نیگەرانیەكانى پارتى سەرى مەسعود بەرزانى دەخۆن

Tuesday, 08/03/2011, 12:00

1099 بینراوە


دەستەلاتى بنەمالەى مەسعود بارزانى واى لێشێَواوە بۆنانەوەى خۆیان هەموو رێگەیەك دەگرنە بەر بەتایبەتى ئێستا كە لەوانەیە بیر لە سیناریۆیەك بكەنەوە كە بەتەواوى ئینقلاب بكەن هەتا لەسەر خودى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانیش چونكە وەك كە زانیاریەكان وا رادەگەینن كە مەسعود بارزانى هیچ موتمانەیەكى ئەوتۆى بە خودى جەلال تالەبانیش نەماوە بەتایبەتى لەو رۆژەى كە بەرهەم سالح گوتیەتى كردار شەرتە.

بەپێى سەرچاوەكانى زانیاریە راست و دروستەكان مەسعود بارزانى دواى گەرانەوەى لە دەرەوە بۆ هەرێم زۆر نیگەرانە بەرامبەر بەو كردارانەى بەم دوایانە هاتنەپێشەوە وەك .

یەگەم/ راگەیاندنەكانى كوردستان بەتایبەتى رۆژنامەو كەنالەكان بەشێوەیەكى وا بەرچاو بووینە كە مەسعود بارزانى وا هەست دەكات كە گەلى كورد بەگشتى زۆر دوژمنى بنەمالەكەى بارزانینە و ئینجا دوژمنى پارتین.

دووەم/ مەسعود بارزانى بەجۆرێكى زۆر زۆر جدیەوە لە سەرانى یەكێتى نیشتیمانى نیگەرانن كە وا هەست دەكەن ئەم بارودۆخەى كە لە سلێمانى هاتۆتە پێشەوە سەد دەر سەد دەستى یەكێتى لە پەناى ئەم بارودۆخەیە چونكە بنەمالە هەردەم وا تەعبیر دەكەن كە ئەوەى لە سلێمانى رودەدات ئەگەر یەكێتى لە پشتیەوە نەبێت وا بە ئاسانى رونادات وەك چۆن لە هەولێر رێگاى نەداوە بارودۆخى هەولێر وەك سلێمانى لێبێت. هەروەها مەسعود بارزانى راشى گەیاندوە بۆ ئەندامانى مەكتەبى سیاسى پارتى بنەمالە كە یەكێتى دەیەوێت ئەم بارودۆخەى سلێمانى بگوازێتەوە بۆ شارى هەولێر و ئینجا خۆى یەكلا بكاتەوە بۆ رێكەوتنامەكەى ستراتیژى نێوانیان بە جۆرێك كە كۆتاى پێ بێت چونكە مەسعود دەزانێت كە سەبارەت بەو رێكەوتنامەیەى نێوانیان فشارێكى زۆر لەسەر جەلال تالەبانیە لەلایەن ئەندامانى مەكتەبى سیاسى هەر بۆیەش كاتێك مەسعود ئەم نیگەرانیەى خۆى بە جەلال تالەبانى راگەیاند بوو لە دواین كۆبونەوەیاندا جەلال تالەبانى بە مەسعودى راگەیاندبوو كە ئەگەر لە یەكێتى نیشتیمانى بەگومانى فەرموو خودى خۆت سەرپەرەشتى كۆبونەوەكانى مەكتەبى سیاسى یەكێتى بكە وەك چۆن سەرپەرشتى مەكتەبى سیاسى پارتى دەكەى لەمەوە بیرۆكەى دامەزراندنى مەكتەبێكى سیاسى هاوبەش بۆ پارتى و یەكێتى دروست بوو هەر لەم كۆبونەوەیشدا مەسعود جەلال تالەبانى بەوە تەهدید كروە كە ئەگەر بێتو كارەكان وەك نیگەرانیەكانى ئێمە بروات ئەوا پارتى ناچار دەبێت كە موتمانەى خۆى لە جەلال تالەبانى وەربگرێتەوە بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى عێراق.

سێیەم/هەروەها مەسعود بارزانى لەلایەكى دیكەش نیگەرانە سەبارەت بە هەردوو حیزبى یەكگرتوى ئیسلامى و كۆمەلى ئیسلامى چونكە ئەمانە ئەگەر لە راگەیاندن هیچ شتێكى ئەوتۆیان بەدیار نەخستوە بەلام لەلایەك كۆكن لەگەل بزوتنەوەى گۆران و لەلایەكى دیكەش وا هەست دەكەن كە ئەم دوو حیزبە لە ژێرەوە ئاگرى خۆپیشاندانەكان دەكەنەوە جگە لەوەى كە وەك خۆیان لە نێو لق و ناوچەو رێكخراوزەكان باس لەوە دەكەن كە ئەم دوو حیزبە مەیلى ئەوەیان هەیە كە بەهۆى چەك هانى خەلك بدەن لە دژى پارتى بە تایبەتى لە هەولێر كە پارتى رێِگا نادات خۆپیشاندن ئىنجام بدرێت لەم شارە.

چوارەم/ سەرەراى هەموو ئەو نیگەرانیانەى سەروە كەباسمان كرد مەسعود بارزانى دوو بابەتى دیكەى دیبلۆماسى هەیە كە لەوێشەوە ژانى پێوە گرتوە وە (ئەندامانى پەرلەمانى كوردستان بەتایبەتى هەرسێ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و هەندێ لە ئەندام پەرلەمانى سەر بە حیزبەكەى جەلال كە وەك درك بەوە كراوە كە ئەوانیش هاموشۆى ئەندامانى حیزبە ئۆپۆزسۆنەكانن بەلام ئەمە بە بیرى پارتیەكان كە وایان مەزەندە كردوە بەتایبەتى كە پەرلەمانتار عبدالله ملا نورى بە ئاشكرا بە سەرۆكى پەلەمانى گوتوە تۆ و حیزبەكەت دیكتاتۆرن لەم كاتەش بەخشى رومالكردنى دانیشتنەكە راستەوخۆ بووە و هەموو گەلى كورد بینێتى)....لەلایەكەى دیكەوە (فشارى دیبلۆماسى دەرەوەى هەرێم وەك حكومەتى ناوەندى و پەرلەمانى عێراق و رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ و بەتایبەتى فشارى ئەمەریكیەكان كە رودانى ئەم بارودۆخەیان شەبهاندوە بۆ مەسعود بارزانى كە هیچ جیاوازى نیە لەگەل خۆپیشاندانەكانى میسر وتونس ولیبیا دیارە لێرەش ئەوەیان بە مەسعود راگەیاندوە كە ئەم خۆپیشاندانانە واتاى ئەوەیە كە گەلى كورد بە ئێوە رازى نین....هەروەها توركیاش لەگەل ئەمریكیەكان بە مەسعودیان راگەیاندوە كە ئەم هێزانەى كە بردوتانە كەركوك گوزارشت لە سناریۆى راكێشانى جەماوەرى كوردسانە بۆ خۆتان بۆیە هێزتان ناردوە بۆ كەركوك دەنا هیچ مەترسیەك لەسەر ئەمنیەتى شارى كەركوك نیە ئەگەر ئێوە نەبێت كە توركمانەكان و عەرەبەكانتان ترساندوە بەهۆى ئەم هێزانەوە و داوایان لە مەسعود بەرزانى كردوە كە بەزوترین كات بیانكێشێتەوە(.

بۆیە دواى ئەم هەموو نیگەرانیە ئێستا مەسعود وا سەرى لێشێواوە بە دور نیە كە بیر لە كۆدیتایەكى خۆ ترێن بكاتەوە كە واى لێ تێگەیشتبێت خۆیان لەم بارودۆخە پر لە مەترسیە دەر دەكەنەوە بەلام نازانن كە كار وا لێكترازاوە كە بە چ جۆرێك رەفتار بكات تەنیا تێچوونى ئەوانە بەلام زوو و درەنگى هەیە وەك لە كوردەوارى خۆمان دەلێت وایان بەسەر هاتووە بەورێزەى نا بەلام بەو رێزە.

هەر بۆیەش دەست بەسەر داگرتنى ئەندامانى پەرلەمان جۆرێكە لە بیرۆكەى ئینقلابە خۆ ترێنەكەیان و بە تەنها.و رۆژانى داهاتووش زیاتر روداوەكان بۆمان دەسەلمێنن كە نەهێنیەكان هەر دەبێت بەخۆیان ئاشكرا بكرێن,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە