ھەواڵێک لە مەڵبەندە خەوتووەکەی سلێمانی - یەکێتی -

Tuesday, 03/01/2012, 12:00

1481 بینراوە



لەو رۆژەوەی خاتوو ھیرۆ بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی وەکو ئەوەی بڵێیت وەعدێکی بە برادەرانی پارتی دابێت رێکخستنەکانی یەکێتی بەرەو پوکانەوە دەبات و لە بەرامبەردا گەشە بە رێکخستنەکانی پارتی دەدرێت و ئەمیش وەک مامی گەورە چۆن ملکەچی پارتی بووە بە ھەموو شێوەیەک ئەمیش تەسلیم بووە و لە ھەر شوێن و دائرەیەک پارتییەکی لێ بێ ئەوا خاوەنی دەسەڵاتێکی بێ وێنەیە مەگەر بەرێوەبەری ئەو دائرەیە چالاکی سنووردار بکات ئەویش بە چالاکی و سەرەرۆیی خۆی و زۆر جاریش تووشی لێپرسینەوە دەبێت لە بەرامبەریدا .
بەڵام کادرەکانی یەکێتی رۆژ بە رۆژ ئەپووکێنەوەو دەست لەکار دەکێشنەوە و رێکخستنەکانی یەکێتی وەکو گەڵای پایز لە ھەڵوەریندان .
ھێرۆ خانیش زۆر بێ باک و بێ منەتە و کارێکی کردووە کە ھیچ کەس دڵی بە یەکێتی نەکرێتەوە و ناچار بن پەنا بەرنە بەر پارتییەکان و ئەگەر کارێکیشیان ھەبێت ئەوان دەکەن بە واسیتە .
من وای بۆ دەچم پارتی پێشتر وەعدی گەورەی بە مامە و ئامۆژن دابێت لەپاش رووخاندن و ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی بەو مەرجەی لە ئیستادا ھاوکارییان بکەن . بۆیە ئەمانیش وەعدەکەی خۆیان بردووەتە سەر و ئەتوانین بڵێین (یەکێتی خۆمان خۆش)
بەڵام ھیوادارین بەدیلەکەی یەکێتی پارتی بنەماڵە و خائن نەبێت بەڵکو ئۆپوزسیۆن بتوانن ئەو بۆشاییە پڕ بکەنەوە .
کادرێکی پێشووی یەکێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە