دكتۆر بەرهەم , سەر ئێشەیەك بۆ هەمووان

Sunday, 17/01/2010, 12:00

1202 بینراوە




حه‌مه‌ تالَه‌بانى

سەردانى دەرەوەى ووڵات و ڕێككەوتن لەگەڵ نەیارو دوژمنانى كورد و پرۆسەى سیاسى كوردستان و جیاوازیكردن لە نێوان وەزیرەكانى یەكێتى و پارتى , لەو كارە ناشیاو و نادروستانەن كە دكتۆر بەرهەم ساڵح لە سەرەتاى دەستبەكاربوونى وەكو سەرۆكى حكومەتى هەرێم ئەنجامى داوە . لەوەتەى دەست بەكاربووە یەك زەڕە سودى بۆ هیچ لایەك نەبووە جگە لە سەر ئێشە نەبێ , كە من لە جیاتى د.بەرهەم بم لە ئێستا زووتر نیە ناوەكەم دەگۆڕم بۆ د. ڕێگر , چونكە نەتوانیویەتى ببێتە خاڵى فشار بۆ ئەنجامدانى كارێك و نە نەتوانیویەتى ببێتە خاوەنى فیكرەى پڕۆژەیەكى بەسوود بۆ هەموو لایەك سەرەڕاى ڕێگرى لە هەندێ كارى گرنگ و خزمەت بۆ هاوڵاتى و حكومەت . د. بەرهەم جگە لەوەى بەناو سەرۆكى كابینەى شەشەمە و كاندیدى یەكێتیە و ئاشكراشە كە هەردوو پارتى و یەكێتى ئێستا لە قۆناغى ڕەشنوسى ڕێككەوتنى ستراتیژى نێوانیان گوزەر دەكەن كەچى بە داخەوە د.بەرهەم خەریكە دەبێتە هۆى لەبەریەكهەڵوەشانەوەى ئەم ڕێككەوتنەو كە لە ئەنجاما بە زەرەر بۆسەر ئاستى ئێستاى قۆناغى هەرێمى كوردستان تەواو دەبێت . د.بەرهەم تا ئێستا نەك بۆ هیچ لایەك تەنانەت بۆ لایەنى خۆشیان خێرو بێرى نەبوەو نەیتوانیوە ببێتە ئارامكەرەوەیەك و تەعویزكەرەوەى ئەو دۆڕاندن و ڕوو زەردییەى كە خۆى و حیزبەكەى لە هەڵبژاردنى ڕابردوولە جێنفوزى خۆیان دووچارى هاتن . ئەگەرچى لە نووسینەكانى پێشوترێ ووتم كە د.بەرهەم هێندە چاوى بڕیوەتە ململانێ و دیاریكردنى كێشەكان هێندە مێشكى سەرقاڵى خزمەتكردن و چارەسەركردنى ئەو كێشانە ناكات .

لە چەند شوێنێك دەنوسرا لە كۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزیران كارەبا لەسەر د.بەرهەم كوژێنرایەوە كە د.بەرهەم و تەرەفەكەى پێى دڵگران بوون ,ئەى باشە د.بەرهۆ بۆ بەمە دڵگران نابى و شەرم داتناگرێ كە خەڵكى ووڵاتەكەت نەك بە سانیە (كە لەسەر جەنابت كوژێنرایەوە كە خەلەلەكەش عام بوو) بە ڵكو بە چەندین سەعات (بگرە بە ڕۆژ) لە تاریكى ئەژین و بێكارەبان ئەم حاڵەتەش لەگەڵ دەست بەكاربوونى جەنابتان دروست بوو. یان ئەوترێ د.بەرهەم لەلایەن وەزیرە پارتیەكانەوە حیسابى بۆ ناكرێ , كە منیش وەزیرێكى پارتى بوومایە حیسابم بۆى نەدەكرد چونكە د.بەرهەم لەسەفەرەكەى بۆلاى نورى مالیكى كە بۆ مەبەستێكى تایبەتى و پلانێكى ڕەش سەردانى كردبوو (یەك وەزیرى) پارتى لەگەڵ نەبوو , هەمووى یەكێتى بوون ,ئەى باشە د.بەرهەم چۆن دەڵێى وەزیرە پارتیەكان حیساب بۆ من ناكەن؟ خۆ ئێمە سەفەرى سەرۆكى كابینەكانیترمان بینى كە چۆن تێكەڵەیەك بوو لە وەزیرەكان . د.بەرهەم تۆ خۆت سەرە داوى كێشەكان و ئاڵۆزیەكان و جیاوازیكردنەكانى . د.بەرهەم بە هەڵسوكەوت و كارە نا بەجێكانت واتكرد كە سەركردایەتى سیاسى كوردستان بۆچونیان لەسەر تۆ خراپ بێت . لەگەڵ دەست بەكاربوونت بۆ بەرژەوەندى خۆت و حیزبەكەت كۆمپانیاى خۆشناوت گواستەوە سلێمانى و مۆڵەتى كاركردنەكەیت لێسەندنەوە كە كارى بازرگانى جگەرە دەكات كە بەمەش كێشەیەكى گەورەت نایەوە . با موژدەو بەمێ د.بەرهەم بە هەموو ئەوانەوە كابینەكەت نزیك كردەوە لە ئەگەرێك ئەویش هەڵوەشاندنەوەیە , بەمەش نیشانى ئەدەیت كە كەسێكى زۆر گەندەڵ و ساویلكە و بێ متمانەو بێ تواناى .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە