ئاڵای کوردستان نیشانه ی سه ر شۆڕیه

Friday, 23/04/2010, 12:00

2657 بینراوە


له ڕۆژی دامه زرانی حکومه تی ده وڵه تی کوردستان ناوبراو به کۆماری کوردستان جاده کانی شاری مه هاباد به ئاڵایه ک ڕازاندرایه وه که پێکهاتبوو له ڕه نگی سه وز و سور و سپی له ناوه ڕاستیشیدا ڕۆژێکی تریسکه دار داندرا بوو ، تا ئیمڕۆش وه به تایبه تی له کوردستانی ڕۆژهه ڵات وه ڕۆژئاوا به ئاڵای سه رتاسه ری کوردستان ده ناسرێ ـ

زۆر به داخه وه که ده ستنیشانکردنی ئه م ئاڵایه له لایه ن پێشه واکان له ئه نجامی هه ستکردن به که می بوو به رامبه ر به فارس وه هه روه ها ئینتیهازیه ت و خۆپه رستیشی تێدا به دی ده کرێ ـ به داخه وه دوای ڕوخانی کۆماره که ش وه له لایه ن که سانی نه فامه وه ئاڵاکه کرا به سیمبۆڵی کوردایه تی ـ

دوای جه نگی یه که می جیهانی بۆ شایه کی سیاسی و سه ربازی هه بوو له م ناوچه یه که به وڵاتی فارس ده ناسرا، ڕه زا شا که ئه و کاته سه ربازێکی ئاسایی بوو له ناو له شکری ئێران هه لو مه رجه که ی قۆزته وه هێرشی کرده سه ر تاران وه به یارمه تی ئینگلیزه کان خۆی کرد به شاهه نشا، وه له به ر ئه وه ی که ڕه زا شا هیچ ڕه گێکی ڕه سه نی نه بوو وه هه ستی به که می ده کرد به رامبه ر خانه دانه کانی ئێران هه ر بۆیه ش ڕه چه ڵه کی خۆی توانده وه له ناو ڕه گی ئاری و وڵاته که ی ناو نا ئێران، بۆ دیاری کردنی ئاڵه که شیان چه ند مێژووناسی به ریتانی هێنا بۆ سه ر ته ختی جه مشید و ئه وانیش درووشمێکی کۆنیان له ته ختی جه مشید به دی کرد که بریتی بوو له شێر و خورشید ئیتر له ڕێگای هه ڵبژاردنی ڕه نگ و درووشمه وه هه وڵدرا که ئێرانی کۆن و نوێ لێکبدرێته وه وه هه موو فارسێک به ڕه سه ن له قه له م بدرێ و ڕه زاشاش شه رعیه تی شاهه نشایه تی پێبدرێ ـ

ئاڵایه ک بۆ شاهه نشایه تی ئێران درووست کرا که بریتی بوو له سێ ڕه نگ، سه وز له سه ره وه ناوه ڕاسته که ی سپی و له ژێره وه ش سوور له ناوه ڕاسته که شی به سه ر ڕه نگه سپیه که وه شێرێکی شمشێر به ده ست له به ر ده م ڕۆژێکی تریسکه دار واستابوو، دوای ڕووخانی شای گۆڕ به گۆڕ له لایه ن خومه ینیه وه ڕه نگه کانی ئاڵاکه وه ک خۆی هێشترایه وه به ڵام له شونێ شێر و خورشیده که وشه ی ئه ڵڵا به شێوه یه کی ئه بستراکت نووسراـ

ساڵی چله کان که حکومه تی کوردستان دامه زرا وه دوای ڕووخانی ئه وجا ناوندرا کۆماری مه هاباد ﴿ که هه ر چه ند ئه وکاته له هیچ شوێنێک نه باسی کۆمار کرابوو وه ناوی مه هابد هاتبوو ﴾ سه رانی حکومه ته که بریتی بوون له شه هیدی پێشه وا وه برا و ئامۆزاکانی که به هیچ شێوه یه ک نه یانده ویست له ئێران بپچڕێن هه رگیز داوای کۆمارێکی سه ربه خۆییان نه کرد به ڵکو هه وڵی خودموختاریان ده دا بۆ کوردستانی ژێر ده ستی ئێران وه هه ر بۆیه ش هه مان ڕه نگی ئاڵای ئێرانیان دیاری کرد به س به هه ڵگه ڕاوه یی وه شێره که شیان لابرد و ڕۆژه تریسکه داره که له سه ر په ڵه سپیه که ی ناوه ڕاست مایه وه وه کردیان به ئاڵای کوردستان ـ

سه دری قازی که ئامۆزای پێشه وا بوو پایه ی ژه نڕاڵی له حکومه ته که پێدرابوو که هه رچه ند له هه موو ژیانیشی سه ربازی نه کردبوو وه کابرایه کی زۆر لێناهاتوو وه ترسنۆک و خۆپه رست بوو، دوای ڕووخانی حکومه ته که سه دری قازی خۆی گه یانده تاران وه هه وڵی ده دا له وێ مه حکه مه بکرێن وه نه یان به نه به ر ده م دادگای عه سکه ری، چونکه ئاشکرا بوو ئه گه ر له تاران محاکه مه کرابان ئه وا نوخستوه زیری ئه و کاته پشتی ده گرتن و ئازاد ده کران، به ڵام هێزه ئه قلیمی و جیهانیه کان پێیان باش بوو که سه رانی حکومه ته که له ناوببردرێن تاوه کوو ئازه ر بیجان ده رسێک وه ربگرن و ماخولانی کۆمه نیستیه ت و سۆڤێت په رستی له مێشکیان بچێته ده ره وه ـ دوای خۆ به ده سته وه دانی پێشه وا سه رکرده کان بردرانه دادگا وه یه کێ له تۆمه ته کان که خرا پاڵیان گۆڕانی ئاڵای ئێران بوو، ئاڵایه کی کوردستانیان خسته به ر ده می سه دری قازی وه داوای پاکانه یان لێکرد ئه ویش گووتی:

﴿ ئێمه به هیچ شێوه یه ک نا ڕێزیمان به رامبه ر ئاڵای ئێران نه کردووه، فه رموو خۆتان سه یری بکه ن هه مان ڕه نگ وه هه مان خورشیدی ئێرانی به سه ره وه یه ﴾

برای پێشه وا ش که ئه و کاته نائیب بوو له شورای ئێران، به نووخست وه زیری ڕاگه یاندبوو:

﴿ ئێمه ی کورد ده مانه وێ له ڕوانگه ی ده ستووری ئێرانه وه خود موختاریمان هه بێ له شێوه ی ولایه تێکی سه ر به ئێران، وه هه موو ولایه تێکیش خاوه نی ئاڵای خۆیه تی، هه ر بۆیه ش ئێمه ئاڵایه کمان دیاری کرد بۆ خۆمان، وه به هیچ شێوه یه ک سووکایه تیمان به ئاڵای ئێران نه کردووه به ڵخو به پێچه وانه وه ئێمه ته نها ڕه نگی سه وز و سووره کانمان سه راو بن کردووه که ئه مه ش نیشانه ی ڕێزلێنانه چونکه له ڕێگه ی ئه م ئاڵوگۆڕه وه نیشانمان داوه که ئێمه ی کورد ژێرنشینی ئێرانین ﴾

له چاوپێکه وتنێکی تردا براکه ی پێشه وا گووتی:

﴿ ئێمه شه ره فی ئاریه تمان هه ڵگرته وه که ئه ویش له ڕێگه ی دیاری کردنی خشورشید ﴿ ڕۆژ ﴾ له سه ر ئاڵاکه مان، به ڵام جوامێری و قاره مانیه تیمان بۆ سه رتاسه ری گه لی ئێران هێشته وه له ڕێگه ی شێره شمشێر به ده سته که وه ﴾

به داخه وه پێشه وا و خزمه کانی له مه یدانی چوار چرا له سێداره دران و سڕه کانیان برده ناو گله وه، وه ئاڵاکه ش بڵاوه ی پێکرا که هه رچه ند تا چه ند ساڵێک نه ده زاندرا خوڕشیده که ی سه ری چه ند تریسکه ی لێده بێته وه وه هه ر که سه و به جۆرێک وێنه ی ڕۆژه که یان ده کێشا، زۆر دره نگ درک به م هه ڵه یه کرا ئه وجا تریسکه کان دیاری کران به بیست و یه ک دانه وه ک ڕێکه وتی جه ژنی نه ورۆز، که هه رچه ند به داخه وه جه ژنی نه ورۆژیش جه ژنی ڕزگاری میلله تی کورد نیه به ڵکو به پێچه وانه وه ساڵڕۆژی ڕووخانی میرێکی کورده له لایه ن فارسه وه ـ

جا ئێمه ی کورد تا که ی په یوه ستی بیری شۆفێنی فارسی بین وه ئاڵای شه رمه زاری سه ر شۆڕی به ئاڵای کوردستانێک بناسین که هه زاره ها شه هیدی بۆ ڕزگاری داوه ـ بۆ له سه ده ی بیست و یه که م هه وڵ نه ده ین ئاڵایه ک بۆ کوردستان دابنێین که ڕه گوو ڕیشه ی کورد و کوردستانی تێدا به دی بکرێ و لایه قیش بێ به جۆری ژیانی مۆدێرنی ئه م سه ده یه ـ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە