووچۆن کەڕێکخراوگەلێک ،کەسەرانی مافیای کورد بەناوی ژنانەوە دروستیان کردوە کاریان داکۆکی کردن نییە ،لەژنان ومافەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان .بەڵکوکاریان جوانکردنی رووی سەرانی مافیای کوردو پەردەپۆش کردنی دەستدرێژی ئیستغلالەکانیانە .هەروەک ئەوەی لەماوەی حاکمیەتی سەرانی مافیای کوردو بنەماڵەکانیان بەرامبەر ژنان کردویانە ،یەک ڕێکخراوی ژنانی سەربەحیزبەکانی مافیای کوردی بچوکترین هەڵوێستیان نەبووە بەرامبەر بە دەستدرێژی وئیستغلالی ژنان ،لەلایەن سەرکردە داوێن پیسەکانیانەوە دەیان نموونەی زیندووبڵاوکرایەوە ،بەڵام ئەوڕێکخراوانەوە ،بەشیک لەومێینانەی کەپلەی سەرکردایەتی و کادری باڵایان ،پێبەخشراوە،یاخود بەهۆی باوک ،یان برا ،یان مێرد لەوپۆستانەدانراون ،هەرگیز وورتەیەکیان لێوەنەهاتوەو هەڵوێستێکیان نەنواندوە بەقازانی ژنان وسزادانی .ئەوەسەرکردانەوە کەسوکاریان کەژنانیان ئیستغلال کردوەیان دەستدرێژیان کراوەتەسەرو ژنی بەمێردبوون داگیرکراون .

ئاشکرابوونی ماهیەتی بەشێکی زۆرلەوڕێکخراو مێینانەی کەڕەواج بەبەردەوام بوونی دەستدرێژی بۆسەرژنان دەدەن ،بۆەتەگەورەترین گرفت لەبەردەم ژنان ومافەکانیان وبەردەوام بوونی دەستدرێژی وئیستغلالی ژنان .کاتێکیش لەسەر ئەو مێینانەو ڕێکخراوەکانیان دەنووسیت وپێیان دەڵێت ئێوەبازرگانی بەژنان ومافەکانیانەوە دەکەن لەپێناو بەرژەوەندی خۆتان ،دەکەونە بۆڵەبۆڵ وهاتوهاوار و تۆمەتبارمان دەکەن ،کەسوکایەتی بەژنان دەکەین .

دەبەنگینە ئەوە ئێوەن سوکایەتی بەژنان دەکەن و لەپیناوی بەردەوام بوونی داوێن پیسی سەرانی مافیای کوردوبراوکوڕەکانیان ،هەزارو یەک پینەو پەرۆدیزە بەدەرخۆنەیان بۆدەکەن ،تابەرژەوەندیەکانتان نەکەوێتە مەترسیەوە .بیست وچوارساڵەچیتان کردوە بۆژنان ومافەکانیان ،چەند سەرکردەی داوێن پیستان سزادا.بەدڵنیایی هیچ .

ئەوکەیسانەی ئاشکار بوون ،کەسەرانی مافیای کورد بەرامبەر بەمێینەکان یەنجامیان داوە و میدیاکان بڵاویان کردەوە .

کەیسی ئەو مێینەیەی کەسەرو قادر ئیستغلالی کردو دودواتر لەگەڵ فرانسوهەریری شەوسورەکانیان ،بەزۆر لەشیراتۆن پێ بەسەر دەبردو ،لەماڵپەری کوردستان پۆست بڵاو کرایەوە .

کەیسی پەرۆش و کچە راگەیاند کارەکەو ،ئەویش دنیایەک شتی لەسەر بڵاو کرایەوە .

کەیسی ئەو مێینەیەی حاکم قادر ئیستغلالی کرد.دواتر جەزاچنگیانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردو ،لەکوردستان پۆست بڵاوکرایەوە.

کەیسی مەلابەختیار و داگیرکردنی ژنی بەمێرد ،کەئەویش لە میدیا قسەی لەسەر کرا.

کەیسی جوانەو مهاباد و کوشتنیان ،لەلایەن کەسێکەوە ،کەبەرپرسێکی مافیا لەپشتیەوە بوو ،بۆشاردنەوەی ڕاستیەکە ،بکوژەکەگیرا ،تاتاوانی بەرپرسەکە داپۆشرێت.

کەیسی شەیمای دەربەندیخان و بەرپرسە ئەمنەیە.

کەیسی سوزانی ڕێکخراوی سەلامی کەرکوک ،کەخۆی لەماڵپەڕی کوردستان پۆست بڵاوی کردەوە.

کەیسی مەحمود سەنگاوی ومەکتەبی جەمال تایەر.

کەیسی بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی رۆشنبیری کەچۆن تەحەروشی بەمێینەکانی ناوفەرمانگەکەی دەکردو من خۆم لەسەرم نووسی.

کەیسی کاوان ئیحسان فەوزی ،کەخوشکەکەی ئەندامی سەرکردایەتیە ومن خۆم نامەیەکی کراوەم لەمالپەڕی کوردستان پۆست بڵاوکردەوە لەسەری .

ئەوانەو سەدان ،کەیسی تر ،کەبەناوی نهێنی قسەیان لەبارەوەکراوە ،پێمان ناڵێن ،ئێوەیەک هەڵوێستان چی بووە،جگە لەپاساوهێنانەوە ،بۆسەرکردەمفیاکان و قوڕکردن بەسەرژنان ومافەکانیاندا،لەپێناو سەرکردەمافیاکانتان و بەردەوام بوونی بەرژەوەندیەتایبەتیەکانتان.

پێتان ناخۆشەو توشی شوک دەبن ،کەپیتان دەڵێین ،ئێوە جارێ بڕۆن ببن بەخاوەنی خۆتان وکەسێتی خۆتان و دەستبەرداری کۆیلەیەتی بن ،بۆسەرانی مافیای کوردو ،مەکەونەهاتوهاوارو قیژەقیژ و بڵێن سوکایەتی بەکەسێتی مان دەکات .کام سوکایەتی تۆهۆکاری مانەوەی توندوتیژی و ئیستغلالی ژنانی ،تائەوکاتەی پاساو بۆسەرکردە مافیاو داوێن پیسەکان بهێننەوە ،ئێوەش بەژدارن لەتاوانەکانی سەرانی حیزبەکانتان و دەبێت قسەتان لەسەر بکرێت .تاخەباتی ڕاستەقینەی ژنان بۆئازادی ڕێچکەی خۆی بگرێت و بەناوچالاک و بەرژەوەندی پەرستەکان دوربخرێنەوەو دەست بەرداری قسەکردن بن ،بەناوی ژنان ومافەکانیان ،چونکەئێوە هیچ پەیوەندیەکتان بەژنان ومافەکانیانەوە نییە ،بەڵکو هۆکاری توندوتیژی و ئیستغلالی ژنانن و مانەوەی ئەو دۆخە ناهەموارەن ،کەرۆژانە ژنان دەکوژرێت و ئیستغلال دەکرێت.

بەقەدەر هاوارەکانتان نا،بەڵکو بە یەک لەسەر دەی هاوارەکانتان هەڵوێستان هەبێت و دووسەرکردەی مافیاو داوێن پیش ڕاپێچی دادگابکەن ،کەمن بەئەزموونی ٢٤ساڵەم ،لەگەڵ بزووتنەوەی ژنان ،هەرگیز چاوەڕوانی کاری لەوشێوەیەتان لەدەست نایە ،ئەوە کەلەدەستان هات ،بەرامبەر میینەک کردتان .کەسەرنووسەری رۆژنامەیەکی ژنان بوو ،باسی مافەکانی ژنانی دەکرد،دواتر سەربەهەوێ شوی کرد ،ئێوەی ڕێکخراوەکانی سەر بەحیزبەکانی سەرانی مافیای کورد زیاتر لەبیست ڕێکخراوتان بەیاننامەی هاوبەشتان دەرکرد،بەڵام چەندین سەرکردەی مافیاتان ،هاوسەری دوومی بەسەر هاوسەری یەکەم دا هێناو ،سەرکردەتان هەبوو ژنی بەمێردی داگیر کرد ،بەڵام نەک بەیاننامەتان دەرنەکرد ،بەڵکو خۆتان کردبەکەڕەی شەربەت .

چەند بەیاننامەتان دەرکرد ،بەرامبەر دەست درێژیەکانی سەرانی مافیای کوردو براوکۆڕو خزمەکانیان ،کاتێکدەسترێژیان کردوەتە سەرژنان ،یاخود ژنی بەمێردیان داگیرکردوە ،یان چی هەڵوێست و بەیاننامەتان هەبوو ،لەکاتی گاڵتەجاڕیەکانی هەڵبژاردن دا ،چەندین تەشیر و دەستدرێژی دەکرێتە سەر ژنان .بەدڵنیایی ئەوە کاری ئێوە نیە .بۆیە دەمتان دابخەن و دەست بەرداری قسەکردن ،لەسەرژنان و مافەکانیان بهێنن و بەس قوڕی زیاتر بکەن بەسەر ژناند ،بەوەی ئێوە خۆتان پلەو پۆستان پێبەخشراوە ،میینەگەلێک چاولەئێوە بکەن ،لەپێناوی بەدەست خستنی پۆست و ئیمتیاز خیانەت بکەن ،لەخۆیان و هاوسەر وبزووتنەوەی ژنانیش.

لێرە بەدواوە کاری بزووتنەوەی ڕاستەقینەی بزووتنەوەی ژنان ویەکسانی خوازیە ،چۆن بێدەنگ نابن بەرامبەر بەسەرانی مافیاوداوێن پیسی دەسەڵاتدار ،ئاوهاش نابێت بێدەنگ بن ،بەرامبەر بەومێینانەی پاساوبۆتاوان ودەستدرێژیەکانی سەرانی مافیای کورد دەهێننەوە و،ئەومێینانەش کەڕێکخراوێکیان قوتکردوەتەوە ،خەریکی بەرژەوەندی پارەپەیداکردنن ،لەسەرحسابی ژنان ومافەکانیان ،ژنان ومافەکانیان بەکاردەهێنن بۆبەرژەوەندی تاییبەت و بەلاڕێدابردنی ژنان ،هەنێک لەومێینانە خیانەتی هاوسەریش دەکەن .لەپێناوی بەدەست هێنانی پارەو پۆست دا،کەلەنێوانیاندایە بەڕێوەبەری ڕێکخراوە ،یاخود خۆی بەچالاکی ژنان دەناسێت .

ڕەنگە دیسان بەشێک ،لەمیینە گەمژەکان بیکەن بەهات وهاوار و بڵین ئەوە کێشەی شەخسیە،یەحمەقینە ،ئەوە نەک کێشەی شەخسی نیە ،بەڵکو ئەو مێینەیەی ژنان ومافەکانی بەکاردەهێنێت بۆ دەسکەوتی تایبەتی ،یان خیانەتی هاوسەری دەکات لەپێناوی دەسکەت ،شتێکی شەخسی نیەو زیان گەیاندنە بەژنان و مافەکانیان .ئەگەر ئەو مێینە یە پلەیەکی نییە ،یان بەڕێوەبەری ڕێکخراوێک نییە ،یاخودئیدیعای چالاکی مافەکانی ژنان ناکات و لەسەر حسابی ئەوانە ئیمتیازو وەرناگرێت و لەسەرپارەی قوتی خەڵکی کوردستان ئیفاد ناکرێت ،ڕاستە ،خیانەت لەهاوسەر ،یاخود هاوڕی کەی دەکات ،ئەوەیان شتێکی شەخسیە ،بەڵام کاتێک لەسەر حسابی ژنان ومافەکانی دەیکات شەخسی نییەوە ،بەلاڕێدابردنی ژنان ومافەکانیانە و ناکرێت قسەی لەسەر نەکرێت و ئەو لەمپەرانەی بەردەم خەباتی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی لانەبرێت.

هۆڵەند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە