كۆنە جاشێك دەكرێت بەبەڕێوبەرى ناحیەى تەقتەق یەكێتى دەیەوێت خەڵكى تەقتەق چەواشە بكات

Monday, 01/03/2010, 12:00

1454 بینراوە


دواى ئەوەى خەڵكێكى زۆرى ناحیەى تەقتەق ناڕەزاییان دەربڕى لەبەرامبەر خراپى بەڕێوبەرى ناحیەى تەقتەق (كاكەخان نێرالدین) و داواى گۆڕینیان كرد بەرپرسانى یەكێتى هەر كەسەو لەڕێگاى خۆیەوە كەوتە دیارى كردنى كەسێك بۆ ئەو شوێنە چەند كەسێكیان دیارى كرد تاكوو هەڵیان بسەنگێنن لەنێوان كوتلەى تاڵەبانى و كۆسرەت رەسوڵ عەلى دواجار لەلایەن كوتلەى كۆسرەت یەكێك لەلایەن نەوزاد كاكەڕەشى گەورە گەندەڵ و دزى تەقتەق كەدەیان دۆسیەى لەسەرە لەچاودێرى دارایى و هەربۆیە لەهەڵبژاردنى مەڵبەندەكان شكستى هێنا (فاتیح حسێن) دیارى كرا گوایە ئەوە كەسێكى بەتوانایە لەكاتێكدا تاكوو بودجەى كوردستان زۆر نەبوو بوو دزى بكات خەریكى گاوانى و كشتوكاڵ بوو دواى بەقبوڵ خاێ لەكۆلیجى یاسا زانكۆى كۆیە وەرگیرا سەرەڕاى ئەوەى بەر لەڕاپەڕینى 1991 جاش بووە نەك هەر تواناى بەڕێوبەرى ناحیەى نیە نازانێت كتابێكى رەسمى بكات سەد خۆزگە بە كاكەخان نێرالدین یەكێتى ئەوەى كردووتە دیارى یادى راپەڕین خەڵكى پێ چەواشە دەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە