دیسان تەقینەوە و كوشتن و....و..هیتد

Friday, 14/08/2009, 12:00

1755 بینراوە


پاش چەندین ساڵەى بەناو ڕزگارى نەجاتبوون لە دەست دیكتاتۆرى شەقى چەوسێنەران و هەڵسوكەوتى بێڕحمانەى ڤاشى یەكان و پیاوانى ئەمن و موخابەرات.كە هیچ نەفەسێكى ئازادى و یەكسانیخوازى و ئینسان دۆستیان لەناخدا نەبوو جگە لە فەلسەفەى دژەبەشەرى و لە  ناو بردنى گشت جوانى یەكانى مرۆڤاتى یەكى تەندروست وسەردەم.ئەوا ئەمرۆش لە ژێر ناونیشانى بە دیموكراسى كردن و  بەفیدراڵى كردنى عیراق و پەرەپێدانى یاساكانى بیڕحمانەى سەرمایەدارى دا كەلەوڵاتانى خاوەنى ئەسڵى ئەم فەلسەفەیە توشى  قیران و بنبەستبوون هاتووە ,ئەمرۆ لەعیراقدا بەخەڵكە هەژار و زەحمەتكێش و كرێكارەكەى بەنەوت دەى ڤرۆشن,كە لە  كاردانەوەى ئیدارەدان و درێژەپێدانى دا هیچ جۆرە لێپرسراوێك نیشاننادەن بەرامبەر خوڵقاندنى هەرجۆرە كارەسات و نەهامەتێك كە  توشى خەڵكە بەشمەنەتەكەى دەبێت,چونكە لە وڵاتێكدا كەلە مێژووى رابردووى نەوەت بۆ سەد ساڵەى دا بگرە لە پێشتریش  جۆرى ململانێكان نادروستبووە و تاكە ئامانجیان زالبوونى دەسەڵات بووە دووربووە لە هەمووباهایەكى ئینسانى و قبوڵكردنى  ئازادى و دیمووكراسى مافە سەرەتاكانى ئینسان لە وڵاتدا.زۆرترین پارت و رێكخراوە سیاسى و كۆمەڵایەتى و دینى یەكان و  نەتەوەیى یەكان كاتێك دروست بوون پشتیان بە فەلسەفەو بیر و باوەرى كۆنەپەرستانەى دژە مرۆڤ بوون بەستووە ,تێكەڵى فكر و  بەرنامە مەزهەبى و ناسۆنالیستى یان كردووە ,هەر بۆیە لە هەموو قاناغەكان پاش وەرگرتنى دەسەڵات ,لە پێناو پاراستنى دەسەڵات , یاخود لە پاش شكست و رووخان لە دەسەڵات,بۆ وەرگرتنەوەى دەسەڵات ئەم هێزانە و پارت و بزووتنەوانە لە پێناو وەرگرتنەوەى دەسەڵات  یاخود شەریك بوونى زیاتر لە دەسەڵات بە جۆرێكى كۆنەپەرستانە و بە باگراوندێكى بیرو بەرنامەى دژە ئینسانى بوون بە سوود وەرگرتن  لە نابەرابەرى و هەژارى و بوونى هەیمەنەى بێ یاسایى و زاڵبوونى هەیمەنەیى چەكدارى, و بە سوود وەرگرتن لە پاشخانى  دواكەوتوى كۆمەڵایەتى و زاڵبوونى رەوتى عەشائیرى و مەزهەبى داخراو و یاساكانى كۆنەپارێزى ,بە گرتنە بەرى هەموو  رێگایەكى دژە ئینسانى دەكەونە چالاكى و گەشەى پارت و بزووتنەوەى سیاسى و رێكخراوەیان .بە بێ سەرنج دان لە هیچ پرنسیپێكى ئینسانى .نابێت بەلامانەوە سەیربێت پاش چەندین ساڵ ڕزگارى لە دەستى حوكم و دەسەڵاتى ڤاشیزمى بەعس تەقینەوەكان و كوشتنەكان و ئاوارەیى و بێ خزمەت گوزارى و چارەسەر نەكردنى كێشەى بێكارى و كارەبا و ئاو و كێشەى تەندروستى و  پەروەردەیى و ژینگەو كێشەى كشتوكاڵ و پیشەسازى و كێشەى گەنج و ژنان و لاوان و پیروپەككەوتوان و كەم ئەندامان و  بنەماڵەى شەهیدان.....و....و..هیتد ئەمانە هەر لە زیاد بووندان ,ئەواتا لە مانگى/12/2008 لە تەقینەوەیەكى خۆكوژى دا نزیكەى (155) مرۆڤى بێتاوان,كەلاپارچەبوون و كوژراو برینداربوون,لە شارى كەركوك لە گەڵ هاتنى مالیكى و تاڵەبانى بۆ  كەركوك تەقینەوەیەك روودا 5كەس شەهید بوون و 32كەسیش برینداربوون . رۆژى28/7 تە قیەنەوەیەك لە شارى كەركوك رووى دا لە ئەنجامدا زیاتر لە 300كەس شەهید وبرینداربوون, لە دواى تەواو بوونى نوێژى هەینى 6/8/ لە مزگەوتێكى شارى موێل رووى دا زیاتر لە 30كەس شەهیدبوون و 70 كەسیش برینداربوون لە هەمان رۆژ 3بۆمب لە بەغداد تەقێوە ژمارەیەك شەهید و بریندارى
لێ كەوتەوە, و لە بەغداد لە 10/8/2009 بە هۆى تەقینەوەیەك كەس شەهید دەبن چەندین كەسیش برینداردەبن ,لە 10/8 لە گوندى (خەزنە)ى سەربە ناحیەى (بەرتەڵە) كە سەربە (قەزاى حەمدانیە)یە تەقینەوەیەك رووى دا لە ئەنجامدا (زیاتر لە 50كەس
كوژراو 200 كەس بریندار و 65 خانوو روخاوە . ئەمە تنها چەند نموونەیەكە لە رۆژانى رابردى ئەم وڵاتە بێ یاسا و پر ملیشایە.  بەشى زۆرى قوربانى یەكان خەڵكى بێتاوان بوون,مرۆڤانێك نەبوون ئاشقى شەر و ئاژاوەبن.هەموو ئەم كارەست و تەقینەوانە حوكمەتى عیراق بە سەرجەم ئەوهیزو لایەنانەى پروپاگەندەى عیراقى فیدراڵ و دیموكراس دەكەن, هەموو كوتلەكانى پەرلمانى عیراقى و هیزەكانى ئەمریكا و هاوپەیمانانى بەرپرسیارى ئەم كارەساتەو رووداوەن,چونكە ئەوان لەم چەند ساڵەى دەسەڵاتدارێتیان جگە لە
-1- بە هێزكردنى فەرهەنگ و كەلتورى و سونەتى دژە بەشەرى و چەوسانەوە و یەكتر قبوڵ نە كردن و خوڵقاندنى ململانێى نا تەندروست, بۆ هێنانەدى ئامانجە كانیان كە بریتى بووە لە كەڵكە كردنى سەرمایە بە هەر ڕێگایەكى ناشەریفانەبێت و بە ئارەزووى خۆیان  سەرمایەى ئەم وڵاتە پەخشان و تەخشانى پێبكەن,كەسیش پێیان نەڵێت پشتى چاوتان برۆیە .لە وڵاتێكدا تەنها ئامانج پارە و  دەسەڵات بێت چۆن ئەو نیشتمان و وڵاتە كاولو وێران نابێت,لە كام شارەى ئەم وڵاتە یاسا مەدەنى و شارەستانییەكان سەر وەربوون لە كاتێكدا زۆرترین سەرمایەى ئەم وڵاتە بە ناوى كۆبوونەوە و كۆنفرنس و كۆنگرە و هەڵبژاردنە جۆراجۆرەكان و سەردان و پێشوازى و پیشانگا و هاتوو ڕۆشتووەكان و....و...هیتد خەرج دەكرێت بەڵام ئەگەر نەتوانێت ئارامى و ئاسایشى هاوڵاتیانبپارێزێت و ژیانى هەژاران و زەحمەتكێشان و كرێكاران لە ڕووى چۆنێتى یەوە بەرەو باشتر بڕوات.چۆن هاوڵاتییان بتوانن ببنەهاوكارو دۆستى  حكومەت لە بە هیز كردنى ئارامى و ئاسایش لە وڵاتدا.لەم كاتەدا وێڕاى مەحكوم كردنى ئەم كردەوەیە تیرۆرستى یانە و شەرمەزار كردنیان,پێویستە لە سەر تاكى هاوڵاتى ئەم وڵاتە بە خۆداچونەوەیەك بكات,بۆ زیاتر چاودێرى كردنى بە جۆرى  بەڕێوەبردنى ئەم دەسەڵاتە,فشارەكانى زیاتر یەكگرتووتر بكات بۆ سەر حكومەت بۆ ئەوەى زیاتر ئەم وڵاتە پەلكێش نەكرێت,بەرەو تاریكستانى كوشتارو ئاوارەیى...و...هیتد لەمە زیاتر سەرمایەى ئەم وڵاتە بە فیڕۆنەچێ و ڕەوتى گەندەڵى نەك دامودازگا دەوڵەتى یەكان بەڵكو كۆمەڵگاش لووش نەدەدات و تێكى نەڕوخێنێت,لەوەى ئەمرۆ زیاتر دەروونى تاكەكانى تێك نەشكێت.
ئەم تێ كۆشانە بە مرۆڤانێك دەكرێت جیا لە مرۆڤ دۆستى و تەبابوونى مرۆڤەكان ئامانجى ترى نەبێت ,فەلسەفەى مرۆڤ پەروەرى گەشە پێبدات لە هەر جێگایەك كە ژیانى تێدا دەگوزەرێنێت .بە كردار هەنگاو بندرێ بۆ چەسپاندنى یاساى  شارەستانى و مەدەنى و دیموكراسى هەنگاو بندرێ بۆ چەسپاندنى عەدالەتى كۆمەڵایەتى لە كۆمەڵگا دا بە ئەوەى هەموو هاووڵاتێك  بە یەكسانى بەهەرەمەندبێ لە سەرمایەى ماددى و مەعنەوى داهاتووى ئەم وڵاتە پر سامانى سروشتى و كانزایى ..... هیتد
14/8/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە