هەرگیز بڕوا بەم سینارێۆو شانۆگەریەی ده‌ستگا پیاو کوژه‌کانی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ مه‌که‌ن

Monday, 10/05/2010, 12:00

1633 بینراوە


هەرگیز بڕوا بەم سینارێۆو شانۆگەریەی ده‌ستگا پیاو کوژه‌کانی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ مه‌که‌ن

سۆرانی مامە حەمە:

وەك ئاگادارن لە دوای ڕفاندنی قوتابی و ڕۆژنامە نوس کاکە زەدەشت عوسمان و دواتریش تیرۆرکردنی لە لایەن دەزگای بەدناوی پاراستنی پارتیەوە بە شێوازێکی زۆر نامەردانە جگە لەبەرەی ئازادیخوازن و ڕۆشنبیرو کەسایەتیە سەر بەخۆکان و قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆو سەرجەم خەڵکی ستەمدیدەو ناڕازی کوردستان سەرانی هەردو بنەماڵەی دەسەڵاتدار ڕاگەیاندنە چەواشەکانیان تا دو ڕۆژیش لەمەو بەر باسی ڕوداوی فڕاندن و تیرۆرکردنی زەردەشت عوسمانیان نەکرد بەڵام دواتر کە زانیان شەقامی کوردی بەجارێ خرۆشاوه‌و ناڕەزایەتی هەمو کوچەو کۆڵانێکی ئەم کوردستانەو دنیای دەرەوەشی گرتۆتەوە ئەوجا سەرانی ئەم دەسەڵاتە بۆگەنە کەوتونەتە منگە منگ و یەکەمجار مەسعود بڕیارێکی درۆینەی دەر کردوە کە گوایە فەرمانی دەرکردوە لیژنەی لێکۆڵینەوە پێكبهێنن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران وەك سەدان لیژنەی درۆینەی تر کە لەڕابوردو فەرمانی لەسەرداوەو تا ئێستاش هیچ کام لەو لیژنانە بچوکترین کارێکی نەکردوەو تەنها بۆ خافڵاندنی ڕای گشتی کوردستان بوە نمونەش لیژنەی بە سزا گەیاندنی جاش و ئەنفال چیەکان . تا مەسعود لە ترسان بڕیاری بەناو لیژنەی لێکۆڵینەوەی دەر نەکرد هیچ کام لە ڕاگەیاندنەکانی پارتی نەیان وێرا لەبارەی تیرۆرکردنی زەردەشت عوسمان بە دو دێڕیش باس لە ڕوداوەکە بکەن ئەوەش ئەوە ئەسەلمێنی کە سەرجەم پارتی و ئەندام و ڕاگەیاندنەکانیان سور ئەیانزانی ئەو تیرۆری زەردەشت عوسمان دەستی ڕەشی پارتیە. بۆیە دوای ڕاگەیاندنی ئەوەی مەسعود بڕیاری داوە لیژنەی لێکۆڵینەوە پێك بهێنرێ جاش قەڵەم و ماستاوچیەکانیان تازە بە تازە هاتون باس لە ڕوداوەکە ئەکەن و فرمێسکی تیمساحی بۆ زەردەشت عوسمان ئەڕێژن و لە نوسینو بابەتەکانیان کە سایتو درۆنامەو ماڵپەڕەکانی سەر بەخۆیان پێ پڕ کردوە دیارە دەیانەوێ تاوانەکە بخەنە ئەستۆی ئیسلامیەکان یان باندی تیرۆریستی دەرەوەی هەرێم . لە لایەکی ترەوە سەرانی جەلالیش کەوتونە خۆ بۆ پەردە پۆش کردنی تاوانەکە یەکەم جار بەرهەم ناساڵح وتی سەبارەت بە تیرۆرستان سەرەداوێکمان دەستکەوتوە دواجاریش حاکم قادر شەکرێکی شکاندو وتی ئەو باندەی زەردەشتی تیرۆر کردوە پەیوەندیان بەو باندەوە هەیە کە کوڕەزاکەی شێخ قادری چوێسەیان تیرۆر کردوە ئەگەرچی ئەوە ئەسڵو ئەساسی نیە و بە پێێ زانیاری چەندکەس لەوباندەی کوڕەزاکەی شیخ قادریان کوشت سەر بەوەزارەتی ناوخۆن. هۆی تیرۆرکردنی کوڕەزاکەی شێخ قادریش هەڵەی ئاسایشی یەکێتی و پارتی بوە هەرکام لەئاسایشی پارتی و یەکێتی هەوڵیانداوە لە پەلاماردانی ئەو باندە دەستپێشخەربن و تا بەچالاکی بۆخۆیانی حساب بکەن ئەو هەوڵدانە بوەتە هۆی ئەوەی هێرشەکە کەشف ببێت و ڕزگارکردنی ئەو مێرمنداڵە گەنجە شکست بهێنێ. ئاشکرایە ئەم هەوڵی پەردە پۆشکردنەی یەکێتیش بۆ پارتی کەڵەگایەتی ئەمڕۆی پارتی ئەسەلمێنێ و جەلالیش بە جارێ لاواز بوە بۆیە بە هەمو مەرجەکانی پارتی قایلە . هەر بۆیەشە هاوئاهەنگ سەرانی هەردو دەسەڵات و دەزگا تیرۆریستەکانیان خەریکی داڕشتنی سینارێۆن تا لەو ڕێگەیەوە ناڕەزایەتی شەقامی کوردی کەم بکەنەوە ئێستا دوای ئەوەی مێردمناڵێکی تریان به‌ ناوی مستەفا بەکر لەکەس نەزان فڕاندو دواتر بەرەڵایان کرد لەسلێمانیش کچێکیان فڕاندوە وتائێستا چارەنوسی دیار نیە. نازانرێ کەی و لە کوێ ئازادی ئەکەن یان ئەویش بە سینارێۆیەك ئەکەن چالاکی و بە منەت ۆیمان ئەفرۆشنەوە. پێوسیتە شێخەکانی چوێسە کە ئەو کوڕە گەنجەیان بوە قوربانی منافەسەی ئاسایشی پارتی و یەکێتی داوا بکەن پێداگربن لەسەر ئەوەی بکوژەکان لەشاری سلێمانی و بەبەرچاوی خەڵکی سلێمانیەوە بدرێن لەدار نەك بەناو بیانکەنە زیندانەوەو حوکمیان بدەن

چۆن تیرۆرو تیرۆستان کەسانێکیان هەیە ئامادەن خۆیان بتەقێننەوە بێگومان دەزگای پاراستن و زانیاریش سەروەتو سامانی دزراوی خەڵکیان لەژێر دەستدایەو بەهۆی ئەو پارە زۆرەوە هەموکارێك ئەکەن بە هەمان شێوە کۆمەڵێك گێل و پارە پەرستیان هەیە ئامادەن خۆیان بکەنە قوربانی نیازەگڵاوەکانی سەرانی بنەماڵەی مەسعودو جەلال لە پێناوی دۆلاردا باکیان بەوە نیە بێنە سەر شاشەکانی تەلەفیزۆن و بڵێن ئێمەبوین ئەو تیرۆرو ڕفاندنەمان ئەنجام داوە ئامادەشن چەندین ساڵ لەزینداندا بمێننەوە چونکە لەدەرەوەی زیندان هیچکام لەو پیاوکوژانە ئەو بڕە پارەی دەست ناکەوێ کە دەسەڵات لە پێناو پەردە پۆشکردنی ئەو کوشتو کوشتارە دەیانداتێ و. دواجاریش ئازادیان بکەن. بۆیە تکایە ناڕەزایەتیەکانتان زیاترو زیاتر بکەن ئەمانە واتە سەرانی مافیای کوردی تا لەڕەگەوە هەڵنەکەنرێن و سوکو سەلیم نەکرێن کۆتایی بە کوشتو کوشتاری ڕۆڵەکانمان نایەت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە