بۆ (ڤیان دەخیل)ەکانی ناو پارتی؟

Monday, 11/08/2014, 12:00

1905 بینراوە


ئەوەی لەدەڤەری کوردە ئیزیدیە نشینەکان رویدا تازە بوە لاپەرەیەکی تری جینۆسایدکردنی کوردان وەک هەلەبجە و ئەنفال و بارزانی و فەیلیەکان .... راستە داعش تاوانباری سەرەکیە ، بەلام تاوانباری لاوەکی و هۆکاری ئەو بەجینۆسایدکردنیان، بەرپرسە هەلاتووە حیزبی و سەربازیەکانیشە بە وەزارەتی پێشمەرگەشەوە، جونکە لایەنی کەم دەکرا چەند کاتژمیرەک شەر بکەن یان پیلانەک دابنێنن تا ئەو سەدان هەزار کوردە نەکەویتە ناو تەڵەی داعش و برسی و تێنوو نەبێت کە مەرگ ئاوا لولیان بدات.



ئەو گریانەی ڤیان دەخیل ، پەرلەمانتاری عیراق ، دەزانم لەناخەوەی بو و لەتەک ڤیدیۆکانی تر هەمومانی هەژاند، کاریگەری ئەو دەربرینانەش جەند بارە ئاسا دەرکەوت هەلەنەبم ئۆباماش لەوتارەکەی باسی کرد و کەنالی سی ئین ئینشی جولاندوە ئەوا چەند رۆژە بەخشی دەکات . بەلام ئەمە دەربرین و هەلویستیکی سۆزداری بەرپرسێکیانە بۆ ئیزیدیەکان ، نەوەک هەلویستێکی ئەخلاقی سیاسی . جونکە دەبیت ڤیان دەخیلەکانی ناو پارتی پێداگیری و هەلویست بنوینن بەرامبەر ئەو بەرپرسە سیاسی و حزبی و سەربازیانەی حزبەکەیان ، کە هۆکاری دروستبونی ئەو جینۆسایدکردنەی گەلەکەیان بوون و کۆتایی بەوەش بهینن تاوانباری قوربانیەکان لەیاد بکرێ ؟ گەرنا راستگۆییت بەرامبەر کوردە ئیزیدیەکان دیار ناخات و سبەی تۆش وەک سەدان بەرپرس و هەواداری تری پارتی ویەکیتی و بێ ئەوەی کەس لێپرسینەوە لەو تاوانبارانە بکات کە وەک نێجیر سەدان هەزار کوردی پێشکەش بە راوچی کرد.
ئەوەی برواش بەبارزانی بکات کەهەلاتوان دەداتە دادگا خەونی حوشتر دەبینێ جونکە پەیمانەکانی تری بارزانی نیشانیدا کە ئەو پەیمانانەی لەخزمەت خەلکە تەنیا بۆ دامرکاندنەوەی نارەزایەتی دەیدات باشترین نمونە سەیری بەرپرسی پارتی لەشەنگال (سەربەست باپیر)بکەن کەیەکەم بەرپرس هەلاتوی پارتیە داوای لەخەلک کردبوو کەس نەترسێ ئیمە پارێزگاری لێ دەکەین کەجی ئیستا میدییای فەرمی پارتی وەک پالەوان بەخەلکی دەناسێنێ ؟

http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=343836

بۆ بینینی ناو و وینە و پلەی سەربازی و حزبی فەرمون سەیری ئەم لینکەی کوردستانپۆست بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=db7bbbcb

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە