شانۆیەكی سیاسیی تاریك و سێ ئۆپۆزیسیۆنی نابینا

Friday, 03/06/2011, 12:00

1407 بینراوە


هەڵەی سیاسی وەك ژەنگی ئاوینە وایە .پاك نابێته‌وه‌، هەمیشە وەك پەڵه‌یه‌ک بە ڕوویەوە دیارە.
لە دۆزە سیاسییەكان وقۆناغە میژووییەكاندا هەندی دەستەواژە، یان ووشە زمانیان دەپژێت و دەبێتە پیناسەی دیاردەی قۆناغێكی میژوویی . تا ساڵی 1975 ئاشبەتاڵە چاوشۆڕەكەی مەلا .ووشەی ئاشبەتاڵ وەك دەستەواژەیەكی سیاسیی بۆ شكستی سیاسیی بەكار نەدەهات. تا جەلال 1966 نەبوو بە چاش . ژماری 66 نەبوو بەپیناسەی قۆناغیكی میژوویی. 31 ئاب لەجیهاندا ڕۆژێكی ئاسایی مانگێكە، كەچی لای كورد پیناسەیە بۆقۆناغیكی پیسی سیاسیی.
تاوه‌کو گۆرباشۆف ریفۆرمەكەی نەكرد ووشەی (پیرۆستۆریكا) نەبوو بە ووشەیەكی سیاسیی نیودەوڵەتی. (مارشاڵ) ناوی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكی لە دوای جەنگی جیهانی دووهم پلانیكی بۆ دروستكردنەوەی ئەوروپا دارشت. لە دوای ئەودیرۆكە، ووشەی(مارشاڵ پلان) بوو بە پێناسەی یارمەتی دەرەكی بنیاتنانی ووڵاتیكی داتەپیوو.
ئەگەرلە پشت ئاشبەتاڵ وشكستە سیاسییەكانی بزوتنەوەی كوردی ولە پیش 30 ساڵ لەمەوبەر پابەندبووبێت بەپارسەنگی شەری سارد وتوندڕەوەیی ناسیونالیستی فاشی عەرەب، فارس و تورك .ئەوە شكستییە سیاسیی وئاشبەتاڵەكانی دوای ئەو دیرۆكە پابەندە بە مۆڕاڵ و ئاوزانی پریمتیفی سیاسی كوردی و ڕەوشت و مۆڕاڵی (ڕۆشنبیرانی كورد).

ئاشبەتاڵێكی خشكەیی
(سیاسەت، كلتور، ڕۆشنبیری) لەیەك جەستەدا كۆبوونەتەوە، ئەویش جەستەی هزری كۆمەڵگایە.
لەشی سیاسی هەركۆمەڵگایەك لە سەرهێزی ئەم سێ كۆچكەیە سەقامگیربووە.
جوانترین و بە پێزترین و بەكەڵكترین بەشی لەشی سیاسیی هزری كۆمەڵگا ئۆپۆزیسوینە.
پاكترین ئۆپۆزیسوین. ئۆپۆزیسونی شەقامە، چونكە پیكهاتەی گشت تۆیژ و چینەكانی كۆمەڵە. پیسترین ڕۆشنبیر ڕۆشنبیری دەوری دەسەڵاتە.
سەرچاوەی هێزی ئۆپۆزیسۆین هوشیاریی و جەربەزەی ڕۆشنبیرانە بە هەمووڕەهندە جوداكانی هزریەوە
هەرهێزی ئۆپۆزیسوینە كەسیاسەت كولتور وڕۆشنبیردەخاتە ژێر پرسیار ویستی سەردەمەوە .
پەیوەندی نێوان هێزی ڕۆشنبیری وهێزی(ئۆپۆزیسوین) دیالۆگی سەردەمە. ئەم دوو هێزە دووجەستەن لە نێویەك تەوەردا گەشە دەكه‌ن. بونیادی ئایندەی لە سەربونیاد دەدرێ.
لە لۆژیكی ژیان وپراكتیزەكردنی ئەو پەیوەندیە لەكۆمەڵگای هوشیاردا.بڕواهینانەبەئەنجامی دیالۆگ وەك ئەنجامی هاوكیەشەیەكی ماتماتیكی. یانی (زانستی) بەچمكە سۆسۆلۆگی و ئۆكۆنومی و پۆلوتیلۆگیەكەیەوە.
مەرج نیە هەمیشە ئەنجامی (پۆزەتیف) دیالۆگی نێوان ئۆپۆزیسوین ودەسەڵات ئایندەی پۆزیتیف مسۆگەربكات.مەرج نییە هەمیشە ئەنجامی نێگیتیف كارەسات دروست بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیگیتیف وپۆزیتیف دووجەمسەری هاوكیشەی ماتماتیكی ژیان دروست دەكەن كەواتە هەردوكیان بوونیان هەیە. بۆ ئه‌مه‌ بۆنیشیان هەیە كەواتە ڕۆڵیشیان دەبێ لەهەندی جاردا ئەنجامی(نێگیتیف) ڕۆڵێكی پۆزیتیف بە ئایندەی كۆمەڵ دەگەینی. یانی(نێگیتیف) ڕابەرایەتیی كۆمەڵ دەكات بەرەو ئایندەیەكی (پۆزەتیف).
سروشتی ژیان وایە گرفت وئەرك وپیداویستیەكانی مرۆڤ لە هەڵچوون وداچووندایە. سیستەمی ژیانی مرۆڤ هەمیشە لەبەگژاچون(كۆنفلیك) دایە لە لۆژیكی فیزیكی كۆمەڵگادا ئەنجام دەبێت جوودابێت.
فەلسەفەی ژیانی مرۆڤ گەیشتنە بە ئایندەیەكی پۆزەتیف.كاتیكیش نیگیتیف دەچیتە كەنارەوە كە پۆزەتیف بتوانی جیی بگرێتەوە. پڕۆسیسی جیگۆڕكێ لە نیوان نیگیتیف وپۆزیتیفدا لە توانا و هوشیاریی تاكی كۆمەڵە بە بازووری هزرێكی هوشیاریی و جەربەزەریەوە بەندە. زووربەی زۆری سەركردە دیموكراتی و سوسیالسیتەكانی ئەڵمان قوتابی ڕۆسۆ .فیختە و هیگل بوون. لە سەر باكگراوندی ڕۆشنبیریی وكۆمەڵایەتی كەسانی شۆرشگیر بڕوایان بە شۆڕشیكی ڕادیكاڵ هەبوو بۆ ڕزگاربوونی نەتەوەی ئەڵمان لە قەیرانی سیاسی .
1. هیزی ڕادیكاڵی جەستەی و چەك
2. هێزی ڕادیكاڵی ڕۆشنبیریی
لە ساڵی 1807و1808 (فیشتە) كۆمەڵێ وتاری بە نرخی ڕادیكاڵی بڵاوكردەوە، كە تیدا دژی دەسەڵاتی كۆمەڵی چین وخیزانی دەسەڵاتدار بوو هەروەك ڕۆسۆ داوای ئەوەی دەكرد نەوەی نۆی ئەڵمان، كە رۆحی ئایندەی نەتەوەی ئەڵمانن خزمەت بكرێن. ئەمه‌ش بە یەكی لە نامە و پەیامە روحی و ڕەوشتییەكانی نەتەوەی ئەلمان دەژمیرێ.+1
باشووری كوردستان بەتایبەتی سلیمانی لە سەرەتادا شەقام زۆر ڕادیكاڵانە ڕاپەڕی ئەوەی ئاشبەڵی پیكردن ئۆپۆزیسونی ترسنوك و ئەو نووسەرانە بوون، كە لە ئەورپاوە گەرانەوە ئەوانەی سیوچی مۆڕاڵیان بە دەست دەسەڵاتەوەیە. چۆن گەرەكیان بێت لێان دەخوڕن.
لە 25=01 تا 11=02=2011 میسرییەكان توانیان پیسترین دەسەڵات بڕومێنن قوربانی ئەو شۆرشە مەزنە (846) كوژراو شەش هەزار بریندار.بۆچی ڕۆشنبیرانی میسری نەبوون بەڕیبینی ڕاپەڕیوەكان.ئەوە هێزی شەقی شەقام بوو سەرۆكی میسری بەدادگا گەیاند نەك دیالۆكی سیاسیی نیوان ئۆپۆزیسونی دەسەڵاتی مافیای میسری. جه‌مال عه‌بد  که‌ سەرۆكی تۆڕی عەرەبییه‌ بۆ زانستی مافی مرۆڤ ووتی (ئەگەر خەڵك هوشیار نەبێت دادوەری بوونی نیە)+2
نەوەی نۆی بێئایندەی كورد كە ڕاپەری بەرامبەر بە دەسەڵاتیك بەدرێژایی نیو سەدەیە مرۆڤی كورد دەكوژێت . بە ئاشكرا ماوەی چەند ساڵە سامانی نەوەكانی داهاتوو تاڵان دەكات.ئەو نووسەرانەی بوونە هۆی ساردبوونەوەی توڕەبونی شەقام. نووسەرانی دەوری دەسەڵاتن پیسن. خائینن:
مه‌سعود بەرزانی رای وایه‌ که‌ (هه‌موو نووسه‌ر و رۆشنبیرانی کورد، هێنده‌ سووکن به‌ پاره‌ ده‌توانیت بیانکڕیت)
مەلا مستەفاش پێی وایه‌ که‌ سۆرانی قونده‌رن، چونکه‌ له‌ سه‌رده‌می به‌رانیشدا نمونه‌ی وه‌کو ئاری هەرسینی زۆر له‌ ده‌وری بوون. ئاری هه‌رسینیش لە شەوی 13 /14 -5 2011 لە شاشەی تەلەفزوینی (KNN) ئەم قسەیه‌ی مه‌لا مسته‌فای ده‌مڕاست کرده‌وه‌، به‌ڵام به‌ سه‌ر خۆی و ئه‌وانه‌دا، که‌ له‌ ناو پارتیی و ده‌زگای پاراستن کار ده‌که‌ن.

شانۆیەكی تاریك و (3) ئۆپۆزیسوینی نابینا
ڕووناكی شانوی سیاسیی باشوری كوردستان سویچه‌که‌ی بەدەست جەلالی و مەلایەوە. كاتیك ئەو شانۆیە ڕوناك دەكەنەوە كە تەنیاهونەرمەندانێك نمایشی دەقیكی تیدابكەن كەخزمەت بەبەرژەوەندی سیاسی ئەوان بگەینی.چۆن هەموو دەقێك ئەركێكی خۆی هەیە ئاواش هەموونوسەریك لە قۆناغە میژوویەكاندا ئەركیكی تایبەتی لەسەرشانە.لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا (یەكگرتووی ئیسلامی,كۆمەڵی ئیسلامی.گۆڕان)دەچنە سەرمێزی دیلۆگ لەتەك دەسەڵاتیكدا كەهیچ بەهایەكی بۆ مرۆڤی كورد دانانینی.چۆن لە زانستی سەربازیدا هونەری (اركان)هەیە لە دیالۆگی سیاسیشدا هونەری دبلوماسی ودیالۆگ هەیە. دووخاڵی زۆرگرنگ لە دیالۆگدا دەبێت ره‌چاو بكرێت.(فاكتەری دیالۆگ .ئامانجی دیالۆگ)
تا شەقام ڕانەپەڕی دەسەڵات نرخی بۆ داخوازییەكانی ئۆپۆزسوین نەبوو. یانی نە بڕوای بەدیالۆگێك هەبوو نە ڕێزی لە ئۆپۆزیسوین دەگرت.ئەوە شەقی شەقام بوو قورسایی بە ئۆپۆزیسوین بەخشی.بەپیچەوانەوە تا نووسینی ئەم ووتارەش دەسەڵات سوكایەتی بە ئۆپۆزیسوین وئازادیی تاكی كۆمەڵەوە دەكات (نانبرینی ئۆپۆزیسون.گرتن وئەشكەنجەدان وهەرەشە لە ڕۆژنامەنووسان) ئەمە فاكتەری دیالۆگە.ئامانجی دیالۆگ ئەگەر ئازادیی تاك و پیادەكردنی دەسەڵاتی یاسای وقەدەغەكردنی دزینی سامانی نیشتمان وتەسككردنەوەی دەسەڵاتی خیزان وكۆمەڵی شتی عەنتیكەی تر بێت ئەوە دەسەڵات هیچ كام لەو داخوازیانە پەسەند ناكات بۆ؟ چونكە ئەو داخوازیانە یانی كوشتنی دەسەڵات. یەكیك لە ئەركە گرنگەكانی هەردوولایەنی دیالۆگ ناسینی كەسایەتی سیاسی و مۆرالیانە.كەسایەتی سیاسی و مۆراڵی هەر سیاسیەك لە میژوودایە، نەك لەسەر مێزی گفتوگۆ. ئیستا بە پراكتیك تەنیا پارتی لە باشوری كوردستاندا حكوم دەكات نەك یەكیتی . یەكیتی ڕۆڵی (پاشكوی) سیاسیەتی پارتی دەبینی نەك خاوەن دەنگیكی رەسەن وجودا دەرەوەی پارتی. بۆیە جەختكردن لەسەر خویندنەوەی میژووی سیاسی خێڵی بەرزانی ومورالیان .پێش دانیشتن پیویستیە.

چۆن هیچ كردارێك لەدەرەوەی سنوری هوشیاری مرۆڤەوە نیە ئاواش هیچ دۆزێكی سیاسی لە دەرەوەی مۆراڵی دەسەڵاتی سیاسیەوە نییە. ئەو سیستەمە پیسەی ئەودووخیزانە پیادەی دەكەن ئەوە ڕەنگدانەوەی مۆراڵیانە.ئاسانە خوینی جەستەی مرۆڤێك بگۆڕدرێ لێ زۆر زەحمەتە مۆراڵی مرۆڤ بگۆڕدرێ .
لەدوای مامۆستا جمال نەبەزەوە دەتوانری كاك نەوشیرەوان بەباشترین وخۆندەوارترین نووسەری سیاسی دابنین.چ بە پراكتیك و چ بە نووسین زۆر ئاگای لە دانوساندنی نیوانی لایەنە دژە كوردیەكان و رژیمی عیراقەوە لەمبارەیشەوە پەرتووكیكی نووسیوە.لەوتەیەكدا دەلێت لەكاتی هەلبژاردنی مەسعودبەسەرۆكی هەریم راڤە لەسەر جیگرێك كرا. مەسعود ووتبوی من جیگرم ناوێت . كاك نەوشیرەوان پیوتبوو (بۆچی تۆ خوایت جیگرت نەبێـت) مەسعود سەرۆكی خیڵە و كولتوری خیڵ پیادە دەكات.بۆیە(ئۆپۆزیسونی سێ قۆڵی) بەدەستی بەتاڵ دەگەرینەوە .هەڵەیەكی سیاسی گەورە تومار دەكەن.

هەڵەی سیاسی وەك ژەنگی ئاوینەوایەو.پاكبوونەوەی نیە.هەمیشە وەك پەڵەبەڕوویەوە دیارە
Verhandlungen der ٍ schischen Akademie der Wissenschaften---1936 (1
العربیە 25=05=2011 (2

سان پیترسبۆرگ 01=06=2011-

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە