دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان بۆ بێ دەنگن

Friday, 01/07/2011, 12:00

1441 بینراوە

ئەندامی دەستەی كارگێڕی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان، حسین كەركوكی سەبارەت بە بێ دەنگی لایەنەكان لەبەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەری پارتەكەی ووتی؛ كاتێك ململانێی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ناوپەرلەمان گەرم بوو، هەر لایەكیان بەشێوازێك دیخواست سەرەنجی گەل بەلای خۆیدا رابكێشێت، پرسی نەتەوەش یەكێكە لەو پرس و شێوازانەی كە هەندێك جار لەلایەنی ئەم لایەنانەوە بۆ سەرەنج راكێشانی جەماوەر دەووروژێندرێت وموزایدەی سیاسی پێوەی دەكەن لەسەر یەكتری. گوایە ئەمیان لەئەوەی تریان نەتەوەیترەو خاوەن لەئەركی نەتەوەیی دەردەكەون، بۆ ئەم مەبەستانەش پرسی كەركوك وهاوشێوەكانی ودەوڵەتی نەتەوەیی و مافی چارەی خۆنوسین ئەو بابەت ودەستەواژە هەژار وبێ دەسەڵاتانەی كە ئەو لایەنانە لەكاتی پێویستدا پەنای بوی دەبەن وبەكاری دێنن. دواترینیان ئەو هەڵایە بوو كەدەسەڵات بەرپای كرد لەكاتی رووداوەكانی 17ی شوباتدا لەكەركوك و ناوچە دابڕاوەكان ودواتر دروستكردنی گروپی" حەمرین" ی لێ كەوتەوە كە گوایە كار دەكەن بۆ گیڕانەوەی ناوچە دابڕاوەكان هەتا حەمرین. دوای ئەمیش ئەو هەڵمەتە بوو كە گۆڕان وهاوپەیمانەكانی لەرێگەی میدیاكانی خۆیان وسێبەرەكانیاوە لەبن ناوی دەوڵەتی نەتەوەییدا دەستیان پێكردووە. دیارە باس كردن لە پرسی نەتەوەیی وكاركردن بەبەرنامەیەكی رێك و پێك بۆ چارەسەركردنی ئەركی هەموو تاكێكی ئەم وڵاتە و پارت ورێكخراوەكانمانەوە پێویستە ببێتە پێوانەیەكی سەرەكی بۆ پێوانی هەركەس ولایەنێك. هەتا كەس نەتوانێت موزادەیە بەسەر ئەم پرسەوە بكات. هەر بۆیە كاتێك باس لەكوردایەتی ونەتەوەییبوون دەكەین پێویستە لەڕوانگەی نەتەوەییەوە سەیری بابەتەكان بكەین وهەڵویست نیشان بدەین نەك لەڕوانگەی بەرژەوەندی تاكەكەس و بنەماڵەیی، پارتەیەتی یاخود پارچەیەكی كوردستانەوە. هەرچی حسین كەركوكییە ووتی؛ پێویستە ئەو بابەتانەی كە هەڵوێستی سەبارەت نیشان دەدەین كاری بۆ بكەین.
ئەندامی دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەدرێژەی لێدوانەكەیدا ووتی؛ لێرەوە رووبەرووی چەند پرسیارێك دەبینەوە، ئەویش ئەوەیە ئایا بەڕاستی دەسەڵات وئۆپۆزسیۆنی ناوپەرلەمان لەهەرێمی كوردستاندا نەتەوەیی بیر دەكەنەوە؟؟ ئایا بەڕاستی بەرژەوەندی نەتەوەییان بەلاوە گرنگە؟ ئایا خوازیاری چارەسەری پرسی كەركوك وناوچە دابڕاوەكانن؟ ئایا خوازیاری دەوڵەتی نەتەوەیین؟ هەروەها چەندین پرسیاری تر.
گومانی تێیدا نییە ئەگەر نەتەوەیی بیربكەنەوە ئەوا پێویستە بیر لە ئێش وئازاری هاوڵاتیانی كورد لەپارچەكانی تری كوردستان بكەنەوە، بزانن كەسەركەوتنی و بن كەوتنی ئەوان راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ئێمە دەبێت، هەروەك چۆن سەركەوتن وبن كەوتنی ئێمەش كاریگەری لەسەر ئەوان دەبێت. هەر بۆیە ئەگەر نەتەوەیی بیربكەنەوە وپرسی نەتەوەییان بەلاوە گرنگ بێت.
پێویستە خاوەنی هەڵوێست بن سەبارەت پارچەكانی تری كوردستانیش نەك تەنیا خۆیان لەبەرامبەر پرسەكانی باشووردا بەرپرس ببینن. كەچی لەم بوارەدا هەڵوێستێك روون وئاشكرا نە لەدەسەڵات ونە لە ئۆپۆزسیۆنی ناوپەرلەمان نابینین بە شێوەیەكی فەرمی. ئەوەتا لە باكووری كوردستان بەئاشكرا حكومەتەكەی ئاكەپە دەنگی گەلی كورد بۆ خۆی دەبات وبەشێوەیەكی نایاسایی مافی ئەندام پەرەلەمانی لەپەرلەمانتاری كوردەوە ودەگرێتەوە كەچی ئەم رێكخستنانە مێشێك میوانیان نییە و دەڵێ ئەم رووداوانە نابینن. هەروەها لەرۆژئاوای كوردستان ماوەی سێ مانگ زیاترە گەل هەستاوەتە سەر پێ بەڵام ئەویش نەدیو دەكەن. لەلایەكی ترەوە ئەگەر دەخوازن پرسی كەركوك وناوچە دابڕاوەكان چارەسەر بكەن یاخود پێتان وایە كە بۆ كورد دەوڵەتی نەتەوەیی پێویستە، بۆچی پێكەوە بەبەرنامەیەكی تۆكمەكاری بۆ ناكەن، ئایا پرسی كەركوك كە ژمارەیەك زۆر نەیاری هەیە، پارتێك یاخود دووان بەتەنیا دەتوانن چارەسەری بكەن، بێگۆمان نەخێر. هەروەها ئەگەر باوەڕتان بەدەوڵەتی نەتەوەیی هەیە، بۆچی بەبەرنامەكاری لەسەر ناكەن، ئایا بۆچی گروپی حەمرین بێ دەنگ بوو، بۆچی لەرووی كردارییەوە پێداویستیەكانی نەتەوەییبوون پێك ناهێنن. ئایا بەم هەڵوێستانە دەتوانن هەتاكەی بژین و سیاسەت بەرێوە ببەن.
كەركوكی ووتی؛ هەر بۆیە مافمان بڵێین بێ دەنگ بوونتان لەبەرامبەر پرسی كورد لەباكوور، رۆژئاواو رۆژهەڵات، هەروەها هەنگاونەنانتان بۆ چارەسەركردنی پرسی كەركوك و ناوچەكانی تر، ئەو گومانەمان لا زیاد دەكات كە نەتەوەیی بیرناكەنەوە، هەڵویست نیشان نادەن وكار ناكەن، ئەگەر نا لەهەر كاتێك زیاتر دەرفەتی ئەوە هەیە بۆچارەسەر ئەم پرسانە بەیەكەوە كار بكەین.

پارتی چارەسەری: دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمان بۆ بێ دەنگن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

کۆمێنت بنووسە