گرنگی کۆبانی لە ڕووی ئابووری و سیاسیەوە بۆ کوردستان و تورکیا و بارزانی

Friday, 10/10/2014, 12:00

2047 بینراوە


*حکومەتی تورکی دەیەویت، بە کوردستانی باکورەوە، تورکیا هەر وەک خۆی بمێنێتەوە
* تورکیا دەیەویت ئابووریەکی بەهیزی هەبیت ئەمەش کاتیک دیتە دی کە رۆژئاوای کوردستان سەربەخۆ نەبیت
* بارزانی جاشایەتی بۆ تورکیا دەکات
* بارزانی نایەویت لە ڕووی سیاسیەوە لاواز بیت
* بارزانی نایەویت ئابووری بنەماڵەکەی لاواز بیت کە بربرەی پشتی حیزبەکەیەتی
----------------------------------------------------------------------
لەم دۆخەی ئیستا دا ئەو دوو لایەنەی کە بەرژەوەندیەکانیان بە یەکەوە بەستراوەتەوە تورکیا و پارتین ، تورکیا و بارزانی هەردووکیان پشکی شێریان بەر دەکەویت لە زەرە کردن لە رووی سیاسیەوە کاتیک کۆبانی سەر بکەویت ، ئەوە زەرەدەی تورکیا دەیکات لە کارتی سەرکەوتنی کۆبانی دا لە رووی سیاسیەوە کەمنین چونکە سەرکەوتنی کۆبانی دەبیتە هۆی بەهیز بوونی پارتی کردێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە جۆریک بە هیز دەبیت کە تورکیا لەوە دڵنیایە بە ناچاری دەبیت دەست بەرداری کوردستانی باکوور ببیت هۆکاری ئەم دەست بەردار بوونەشێ دەگەریتەوە بۆ کەوتنی ئابووری تورکیا بە هۆی سەربەخۆی رۆژ ئاوای کوردستان کە دواتر باسی دەکەم ، ئەگەر بیت و رۆژ ئاوای کوردستان سەربەخۆی بەدەست بینیت باشوری کوردستان دەبیت لە زۆر بابەت دا بیتە ژێر رکیفی دەسەڵاتی رۆژ ئاوای کوردستان بەهۆی ئەو سنورە باشەی کە رۆژ ئاوا هەیەتی ئەمەش دەبیتە هۆی کەم بوونەوەی دەسەڵاتی بارزانی ، بارزانی کە ئیستا بە تەزویریکی زۆرەوە توانیویەتی ریژەی لە %38ی کورسیەکانی پەرلەمان بینیت لە دوای ئازادبونی رۆژ ئاوا ریژەی دەنگەکانی کەم دەبیتەوە بۆ %15 کەمترش بە هۆی لە دەست دانی بەشیکی زۆری دارایەکەی و زیاد بوونی ژمارەی دا نیشتوان کوردستانی بە هۆی سەرکەوتنی رۆژ ئاوا.

ئەوەی زۆر گرینگە تورکیا و بارزانی هیناوەتە حاڵی مردن بابەتی بازرگانی سنوری ئیبراهیم خەلیلە دوای سەرکەوتنی کۆبانی
ئەگەر کۆبانی سەرکەوتووبیت ئەوە بە دڵنیایەوە تورکیا و بارزانی گورزیکی کوشندەیان لێ دەکەویت دەڕوی ئابووریەوە ، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە لەپسپۆرەکانی بواری ئابورییەوە وەرگیراوە ناسەقامگیریی باری ئەمنی عێراق کاریگەریی لەسەر بازرگانی تورکیا ھەبووەو بەرێژەی دوو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی گەیاندووە
کەواتە ئەم برە داهاتی چەند مانگیکە بۆ تورکیا دەبیت داهاتی ساڵانەی چەند بیت ؟
http://www.kurdsatnews.com/?p=12375
بەڵام کاتیک رۆژ ئاوا سەربەخۆبیت ئیمەی کورد پێویستمان بەم سنورە نامێنیت بۆ بازرگانی کردن جا چ بۆ هاوردە چ بۆ هەناردەکردن چونکە ئەو کاتە سەربەخۆی ئابووری بە دەست دێنین کە راستەوخۆ دەتوانین لە ریگەی کەشتیەوە بازرگانی بکەین بەهۆی ئەم سنورە دەریایەوە کە لە رۆژ ئاوا هەیە. ئەمش زەبریکی کوشندەیە لە ئابوری تورکیا و بارزانی چونکە داهاتی سنوری ئیبراهیم خەلیل هەموو بۆ بنەماڵەی بارزانیە، تورکیاش زەبریکی کوشندەی بەر دەکەویت بەهۆی بڵاو بونەوەی بێکاری لە وڵاتەکەی دا . وەبازرگانان بە ناچاری لەسنوری رۆژئاواوە کاڵا هاوردە دەکەن بۆ ئەوەی توانای منافەسەکردنیان لە بازار دا زۆر بیت ، وەبرسی هەناردەکردنی نەوت کە ئیستا لەریگەی تورکیاوەیە یەکیکە لە هەرە پرسە چارەنوس سازەکان دوای سەرکەوتنی کۆبانی کە بە دڵنیایەوە دەبیت نەوت لە رۆژ ئاواوە هەناردە بکریت ئەمە وا لە تورکیا دەکات ئابوریەکەی ببیتە ئابووریەک کە پشت بە گەشت و گوزار ببەستیت، گەشت و گوزاریش سەرکەوتونابیت بە بێ بونی کەشێکی ئارامی سیاسی لە وڵات دا ئەم دۆخەش نایاتە دی کاتیک رۆژ ئاوا ئازاد بیت چونکە ئەو کاتە پەکەکە چالاکیەکانی چرتر دەکاتەوە، وەتورکیاش ئەم بوجەزۆرەی ئیستا ناتوانیت دابین بکات بۆ جەنگی دژ بە پەکەکە یان تورکیا دەبیت ئازادی بدات بە باکوری کوردستان یان هاوڵاتیانی خۆی راپەرین دژی دەسەڵات دەکەن چونکە تورکیا توشی کیشەیەکی گەورەی ئابوری دەبیت کە داکشانەوەیە ،وە کێشەی بێ کاریشی زۆر دەبیت.

بارزانی پیاویکی پارەپەرستە ئامادەیە هەموو کورد بفرۆشیت لە پیناو بازرگانی لەگەڵ تورکیادا
رۆژنامه‌نوسێك له‌ روداو: له‌ پێناو بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا، بارزانی دژایه‌تی په‌كه‌كه‌ ده‌كات
http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=25699&LinkID=4&

پارتی یەکیك لە ئارەزوەکانی دوولات بوونی باشوری کوردستان بوو لە کاتی شەری ناوخۆ ئەمەش بۆ پارتی سوودیکی زۆری هەبوو لە رووی ئابووری و سیاسیەوە چونکە هەموومان دەزانین ئەو ساڵانە خەڵکی پاریزگای سلێمانی لە چ دۆخیکا دەژیانن چ گرانیەک هەبوو لەم پاریزگایەدا ، بۆیە لەم ماوەیە دا پارتی لە ریگەی داهاتی سنوری ئیبراهیم خەلیلەوە توانی دەسەلاتی سیاسی لە دهۆك و هەولیر زۆر زیاد بکات وەپارتی بۆ ئەم کارە ٣١ی ئابی کرد ئەو لە پیناو پارە دا ئامادە بوو دەبابەی تورکیا و بەعس بینیتە سەرکوردستان بۆیە ئیستاش چاوەرێ کردن لە پارتی بۆ یارمەتی دانی یەپەگە شتیکی نا ئەقڵانیە لە کاتیک دا بارزانی لە پیناو بەرژەوەندی خۆی لە ٣١ی ئابدا دادانی پیدانەنا کە سەدام دوژمنی کوردە کە سەد و هەشتاو دوو هەزار کوردی ئەنفال کرد ئیستا چاوەری دەکەن یارمەتیمان بدات لە سەر کەوتنی کۆبانی ؟؟؟؟؟؟؟

https://www.youtube.com/watch?v=Rygwiwi6KHY


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە