نامەیەكى كراوە بۆ بەرێز وەزیری خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆی سەلاحەدین ى بەڕێز

Saturday, 19/06/2010, 12:00

1562 بینراوە


بەرێزان كەسمان لاریمان لەوەدا نیە یاسا بە شێوەیەكى یەكسان بەسەر هەموو لایەك جێبەجێ بكرێت و بە بێ لەبەر چاو گرتنى واستەو خزم خزمانێ و حیزبایەتى .... هتد ، بەلام ئەوەى جێگاى داخ و دڵگرانى ئێمەیە ئەوەیە كە كۆلێژی زانست بۆتە مۆڵگە و شوێنى تەراتێنى گەندەڵى و بێ ئومێكردنى قوتابیان و خراپ بەكارهێنانى ئەودەسەلاتانەى بە ئەنجومەنى زانكۆ لێژنە زانستیەكان دراوە و هتد ، ئەوەى لەم بابەتە روونى دەكەمەوە ئەمانەى خوارەوەیە و ئەگەر هاتوو بەپیر چاكردنى ئەو كەمو كوریانە هاتن ئەوا بەلێن بێت ئێمەش پەنا نەبەینە بەر هیچ مینبەرێكى راگەیاندن و راستەوخۆ گەندەڵیەكانتا بۆ بنێرین ،ئەمانەى خوارەوە بەشێكى كەمى گەندەڵیەكانى كۆلێژی زانستى زانكۆی سەلاحەدینە د.كوماى راگرى كۆلێژە .

1- فەسڵكردنى 21 قوتابی بەهۆی غیابەوە (ئەمە گلەییمان لێی نیە و بەمەجێك بۆ هەموو خوێن كارێك بێت) دواى ئەوەى ئەو قوتابیانە ناویان بۆ فەسل كردن دەرچوو پاش ماوەیەكى كەم 70% ئەو قوتابیە فەسلكراوانە بە حیلە شەرعی تەوجیهاتى حیزبی كۆمەلێكیان گەراندەوە تەنها ئەوانەیان هێشتەوە كە كورە فەقیر و بێكەس و بێ واستە بوون ، هەر تەنهاش ئەوان بوونە سوتماكى گەندەڵیەكانى كەماڵە سڕە(چونكە د.كمال وەكو مارى سڕ وایە قسەى زمان و دڵى یەك نیە و لە ناكاو پێوەدەدات) ، ئەگەر جەنابیشتان زانیارى زیاترتان دەوێ ئەوا تەنها دوو كەس لەم گەندەڵیە بەر پرسن یەكەمیان كەمالە سڕە كە لاى قوتابیان وتبووى من حەز ناكەم ئێوە فەسڵ بكرێن و لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى زانكۆش تەنها ئەو پێداگیری كردبوو لەسەر ئەوەى كە دەبێ ئەو قوتابیانە فەسڵ بكرێن ، دووەمیشیان م. عبدالرحمن ى بەرپرسی تۆمارە كە كابرایەكى سەرشێتى دوو تەختە نقوستانى كۆلێژی زانستە و بۆتە مەززەى دەستى (قوتابیان) ، لە لای د. ؟؟؟؟؟؟ وتبووى من لە پاراستنى سەرەوە فەرز كراوم و كەسیش حەدیی نیە لام بدات ئەوەى پارتیش نەبێ ئیشی بۆ ناكەم، ئەگەر چی كورد دەڵی قسە یان لە منداڵ ببیستە یان لە شێت كە عەبەى تۆمار هی دووەمیان و راستیش دەكات و ب پێی ئەو زانیاریەى برادەرێكى دێرین كە ئێستا لە بەشێكى ئاژانسى پاراستنە و پێى وتم عەبە لاى خۆمان دەوام دەكات وبەلام كارە نایاساییەكانمان لە رێگەى ئەوەوە ئەنجام دەدەین لە كۆلێژی زانست، هەر ئەم عەبەیەش لەبەر خاتری كچێك كورێكى بە فەسڵ كردن دا ناریدیەوە ماڵەوە ، بۆیە گەر خوازیارى زانینی راستى زیاتر لێژنەیەكەى سەر بەخۆ پێك بێنن بە كارەكانى بەشی تۆماردا بچنەوە ئەوسا دەزانن كۆلێژى زانست تەنها زانستى تیا نیە ئەگەر نا هەموو شتێكە.
2- بەرێزان دواى ئەوەى بە پێشنیارى بەرێزتان فۆرمى هەڵسەنگاندنى وانەى مامۆستاكان بەسەر قوتابیان دابەش كرا هەرزوو گوێمان لە د.كەمالە سڕە بوو كردبوویە پرتەو بۆڵە كە چۆن دەبێ قوتابی مامۆستا هەڵسەنگێنێ ئەمە گەمژەیی وەزیر و سەرۆكى زانكۆیە ئەم شتانە دروست دەكەن و مامۆستا لاى قوتابی بێ هەیبەت دەكەن، بەبێ ئەوەى بزانى ئەمكارە چ ئامانجێكى لە پشتەوەیە ئەم نمونەیەم بۆ ئەوە هێنایەەوە كە كەماڵە سڕە ئەمەى پێ خراپە بەلام ئەو خراپ بەكارهێنانى ئەو دەسەلاتەى پێ خراپ نیە ئەگەر لە دواى ئەنجامدانى ئیمتیحاناتى هەمو ساڵێ كێچ دەكەوێتە كەوڵى و ئیعاز بە مامۆستاكان دەدات كە كە نەكەن یەك پۆینتیش زیاد بكەن و دەستیشتان قورس بكەن بۆ ئەوەى قوتابیانى كۆلێژى علوم قەدرى كۆلێژەكە بگرن (ئەوە بیركردنەوى راگر بێت خوا رەحم بە مامۆستاو موعیدەكان بكات) ، ئەوا ئەمسالیش لای یەكدوو مامۆستا وتویەتى بەهیچ شێوەیەك لێناگەرێم قوتابیەكانى كۆلێژى زانست و سود لە بریارى تەخفیف حاڵە بكەن چونكە قوتابی ئەگەر كەوت با لە هەمووى بكەوێت نەك سێ چوار دەرسی هەبێ و سێ چوارێكیش دەرچێت ، ئەم قسەیەش نەك هەر بەدزی كرویەت بەلكو لەبەر چاوى ژمارەیك قوتابیش دووبارەى كروەتەوە ، جا كەسێك ئەم تێروانینی بێت بەرامبەر قوتابیان بە هەڵسوكەوتە دوژمنكارانە مامەڵە بكات ئاخۆ ئەبێ قوتابی مێشكێكى ساف و قەلەقیەكەوە بچێتە ئەزموونەكان؟؟؟، هەر بۆیەشە سالانە لەهەر یەك لە قۆناغی دوو و سێى بەشی فیزیا و كیمیا و جیولوجی 85% ى قوتابیان دەكەونە دەورى دووهەم و زۆربەشیان دەرناچن ، كەماڵە سرەش بەبێ ئەوەى هیچ حیسابێك بۆ ئەوە بكات كە كورى خەڵك دواى ئەو هەموو خوێندن و ماندوبوونە ئبنجا بەهۆی خراپ بەكار هێنانێكى دەسەلاتێك كە پێى دراوە سالانە قوتابیەكى زۆر بكاتە قوربانى حقد و دڵرەشیەكەى خۆی و ژمارەیەكى زۆى قوتابیان توشی هەناسە ساردى بكات بۆ چەندى دەرەجەیەكى كەم هەر 8 وانە بۆ قوتابی بخاتە دەورى دووەم و دواى ئەویش كەوتن و دووبارەكردنەوە بۆ سالێكى دیكە .
3- خراپ بەكار هێنانى مومتەلەكاتى كۆلێژ یەكێكە لە گەندەڵیەكانى كەمالە سڕە و بە بەر چاوى هەموو قوتابیانى كۆلێژی زانست و حەرەس و فەرمانبەرەكانەوە و رۆژانەش ئەمان بینى كە چۆن كچەكەى كەمالە سەڕە بە مۆنیكاى تابلۆى شینى سەرۆكایەتى زانكۆ دەیان هێنایە ژوورەوە و تا بنەبانیش ئەیانبرد و خۆشی لە دواوە دادەنیشت و وەكو ئەوەى كچی سەدام حوسێنە و نابێ دوو شەقاو بە پێیان بروات و خەنە لەپێى هەڵدەوەرێ و لەوەش سەیرتر ئەوەیە بۆ چوونەوەش لە كاتى دەوام (كە كاركردن بە ئتۆمبێلى حكومى بۆ كارى تایبەت قەدەخەیە) كچەكەى كەمالە سڕە لە بەردەم عەمادەى كۆلێژەوە و سوارى مۆنیكایەكى كولیەى علوم دەبێت و بە ناو ساحەكەى كۆلێژى زانست و بە بەردەم كافتریاشەوە دەردەچێت و ئەیبەنە ماڵەوە (ئەمەیە هەستى نەتەوایەتى مامە كاملە سڕەم) كە سەری زمان و بنى زمانى لە شوێنەگشتیەكان دڵسۆزیە بۆ نیشتیمان و هاوكارى كردنى حكومەتە.
لە كۆتاییدا نامەوێ لەمە زیاتر درێژە بدەمەو بابەتەكان و لەوە زیاتر باسیان لێوە بكەم، هەر وەك و باشیم كرد ئەگەر خۆتان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر ئەو سوێندەى خواردوتانە و بەلێنتان داوە كەمو كوریەكان نەهێڵن ئەو دواى ئەوەى زانیم هەنگاو نراوە لە لای ئێوەوە ئەوا بێگومان بن لەوەى كە چەند گەندەلیەكى زۆر مەترسیدار ماوە لەم شوێنە باسم نەكردووە و ئەگەر بێت و بیزان و خوێنرانیش بیزانن ئەوا بروا ناكەم كە بهێلێ مندالەكانى بچێتە كۆلێژى زانستەوە ، چونكە هەموو ئەو بەلگانەى لەلامن ئەگەر ئیبینن كە چۆن دكتۆرێك بەرامبەر درچواندنێك داواى سێكس لە كچێك دەكات و ...... چۆن كەمالە سرە سەفقەیەكى لێداوە و ..........چۆن لە لێژنەى ئیمتیحانى و بۆردى دەرەجاتەوە دەستكارى نمرەكراوە و قوتابیەكى كەوتوو ناجیح كراوە (چەند سالێك لەمەوبەر ئەم كارە كراوە و بە ئاگادارى كەمالە سڕەوە بووە)، ئەمەو چەندیین گەندەڵى دیكەوە كراوە بۆیە جەنابی وەزیرى و سەرۆكى زانكۆ جارێ بەر لە هەموو شتێك بۆ رێگرى لە گەندەڵیەكانى د.كەمالە سڕەو باندەكەیەوە رێگەى پێمەدەن بریارى تغیر حالە جێبەحێ بكات و بریارى تەخفیف حالەى بەسەردا بسەپێنن چونكە دایناوە بۆ ئەم ساڵ كە دوا سالیتى لە راگرایەتى زۆرترین رێژە بەوێنی و ئەمەش خودى عەبدولرحمانى تۆمار لاى د.هێرشى سەرۆك بەشی ماتمایك گوتبووى كە كەمالە سرە بەتەماى ئەو شتەیە و ئینجا دواى ئەمەش لێژنەى ئەزمونەكان دووبارە چاوى پێدا بخشێنرێتەوە چونكە ئەو شوێنە كارەساتى تێدا روو دەدات داهاتووى سالێكى تێدا دەبێتە قوربانى ئیهمالیەكانى مامۆستاكان .
هەر بۆزانیاریشتان زۆرترین رێژى قوتابی كە كۆلێژیان جێ هێشتبێ لە كۆلێژى زانستە بۆ ئەمەش دەتوانن داتا ورگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە