ڕوونكردنەوەیەك بۆ پارێزگارى هەولێر(گەڕەكى ژیان گەڕەكى بێ نازەكان)

Friday, 21/08/2009, 12:00

1717 بینراوە


ماوەى زیاتر لە چوار ساڵە گەڕەكى ژیان ئاوەدان بۆتەوەو خەلكى تێدا دەژی كەچی ئەگەر ماوەى چەند ڕۆژێك لەم گەڕەكە بژی تۆزو خۆل هەراسانت دەكات ئەویش لەبەر نەبوونى ڕێگاو بان و خزمەتگوزارى پێویست ، كەچی چەندین گەڕەكى تر كە زۆر لە دواى گەڕەكى ژیان ئاوەدان بوونەتەوە بەڵام هەموو خزمەتگوزاریەكى بۆ هاتووە وەكو عەرەب دەڵێت (الكیل بمكیالین) بۆچی ؟ دیارە هۆكانى دیارە گەڕەكى ژیان گەڕەكێكى تاڕادەیەك هەژار نشینە خەلكەكەى زۆربەى كاسبە یان فەرمانبەرە داهاتی دیاریكراوە خانووەكانى ئەم گەڕەكە بەزۆرى بە نیوەچڵى تەواو كراوە ،مەنسولی گەورەى پارتى تیا نیە جگە لە دوو سێ تڕە مەنسول نەبێت كەكەس حیسابی هیچیان بۆ ناكات و جەماعەتى ئەشهەدو بیللان ئیشیان پێ نەماون، هەرچەندە ئەم زەویەكانى ئەم گەڕەكە دابەشكراون بەسەر ئەندام و كادرانى پارتی كەچی خەلكی ئەم گەڕەكە بەزۆرى هەواداری یەكێتى و گۆڕانن ئەوەش یەك لە هۆكارەكانى نەبوونى خزمەتگوزارى پێویستە لەم گەڕەكە ، ئێمە هیوادارین پارتی دەرسی لەم شكستە گەورەیەى وەرگرتبێ و واز لە فەرق و جیاوازى بێنێ ئەگینا شكستی زۆر لەوە گەورەتر بەڕێوەیە ، نەوزاد هادی با بەویژدانەوە تەماشاى گەڕەكى شارەوانى مامۆستایان ، بەختیارى ، عینكاوە، ...هتد بكات و ئینجا ویژدانى هەندێك بجولێت و كار بۆ ئەم گەڕەكە بێ نازە بكات لە زستانان دەبێت تەراكتۆرمان هەبێت تا لە قوڕنەچەقین لە هاوینیشدا تۆزو خۆل هەراسانی كردوین جگە لەوەى ئاوەكەش زۆر جار بە پارە دەكرین . هیوادارین چی تر پەنا نەبەینە بەر نووسین لە میدیاكان و هەندێك ویژدانتان بجولێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە